کرانەوەی ڕازەکانی ژیانێکی باشتر

0
کرانەوەی ڕازەکانی ژیانێکی باشتر
 
بەشی چوارەم
 
 عەبدولرەحمان رەسوڵ
حیزبەکان خۆیان گرفتن، نەک چارەسەر: ناساندنی حیزبەکان زۆرگرینگە چ لەڕوویی مێژوویی تێکۆشانی دژە ئینسانییان یاخود کەچۆن درۆ وفێڵ ودووڕیی لەگەڵ خەڵکدا دەکەن. بۆ باشتر ناساندنیان مێژووی ڕەشی سەرکوت ودژە بەشەریان گەلێک سوودمەندە، دەبێت بۆخەڵک کەباس بکرێت. لاپەڕەکانی ژیانیان ڕاستگۆیانە هەڵبدرێتەوە، ئەمەش ئاستی وشیاری خەڵک بەگشتی و لاوان وگەنجان بەرزدەکرێتەوە لەپێناو دۆزینەوەی دەرچەیەک لەنەخشە ڕێگایەک بۆ ڕزگاری لەچەوسانەوەو نابەرابەری و دزی و گەندەڵی کۆمەڵگەی کوردستان، بۆئەوەی وەک جوڵانەوەیەکی سیاسی وسەربازی داکۆکیکردن لەیاساکانی فاشیزم ئەو دیوارە ئاسنینە لابچێت کەوەک میکانیزمێک مێژووی تێکۆشانی شاخیان بەخەڵک دەفرۆشنەوە و سۆزو عاتیفەی خەڵک بەلای خۆیان ڕادەکێشن، ئەم حیزبانەی پارێزەری سیستەمی چەوسێنەرو دز بەردەوام فێریوکاری و سیناریۆ سازدەکەن بۆئەوەی لەهەڵبژاردن دەنگی خەڵک بەدەست بهێنن کەهەر کەدەنگیان هێنا دەچنە ناو داکۆکیکردن لەسیستەم و دەسەڵاتی چەسێنەرو دزو گەندەڵ. چەند جۆر حیزب هەن لەباشووری کوردستان لەڕوویی ناوەڕۆکەوە بەدوو جۆر دابەش بوون یەکەمیان ئەوانیش ئەوانەی کەلەناو دەسەڵاتدان و بەرگری لەمانەوەی ئەوجۆرە سیستەمە چەوسێنەرە دەکەن. ئەوانیش بریتیین لە(یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وپارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق وچەندین حیزبی سێبەری پارتی ویەکێتی کەدروستکراوی بەشی پاراستن و زانیاری ئەو دووحیزبەن، بەشێکی زۆری کادرو ئەندامانیان بۆکراوەتە موچەخۆر بەنادیاری (یاخود بندیوار) بەپێویستی نازانم ناویان بهێنم ئەمانە دووکانی سیاسی پارتی ویەکێتیین. هەروەها حیزبە ئیسلامییەکان و بزووتنەوەی گۆڕان هەمان جۆری یەکێتی وپارتی ململانێ بۆ بەرژەوەندی حیزبی دەکەن پارێزگاری سەرسەخت لەمانەوە لەوجۆرە سیستەمە کۆنەپارێزو چەوسێنەرە دەکەن، تەنها دەیانەوێت خۆیان بچنە ناودەسەڵات ودەستیان ڕابگات سەروەت وسامانی گشتی کۆمەڵگا هەروەک یەکێتی وپارتی، دەیانەوێت بەناوی دین و نەتەوەو سۆزی خەڵک بۆلای خۆیان کێش بکەن کە لەدەنگدانی پەرلەمان دەنگی زیاتر بهێنن، بۆیە بەردەوام لەکەمیندان بۆکاتی ئەنجامدانی ناڕەزایەتییەکان هەتاسواری شەپۆلی نارەزایەتی خەڵکبن، وەکو کارتی فشار بەرامبەر حیزبەکانی دەسەڵات بەکاری بهێنن بۆ وەرگرتنی ئیمتیازو پۆست وپلەی حکومی. ئەم جۆرە مۆدیلەش دەستەکەی کەئاشکرابوو بۆ خەڵک هەر وەک پارێزەرانی دەسەڵاتی چەوسێنەرو دزو گەندەڵ و شەریکە دز ئەژمار دەکرێن.. حیزبه‌كه‌ی (نه‌وه‌ی نوێ) یه‌كێكه‌ له‌و پلانه‌ مه‌ترسیدارانه‌ كه‌ به‌ناوی نوێكردنه‌وه‌ و گه‌شه‌ی ئابوری كوردستان هاتۆته‌ مه‌یدان وشیعاری به‌رز كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕاستیدا و