بەهەشتەکان

0

بەهەشتەکان

نووسینی ـ مارێۆلاین دڤۆس

وه‌رگێڕانی ـ ئەحمەد جوانکار

خۆت ماندوومەکه و بۆی مەگەڕێ ..،

هیچ  بەهەشتێک نابینی، لەئاسمان .. ؛

هەتا تۆ دڵی خۆتی  پێخۆشبکە‌ی .

بەدەرکەوتنی تروسکەی، ڕۆژێکی نوێ …

بەدەستپێکی ئاوازی گۆرانیەکی تازه‌..

هەرلێره،  هەر لەم سەرزەمینه ..

تۆ ئەتوانی هەمووکاتێ، خۆشترین

ئاهەنگ و جوانترین بەهەشت دروست بکەی .

دنیا  پڕپڕە لە گۆڕانکاری ..

کە تین وگوڕێ، بەناخی له‌شدا دێنێ ..

ئەگەر تۆ بتوانی

بیبینی و هەستی پێبکەی …

Leave A Reply

Your email address will not be published.