جەلال محەمەد: دروستبوونی تۆڕەکە گرنگی تایبەتی خۆی هەبوو، لە باروزروفێکی وادا، کە بێ‌کاری و بێدادی وبێ موچەیی ونەبوونی بەرۆکی بە خەڵکی هەژاروکەمدەرامەتی گرتووە، ئامانج بە هانەوەچوونی خەڵکی یە لە سۆنگەی پەرپرسیارێتیمان بەرامبەر هاونیشتمانیانی خۆمان، ئەبێت هەر هەژاران پشتووپەنای یەکتربن.
جەلال محەمەد: دروستبوونی تۆڕەکە گرنگی تایبەتی خۆی هەبوو، لە باروزروفێکی وادا، کە بێ‌کاری و بێدادی وبێ موچەیی ونەبوونی بەرۆکی بە خەڵکی هەژاروکەمدەرامەتی گرتووە، ئامانج بە هانەوەچوونی خەڵکی یە لە سۆنگەی پەرپرسیارێتیمان بەرامبەر هاونیشتمانیانی خۆمان، ئەبێت هەر هەژاران پشتووپەنای یەکتربن.
دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز جەلال محەمەد؛ هەڵسوڕاو و بەرپرسی تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی لە کەلار.
بۆپێشەوە: دەتوانن کۆسپەکانی بەردەم بەرەوپێشەوە چوونی باشتری کارەکانتان، بۆ بۆپێشەوە بخەنە ڕوو؟
جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین: پێشەکی سوپاس بۆ بۆپێشەوە بۆ سازدانی ئەم دیدارە. تۆڕی هاوکاری ماوه‌یه‌كی زۆرنییە له كه‌لار پێكهاتووه، زەرورەتی هەلومەرجێک بەدیاریکراوی دوای پەتای کۆڕۆنا هاتە ئاراوە، وای کردوووە کە تۆری هاوکارییە دروستبێت. لە ڕووی مەوزوعییەوە، گیروگرفتی وامان بۆ نه‌هاتووەتە پێش. كۆسپی به‌رده‌م ئێمه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستایه، كۆرۆنا سایه‌ی كردووه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا و ڕێگره له به‌رده‌م هه‌نگاوی كرداری و هه‌وڵه‌كانی ئێمه و ژیان به گشتی له كوردستاندا. ئێمه به‌و هۆكاره‌ی تۆڕه‌كه‌مان هێشتا دوو مانگی به سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیووه، و ئه‌م ماوه‌یه‌ش زۆر كورته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له دۆخێكی وا سه‌ختدا كه هەژاری و نه‌بوونی یه‌خه‌ی به‌شێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی گرتووه، فریای وه‌ڵامدانه‌وه به‌م كێشه گه‌وره‌یه بكه‌وین. تۆڕەکە تازەیە و ئەبێت زیاترخەڵکی لەئامانج ومەبەستی ئەم تۆڕە تێ بگەن، پێویستمان به كات و به‌رچاوڕۆشنی زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆینه نێو هه‌موو شوێنێكه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر فراوان ببینه‌وه.
بۆپێشەوە: كۆرۆنا فایرۆس و لیکەوتەکانی لەسەر خەڵکی کەم دەرامەت، هۆکاری دروستبوونی تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی بوو، تا چەندە رازین لە کارەکانتان؟
جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین: ئەم تۆڕە لە هەناوی ئەم هەلومەرجە ناهەموارەدا دروستبووە. کە ئەم پەتایە بووەتە بەڵایەک بۆسەر مرۆڤایەتی و هەڕەشە لە ته‌واوی مرۆڤایەتی دەکات. ئەم دۆخە چەندین لێکەوتەی خراپی لە کۆمەڵگه‌دا لێکەوتووەتەوە. لەڕووی باری دارایی و ئابووری وده‌روونی و ته‌ندروستیه‌وه، بەتایبەت بۆ خەڵکی هه‌ژارو زەحمەتکێش. تۆڕی هاوکاری کەلار توانیویەتی لەم دۆخەدا، کاری جدی بکات بۆبەهاناوەچوونی ئەوماڵانەی کەپێویستیان بەهاوکاری و دەستگیرۆیی ئێمە هەیە. لەم ماوە کەمەی دروستبوونماندا، توانیومانە خۆراک وپێداویستی بۆزیاترلە (٧٥) ماڵ دابین بکەین. هەروەها جلوبه‌رگ بۆزیاترلە (٣٥)منداڵ بکڕین. خەڵکی متمانەی باشی بەتۆڕەکە هەیە. لەبەرئەوەی ده‌بینن ئامانجمان چییه، ئێمه تا ئه‌و جێگه‌یه له كاره‌كانمان ڕازین كه باوه‌ڕمان وابێت به ته‌واوی تواناوه خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه ئه‌كه‌ین، و لەگه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌ریتێكی جیاواز و تازه‌مان هێناوه كه كه‌سایه‌تی و هه‌ستی خه‌ڵكی هه‌ژاری به ته‌واوی تیادا پارێزراوه، ئێمە نەوێنەی کەس دەگرین و نەلە TV یە کانەوە بڵاوی دەکەینەوە.
بۆپێشەوە: ئامانج لە دروستکردنی تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی له كه‌لار چی بوو؟ چۆن دەستتان پێ‌کرد؟
جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین: له‌سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ هاوڕێ ئه‌حمه‌د عه‌لی گفتوگۆمان له‌وباره‌وه كرد، و پێش ئه‌وه‌ی تۆڕه‌كه‌مان به فه‌رمی ڕاگه‌یه‌نین توانیمان هاوكارییه‌كانمان به نزیكه‌ی 40 خێزانێك بگه‌یه‌نین، دواتر له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هاوڕێ و كه‌سانی مرۆڤدۆست و به ته‌نگه‌وه هاتوو كۆبوونه‌وه و گفتوگۆمان كرد، یه‌ك ئامانج كۆكردینه‌وه و بڕیارماندا به فه‌رمی تۆڕی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی له كه‌لار ڕاگه‌یه‌نین. دروستبوونی تۆڕەکە گرنگی تایبەتی خۆی هەبوو، لە باروزروفێکی وادا، کە بێ‌کاری و بێدادی وبێ موچەیی ونەبوونی بەرۆکی بە خەڵکی هەژاروکەمدەرامەتی گرتووە، ئامانج بە هانەوەچوونی خەڵکی یە لە سۆنگەی پەرپرسیارێتیمان بەرامبەر هاونیشتمانیانی خۆمان، ئەبێت هەر هەژاران پشتووپەنای یەکتربن. لەوەها ڕۆژگارێکدا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین كار و خزمه‌تی زۆرتر بگه‌یه‌نین. دواکارم لە هەمووئینسانێکی مرۆڤدۆست لە دەوری تۆڕەکانی هاوکاری کۆمەڵایەتی پەیگیربن، بۆهاوکاری وخەمخۆری مرۆڤ گەلێک لە وەهاڕۆژێکدا پێویستیان بە ئێمەیە.
دەستان خۆش هەربژین.