له‌ناوه‌رۆكدا ده‌یه‌وێ مودێلێكی هارتر‌و چالاکتر لەوەی ئێستا بۆچەوسانەوەو گەشەی نابەرابەری لەکوردستان بەرقەرار بکات. بەکورتی و بەکوردی بەتێڕوانین و بۆچوونی من هەروەک لەبەشی پێشتر باسم کردووە کە ئەم (حیزبەکانی ئیسلامیییەکان و بزووتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێ وهەتا ئێستا (حیزبی شیوعی) یش لەناوئەو پۆلێنەدا دەرنەچووە ئەمانە هەموویان لەناوەڕۆکدا هاوشێوەی باڵە جیاوازەکانی ناوخۆی ئێرانن کەجارجار پڕۆژەی ڕیفۆرم وچاکسازی دەدەنە لایەنی دەسەڵات، بەڵام بێ ئەنجام بووە، هەتا کاتی هەڵبژاردن بەهەمان ئاواز چوونە ناو هەڵبژاردن و بەڵێنی گەورەو دروشمی قەبەو گەورەو بریقەداریان بۆفرێودانی خەڵک بەرزکردۆتەوە، کەوایە ئەنجام خۆشیان بێهەڵوێست بوون، بەردەوام چاوەڕوانی دەسەڵاتی چەوسێنەرو دزو گەندەڵ بوون کەچاکسازی و ڕیفۆرمیان بۆبکات، حکومەت و کۆمەڵگەیان بۆبکاتە سیکۆلارو شارستانی وپێشکەوتوو!! بەڵام بناغەی سیستەمەکە هەروەک خۆبمێنێتەوە. حیزبە کۆمۆنیست وچەپ وشیوعییەکان* ئەم جۆرە حیزبانەش بەسەردوو تێڕوانی وبنەمای فکری دابەش بوون کەبریتیین یەکەمیان حیزبی شیوعی وزەحمەتکێشان کەباوەشێنی ڕیفۆرم وچاکسازی بۆ دەسەڵات دەکەن و زۆر دڵسۆزانەو ڕاستگۆیانە تێکۆشانی بۆدەکەن بۆئەوەی دەسەڵات چاکسازی قبوڵ بکات. چەندەها ساڵە بەردەوام لەسەرئەم ئاوازە بەنەرمی کاردەکەن بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە گۆڕانکارێکی ئیجابی ڕووی دابێت لەجۆری ئیدارەدان باشبوونی گوزەرانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش وهەژاردا، بەڵکو بەردەوام گوتراوە ساڵ بەساڵ خۆزگە بەپار، چونکە کوردستانیان وێرانتر کردووە پارێزەرانی سیستەمی چەوسێنەرو دزو گەندەڵ.. ئەم جۆرە حیزبانە هەتا بەم جۆرەبن لەتێکۆشانیان و ناوەڕۆک و شێوازی هەڵسوڕانیان نەگۆڕن هەر لەکورتی و لاوازی دادەمێنەوە، دەبێت ئەوەش بزانن کەخۆشیان بەشێک دەبن لەدرێژەدان وچەوسانەوەی زیاتری خەڵکی کرێکاروزەحمەتکێش، چونکە بەمجۆرە تێکۆشانە کلاسیکییە خزمەت مانەوەی پایەکانی سیستەمی چەوسێنەرو دز دەکەن. هەربۆیە پێویستە بچنە ناو شۆڕشی چەوساوەکان وکار لەسەر ڕووخانی ئەم جۆرە سیستەمە چەوسێنەرە دزو گەندەڵە بکەن، ڕاشکاوانە تێکۆشان بۆڕووخانی بکەن هەروەها لەگەڵ حیزبەکۆمۆنیست وچەپ وشیوعییەکانی تردا کار لەسەر هاتنەکایەوەی نەخشەڕێگایەکی هاوبەشی یەکگرتووانە بۆ جێگیرکردنەوەی ئەو دەسەڵات وسیستەمە چەوسێنەرو کۆنەپارێزو دزو گەندەڵە بکەن. واتە کارو تێکۆشان بۆهێنانەدی بەدیلێکی ئینسانی باشتر بکەن. دووەمیان ئەوگرووپ وڕێکخراوە وحیزبە(کۆمۆنیستی کرێکاری) وشیوعییەکانی تر کە ڕادیکاڵتر وچالاکترن بۆڕووخانی سیستەمی چەوسێنەر ئەگەرچی زۆر پەرشوبڵاون وپەرتەوازان وبەردەوام ڕەخنەی ڕووخێنەر لەیەکتری دەگرن هەربۆیە ئەوانیش زۆرلاوازو بێکاریگەرن زیاتر چالاکییەکانیان فکرییەو بەگشتی لەدونیایی