درەختی عیشق..

0

درەختی عیشق..

چیرۆکی پشتی ئەم وێنەیە.. دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی ئەڵمانیا، کە حەمەناشاد بۆ نۆزدە ساڵی ڕەبەق لەو وڵاتەدا پەنابەر دەبێت، لە شاری فرانکفۆرت دەژیا، لەشوێنی نیشتەجێ بوونی لەیەکێک لەگەڕەکەکانی شارەکە باڕێکی خواردنەوەی لێ دەبێ، خاوەنی باڕەکە ئەڵمانێکی ڕاسیست دەبێ، بەناشاد دەڵێ ڕێگا نادەم بێتە ناو باڕەکەوە بۆخواردنەوە، لەوەڵامدا ناشاد پێی دەڵێ بۆچی؟..خۆ ئێمەش بەڕەگەز ئاریین وەک ئێوەی ئەڵمانییەکان، کابرای ئەڵمان دەڵێ مەسەلەکە ئەوەنییە، بەڵکو کچەکەم حەزناکات تۆ لێرە دانیشی و بێیت بۆ خواردنەوە.

+حەمە ناشاد پێی ئەڵێ زۆر باشە، بەڵام من داوایەکم هەیە بۆ تۆ؟

-،پیاوی ئەڵمانی ئەڵێ چییە؟

+حەمە ناشاد پێی ئەڵێ گەر من کارێک بکەم و وا لە کچەکەت بکات سەرسام بێ بەمن تۆ دەڵێی چی؟

-کابرای ئەڵمان لەوەڵامدا دەڵێت بڕوا ناکەم دڵی کچەکەم بەرامبەر بەتۆ نەرم ببێ، چونکە بێ ئەندازە ڕقی لێت دەبێتەوە ، بەکچەکەم بوایە خەڵکی گەنجی ڕاسیزمی لێهان ئەدای هەموو جارێ ئازارت بدەن، من ڕێگەم لێی گرتووە.

+ناشاد ئەڵێ تۆ گوێ بگرە بزانە من چیت پێ دەڵێم.

-کابرای ئەڵمانی پێی دەڵێ دواکاریت چییە؟

+حەمەناشاد پێی دەڵێ تۆ لە دەرەوەی شار بۆ هاوینان شوێنی تایبەتیت هەیە بۆ حەوانەوەتان.؟ -کابرای ئەڵمان پێی دەڵێ بەڵێ هەمانەو ڕێک دەکەون.

ڕۆژێک لەگەڵ کابرای ئەڵمانی دەچن بۆ ماڵە هاوینیەکەی کابرا.

دواجار ناشاد ئەڵێ بۆ چی دیواری سیاجی باخەکەت بۆیاخ نەکراوەو کۆن و شێواوە، ئەی چۆنە من بۆت بۆیاخ بکەمەوە، بۆ ئەوەی تازەو جوانتر بنوێنێ، کابرای ئەڵمانی دەڵێ باشە، کابرا ئەڕواو حەمە ناشادیش خەریکی دیواری باخی کابرا دەبێ و دوای دوو ڕۆژ وێنەی ئەو درەختە ئەکێشێ و ئەڵمانەکە ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێ وەرە بۆ باخەکەت، بەڵام کچەکەشت بهێنە بۆ ئێرەو پێی مەڵێ کەمن لەوێم کابراش، کچەکەی لەگەڵ خۆی دەباو کاتێک هەردووکیان دەبینن ناشاد سەرقاڵی ئەو وێنەیە دەبێ، کچەکە تووشی سوپرایزێکی گەورە دەبێ و دەحەپەسێ، یەکسەر کامێراکەی دەرئەکات و وێنەی ناشاد ئەگرێ لەکاتی ئیشکردنی وێنەکەداو پڕ بەگەرووی هاوار ئەکا ئەڵێ بابە گیان جوانترین دیاریت دایە دەستم ئەمڕۆ کە بەراستی ئەو پیاوەت بەناخی من شاد کرد کە ناوی ناشادە..؟ ناشادیش وێنەی کچی کابرا ئەڵمانیەکە بەدیاری کەدروستی کردوە دەیداتە کچەکەی و کچەش پڕ بە هێزی باوەش بە ناشادا ئەکاو پێی دەڵێ ئێستا تۆ لەمن زیاتر مافی هەموو ژیانێکت هەیە چون تۆ کەسێکی ئاسایی نیت، بەڵکو تۆ هونەرمەندی؟

ناشادیش تەماشایەکی باوکی کچە دەکات و دەڵێ ها ئێستا کێ گرەوەکەی بردەوە.،،؟

                                                 جمال نوری       

1_وێنەی کچەکە، وێنەی ڕاستەقینەی کچی پیاوە ئەڵمانیەکەیەکاناوی (ئێلینایە)*

2_وێنەی درەختەکە، هێندە نزیکە لەواقیع، ناشاد دەڵێ، چۆلەکەیەک خۆی پیا کێشاوە، پێی وابوە درەختێکی ڕاستەقینەیە..

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.