شەیدا نامیق: شێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێین پێشوازی خه‌ڵكی كۆیه له تۆڕه‌كه‌مان زۆر باش بووە، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به تێڕوانینی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه بۆ تۆڕه‌كه‌مان، هه‌روه‌ها باوه‌ڕ بوون به یارمه‌تیدانی كه‌سانێك كه له دۆخێكی ئابووری خراپدان …
شەیدا نامیق: شێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێین پێشوازی خه‌ڵكی كۆیه له تۆڕه‌كه‌مان زۆر باش بووە، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به تێڕوانینی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه بۆ تۆڕه‌كه‌مان، هه‌روه‌ها باوه‌ڕ بوون به یارمه‌تیدانی كه‌سانێك كه له دۆخێكی ئابووری خراپدان …
دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز شەیدا نامیق؛ هەڵسوڕاو و بەرپرسی تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی شاری کۆیە.
بۆپێشەوە: تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی شاری كۆیه تا ئێستا چی کردووە؟ پیشوازی هاوڵاتیان چۆن بووە لە کارەکانی؟
شه‌یدا نامیق: تۆری ھاوکاری کۆمەڵایەتی شاری کۆیە لەڕێکەوتی ١٦-٥-٢٠٢٠ ڕاگەیاندرا، نزیکەی دوومانگ دەبێت توانیویه‌تی کۆمەڵێک کاری باش بکات. لەیەکەم ھەنگاویدا توانی ٢٥ سەبەتە خۆراك دابەش بکات بەسەر ٢٥ ماڵی ھەژارو کەمدەرامەت، بۆ جەژن جلی بۆ ١٤ منداڵی هه‌ژار و نه‌دار کڕیووە. لەگەڵ ئەوەشدا ٢٥ کیلو شیرینی بۆ٢٥ ماڵ دابینکردووە. لەسەرەتاوە پێشوازێکی زۆر باشی لێ‌کرا بەشێک لەشوێنەکانی شاری کۆیە، ھاوکاریمان بوون، وەک بەڕێز قایمقامی کۆیە، بەدابینکردنی ٣٠ سەبەتەی خۆراک، دەرمانخانەی ئانیا، بۆ ماوەی ٥ مانگ دەرمانی ١٠ نەخۆشمان بۆ دابین دەکات، ئارایشگای لینا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ جوانکاری بووک لە ڕۆژی هاوسەرگیریدا بۆ ماڵە کەمدەرامەتەکان. ھەزاران پێشانگای گوڵ دابێنکردنی تەلەفیزۆنێک بۆماڵی ھەژاڕێک. تاوەکو ئێستا كۆمه‌ڵێك سندوقی كۆمه‌كمان له شوێنه جیاوازه‌كانی كۆیه داناوه، لەو ڕێگەیەوە داوام له خه‌ڵكی كۆیه كردووه هاوكاری خێزانه نه‌داره‌كان بكه‌ن. سه‌ردانی چه‌ن گوندێكمان كردووه و پێشوازی گه‌رم و هاودڵی و پشتیوانی خۆیان نیشانداوه، له دوو گوندیش ئێستا تۆڕه‌كه‌مان نوێنه‌ری خۆی بۆ گه‌یاندنی هاوكاری گونده‌كان داناوه. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری خه‌ڵكه‌وه پێشوازی و ده‌ستخۆشی و هاوكاری ده‌كرێین. به گشتی كار‌و چالاكیه‌كانی ئێمه به‌رده‌وامی هه‌یه و ئامانجمانه بتوانین له داهاتوودا فراوانتر و باشتر بتوانین له په‌نای خه‌ڵكی هه‌ژاری شاری كۆیه‌دا بمێنینه‌وه.
بۆپێشەوە: تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی، لە پێشوازییەکی تاڕادەیەک باش بەهرەمەندە، هۆکاری ئەم پێشوازییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چییە؟
شه‌یدا نامیق: بەشێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێین پێشوازی خه‌ڵكی كۆیه له تۆڕه‌كه‌مان زۆر باش بووە، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به تێڕوانینی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه بۆ تۆڕه‌كه‌مان، هه‌روه‌ها باوه‌ڕ بوون به یارمه‌تیدانی كه‌سانێك كه له دۆخێكی ئابووری خراپدان. ئەو شوێنانەی توانیومانە دەستمان پێیان ڕابگات زۆر باش پێشوازیان ڵێکردووین، بەڵام زۆر شوێنی تریش ھەبووە، ڕۆشتووین و داوای ھاوکاریمان لێکردوون و بەداخەوە ھاوکار نەبوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لەبواری مادی زۆریش باشن. ئەوەی ئێمە دەیکەین تەنھا بۆ ماڵی ھەژارو کەمدەرامەتەکانە، ئەوانەی توانای کڕینی قوتویه‌ک شیریان نییە بۆ منداڵە ٧ مانگانەکەیان. سەرچاوەیەکی دیاریکراو نییە، ئێمە لێوەی داھاتمان بۆ بێت، لەبەر ئەوەی ئێمە ھیچ ڕێکخراو وگروپ و حزبێک وکەسایەتیەکمان لەپشت نییە، ئه‌وه‌ی هه‌یه ئێمه تەنھا پارویه‌کی سەر سفرەکەی خۆمانیان لەگەڵ بەشدەکەین، چەند مرۆڤێکی دلسۆز و ھەستکردن بە بەرپرسیارەتی ومڕۆڤدۆست لە گیرفانی خۆیان بڕێک پارەی کەم کۆدەکەنەوە لەدەرەوەی وڵات بۆ تۆرەکانی کوردستانی دەنێرنەوە، ئەویش زۆر مەحدودە، بۆیه پێویسته له‌ناوخۆی كوردستانه‌وه هه‌وڵی هێنانی هاوكاری و كۆمه‌كی زیاتر بده‌ین. داوا لەسەرجەم ئەو کەسانە دەکەم کەدەیانەوێت ھاوکارمان بن، تکایە پەیوەندی بەتۆرەکەمانەوە بکەن، چونکە پێویستیمان بەھاوکاری و یارمەتی ھەمووکەسێک ھەیە.