مەجازی وفەیسبوکی دادێت ودەچێت، بەڵام لەکاری مەیدانیاندا زۆر لاوازە.. ڕاشکاوانە بڵێم هەریەکەیان بگری قسەی لەگەڵ بکەی لەڕوویی وتیوری وفکرییەوە خۆی و گرووپ وحیزبەکەی یان ڕێکخراوەکەی لەوانتر پێ باشترو دروستترە، ئەگەرچی هەریەکەیان شارەزاو لێهاتوون لەنووسین وقسە، بەڵام گرفتی گەورەیان ئەوەیە لەگەڵ حیزب و ڕێکخراوی هاوفکری خۆیان کەچەپ وکۆمۆنیستن لەگەڵ یەکتری هەڵناکەن، بەردەوام لق وپۆپی زیاتریان لێ دەبێتەوە، بەداخەوە کار لەسەر نەخشەڕێگای هاوبەش ویەکگرتووانەی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی ناکەن. جار جار کەتاک تاکەیان باسی دەکات تەنها لەمەیدانی نووسین وبەیاننامەو قسەدایە کەمترین هەنگاوی کرداری نەدراوە. بەمەش زیاتر بزووتنەوەی کۆمۆنیستی و کرێکاری بەگشتی بەرەو بێکاریگەربوون بردووە. کەسەرجەمیان کارکردنیانە لەچوارچێوەی گرووپ وحیزب پەرستی وسێکتاریزم بووە. لەم بارودۆخەدا بەردەوام ناڕەزایەتی و شۆڕشی چەوساوەکان شەپۆل دەدات بۆئەوەی ببێتە ڕاپەڕین وشۆڕش هەر بۆیە دەتوانین بڵێین قۆناغەکانی سەرەتای ئەم گۆڕانکارییە دەستی پێکردووە دەتواندریت ئاراستە بکرێت بەرەو ڕاپەڕین وشۆڕشی ڕزگاری لەچەوسانەوەو نابەرابەری، رێبازێكی گونجاو بۆ سه‌ركه‌وتن و ده‌رباز بوون له‌م نه‌هامه‌تیه‌ تێکۆشانی هاوبەشی یەکگرتووانەی چەپ وکۆمۆنیست وشیوعییەکانە هاوشانی خەڵکی ناڕازی تێکۆشان بۆ هێنانەکایەوەی ئەڵتەرناتیڤێکی ئینسانی وسۆشیالیستی بدرێت لەبەشی داهاتوو زیاتر لەسەری دەدوێم کەچۆن دەکرێت کار لەسەرهاوتێکۆشانی و یه‌كڕیزی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان بکرێت و جیاكردنه‌وه‌ی ڕیزی سه‌ربه‌خۆی خۆیانه‌ له‌و چین وتوێژانه‌ی مه‌به‌ستیانه‌ شۆڕشه‌كه‌یان له‌باربه‌رن،‌‌ به‌شداربوان و هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئه‌م شۆڕشه‌ گرنگه‌ به‌عه‌زم وئیراده‌یه‌كی شۆڕشگێرانه‌ بێنه‌ مه‌یدان و له‌ڕێگای كۆبونه‌وه‌ی گشتی وهه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆی شورا شۆڕشگێره‌كانیان له‌ شوێنی ژیان و كار ، خۆیان هه‌ڵبژێرن وده‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست و حوكومڕانی كۆمه‌ڵگا بكه‌ن هەمووان بەبێ جیاوازی دەستیان ڕادەگات بە هێنانەدی نان،کار،ئازادی لەسایەی ئیدارەدان وحکومەتی شورایی خودی خەڵکدا.،بەڵام تێکۆشانی هەنگاوی سەرەتایی زۆرگرینگە بۆ هێنانەکایەوەی زەمینەی تێکۆشانی هاوبەش ویەکگرتووانەی کەسانی شۆڕشگێڕ وڕادیکاڵ وکۆمۆنیست وشیوعی کەلەژێر سایەی ئەڵتەرناتیڤێکی یەکگرتووانەوهاوبەشی شۆڕشگێڕانەدا دوور لەدەمارگیری گرووپ بەندی وحیزب بەندی دڵسۆزانە دەست بۆ ئەم تێکۆشانەئینسانی وکۆمۆنیستی یە بەرن بۆ بەهێزکردنی بزووتنەوەی جەماوەری کرێکاری وکۆمۆنیستی گەیشتنی کۆمەڵگاش بەکۆمەڵگایەکی باشتر وپێشکەوتوو…
 
 
 
Leave A Reply

Your email address will not be published.