مارکس MARX Herman Gorter(1864-1927
مارکس MARX Herman Gorter(1864-1927
هۆنراوه‌ی : هێرمان خۆرته‌ر
وه‌رگێڕانی : ئه‌حمه‌د جوانکار
ئه‌و،
که‌سایه‌تیه‌کی
پاک وجوان ..
که‌سایه‌تیه‌کی به‌هێزی هه‌بوو،
وه‌ک دره‌خت .
ئه و .. ئه‌یزانی چی ئه‌وێ ،
وه‌ک ڕوبار
ڕێی ئه‌کرد ..
وه‌ک ڕه‌شه‌با .. ئه‌چووه پێش .
منداڵان ،
له‌ده‌وری بوون ..
خۆشیانه‌ویست و .. حه‌زیان ئه‌کرد
باوه‌شی پیابکه‌ن و..ده‌ستبکه‌نه‌ملی .
له‌چاوه‌کانیدا ،
خۆشی و خۆشه‌ویستی ئه‌بینرا
به‌دوای جوانترین ئینساندا ده‌گه‌ڕا .
ئای له‌وجوانیه ،
توڕه‌بوون وخه‌نده‌کانی .. هه‌مووجارێ
به‌ڕوونی ئه‌بینرا .
پارچه‌یه‌کبوو.. له‌هه‌وور
بورکانێک .. له‌خۆشه‌ویستی .
وه‌ک ..
ژیله‌مۆی ئاگر
خواستیبوو
سرووشت ،
له‌وه جوانتربکا .
ئه‌و .. نه‌رمبوو
له‌گه‌ڵ کرێکاران ..
زۆرتوڕه .. له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داران .
له‌م هۆنراوه‌یه‌دا هێرمان خۆرته‌رخۆشه‌ویستیه‌کی گه‌وره ده‌رئه‌بڕێت بۆ { کارڵ مارکس }.. هه‌تا ئه‌مڕۆش هێرمان باشترین له‌ونووسه‌رانه‌یه، که‌باوه‌ڕیان به‌ئه‌ده‌بی کرێکاری و ڕیالیستی شۆڕشگێڕی هه‌بووه ..هه‌تا دواساته‌کانی ژیانی و ، هه‌تا مرد، شانازی به کۆمۆ‌نیست بوونی خۆیه‌وه دەکرد…