پۆستکردنی نامەیەکی ڤانکوخ و نهێنی یەکی شاراوە..*
پۆستکردنی نامەیەکی ڤانکوخ و نهێنی یەکی شاراوە..*
جەمال نوری
ژیانی ڤانکوخ هونەرمەندی هوڵەندی، بێبەری نەبووە لەتەنگەچەڵەمەیی و ئازارو بەرهەڵستکاری و خۆشەویستی. هونەرمەندی جیهانی ڤانکوخ لەژیانیدا جگە لە تیۆی برای بەردوو کەسی تریش کەوتوە لەبواری هونەر کێشاندا زۆر لەگەڵ کۆگانی هونەرمەندا بووە هەرچەندە سەر بە دوو مەدرەسەی هونەری جیاواز بوون لەبواری داهێناندا، لای ڤانکوخ بیرو سروشتی واقیع داینەمۆی کارکردنی هونەرییە، بەڵام لای کۆگانی ژنە هونەرمەندی هاوڕێی فەنتازیا، خەیاڵ تەنهاو تەنها هونەری کارکردنی بووە، بەکورتی ژیانی هونەری ڤانکوخ تواناو داهێنانی ئەتمۆسفیری لە ژیانی خۆی و ماڵە هەژارو توێژەکانی خوارەوەی کۆمەڵگەدا داڕشتوە، پێش مەرگی ڤانکوخ نامەیەک دەنوسێ بۆ براکەی بەڵام خۆی دەمرێت و پاشان دوای شەش مانگی دواتر تیۆی براشی دەمرێت ئەو نامەیەی گوێچکە بڕاوەکەی ڤان کوخی تیدابوو، کوڕی پۆستەچیەکە دوای دۆزینەوەی بیست کەس لە هاوڕێ نزیکەکانی ئەونامەیە دەگاتە دەستی گۆگان ژنە هونەرمەندە هاوڕێ چەنە بازەکەی. ڤانکوخ خۆی بۆ گوێچکە بڕینەکەی دەڵێ هەر لە خۆمەوە دەمەو بەیانیەک بە گوێزانی ڕیشتاشین گوێچکەیەکی خۆمم بڕی، ئەوشتە ناشرینەکان لەلای هونەرمەند جوانتر دەنوێنێ لە شتە جوانە باوەکان، هەربۆیە ڤانکوخ وای کرد و ویستی بە ناشرینکردنی دەم و چاوی جوانتر و جیاوازتر بنوێنێ، بۆیە لە سینەماکاران کە لەساڵی 2017 دوای 5 ساڵ فلمی Loving viensnt بە بەشداری 65 هەزار لە تابلۆکانی ڤانکوخ لەلایەن هونەرمەندانی ترەوە بەشداریانکردووە بە کێشانەوەی تابلۆکانی ڤان کوخ، بەڵام بەشێوەی جوڵاو.
* وەڵامە شیعرێکمە لەسەر گوێچکە بڕینەکەی ڤانکوخ پێشکەشی هاوڕێی شاعیرم ژەنەڕاڵی پایزم کردوە، چون ژەنەڕاڵی پایزیش بۆ ڤانکوخ شیعرێکی نووسیوە و ئاماژەی بە گوێچکە بڕاوەکەی ڤانکوخ کردووە.
(محمد عومەر عوسمان) “ژەنەڕاڵی پایز”
دەڵێ;
داخی “گۆگان “بوو من گوێی خۆم بڕی
یاخود بەتەنیا خواستی” ڕاشێڵ” بوو
دەرگای شێتخانە خۆم نەمکردەوە
بەردە بارانی خەڵکی کلیل بوو..
لەدەرهێنانی کۆپل شیعرەکەی ژەنەڕاڵی پایزدا،
بەندە (جمال نوری) بەم کۆپلە شیعرە.
دەڵێم :
ئەو گوێی خۆی بڕی و بەنامە ناردی
لە جیاتی “گۆگان”،
ئەو حەزی وابوو، بە” ڕاشێڵ” بگات
بەبڕینی گوێچکەو پۆستکردنیشی
نە ڕاشێڵ پێی گەیشت، نەگۆگان زانی
جوانیی ڕاشێڵ بوو ئەو گوێی خۆی بڕی
یا عەشقی شێتانەی جیاواز لەخەڵکی
بەبڕینی گوێچکەی
،سروشتی عەشقی بەرامبەرمەرگ
لاوازی نەکرد بڕوای نەگۆڕی
لەدواجارا،
هەر ئەو پێی گەیشت …!