مانگرتن و کۆبونەوەی شکۆداری کرێکارانی نیشگری هەفت تەپە دوو هەفتەی تێپەڕاند

0

مانگرتن و کۆبونەوەی شکۆداری کرێکارانی نیشگری هەفت تەپە دوو هەفتەی تێپەڕاند

کرێکارانی نشگری هەفت تەپە، جارێکی تر بە عەزمیکی باڵاو بەشێوەی یەکگرتوانەو رێکخراویان، لە پێناو خواستە رەواکانیدا لەگەڵ خانەوادەکانیان دەستیان داوەتەوە کۆبوونەوە مانگرتن.

لەم مانگرتنە شێوە باڵاو یەکگرتوانەیەدا بەهەزاران کرێکار لە بەشەکانی، میکانیکی، خۆراک، کشتوکاڵی، ئیداری… بەشدارن. خواستی ئەم مانگرتن و کۆبونەوە جەماوەرییە بریتییە لە: گێرانەوەی موچەی وە دواخراویان، بۆ گێرانەوە رابەرانی کرێکاری دەرکراو، بۆ دیژکردنەوەی تەئمینی کۆمەڵایەتی و دەرمانی، لەدژی بەتایبەتی کردنی کۆمپانیای هەفت تەپە، بۆ لیپرسینەوە لە دزانی بەرپرس… هاتوونەتە مەیدان.

بەپێی ڕاگەیەنراوی سەندیکای کرێکرانی هەفت تەپە، تادیت ئەم مانگرتن و نارەزایەتییە کریکارییە فراوانترو گەورەتر دەبێتەوە و بەشەجیاوازەکانی کۆمپانیانی ‌هەفت تەپە، پێوەی پەیوەست دەبن.

بەجیا لەو خواستە رەوایانە کە کریکارانی هەفت تەپە هەیانە، ریزی یەکگرتوانەی مانگرتوان نارەزایەتییە بە بێ وەڵامی کار فەرماو خاوەن کار بە داخوازییەکانیان. بێدەنگی خاوەنکار بەخواستی کریکاران لە هەلومەرجی گرانی و هەلومەرجی سەختی ژیان و گوزەراندا، تەکانێکی گەورەتری بە مانگرتن و کۆبونەوەکان دەست لەکار کیشانەوەی کریکاران داوە، تا خواستەکانیان دادەسەپێنە سەر کارفەرماو بەڕیوەبەرانی کۆمپانیاکە.

شایانی باسە، کرێکارانی کۆمپانیای نیشگری هەفت تپە، بەشێک لە پیشڕەوانی چینی کریکاریی ئیرانن، کە راستەوخۆ هاتنە مەیدانیان کاریگەری لەسەر سەرجەم بزوتنەوەی کریکاریی دادەنێت. هاوکات کرێکارانی هەفتە ئەو بەشە پێشرەوە لە کریکارانن کە زیاتر لە دەهەیە لە خەبات و تیکۆشانی بەردەوامی رێکخراودان لە پێناو داخوازییەکانیان و لە پشتیوانی فراوانی بەشەکانی چینی کریکار لە ئێران بەهرەمەندن. پشتیوانی بەشەکانی تری کرێکاران لە خەباتی یەکگرتوانەو و رێکخراوی کریکاران هەمیشە بۆتە مایەی سەرکەوتن و داسەپاندنی خواستەکانیان. لە مانگرتن و راسانی ئەمجارەشدا کە زیاتر لە ٢ هەفتەیە درێژەی هەیە، پشتیوانی بەشەکانی تری کرێکاران و جەماوەری بێبەشی ئیران، زامنی سەرکەوتنیان دەکات…

Leave A Reply

Your email address will not be published.