کورستان بازارێک بۆ ساغکردنەوەی، خراپترین کاڵاکان
لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا، بەسەدان تەن لە کاڵاو کەرەستەی ئیکسپایەر” ماوە بەسەرچوو” هاتۆتە ناو کوردستانەوە، کەبەشی زۆری ئەم کاڵاو کەرەستە ماوە بەسەرچوانە لە سنورەکانی ئیرانەوە رەوانە کراون… ئەوە بە جیا لەوەی لەم چەند رۆژەی رابردودا بەملیۆنان لیتر بەنزینی تێکەڵ بە مادەی تر هێنراوەتە کوردستانەوە، کە هۆکارێکە بۆ بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە. لە ٢٥ ساڵی رابردووی دەسەڵاتی بزوتنەوەی کوردایەتیدا، بازارەکانی کوردستان بوونەتە باشترین جیگا بۆ ساغکرنەوەی خراپترین جۆری کاڵاکان و کاڵای ماوە بەسەرچوو… دەسەڵاتی سیاسی کە تەندروستی هاوڵاتیان لای بایی پوشێک گرنگی نییە، دەرگای بۆ دزانی حزبی سەربەخۆیان و بازرگانە ویژدان تۆپیوەکان خستۆتە سەر پشت، تا ئەو کاڵاو کەرەست و پێداویستیانە بێنە کوردستانەوە، کە زۆریان سەرچاوەن بۆ نەخۆشی و تیکدانی رەوشی تەندروستی هاوڵاتیان و گیان کیشانیان… دیارە ناوە بە ناوە سوتاندن یان رەوانەکردنەوەی هەندێک لە کاڵا ماوەبەسەرچوو لە کەناڵەکانی راگەیاندنەوە نیشان دەدەن، بەڵام ئەمە جگە لە سیناریۆیەک بۆ بەردەوامی دان بە بازرگانی و بەردەوامیدان بە هینانی ماوە بەسەرچوو نا تەندروست و رەواندنەوەی نیگەرانی هاوڵاتیان، شتیكی تر نییە… ئاخر کاتێک بەبەردەوامی کاڵاو کەرەستەی ماوەبەسەرچوو لەو سنورانە دێنە کوردستانەوە، بۆ بەیەک جاری ئەو سنورانە بەرووی ئەو کاڵایانەدا داناخەن… بۆ لیژنەی ڵیکۆڵینەوەی و پشکنینی کوالیتی خۆراک و کاڵاکان لە بازگە سنوریەکاندا، دانانین؟ ئەم دەسەڵاتە دزو تاڵانچی و موچەبر و بڵاوەپیکردنی هەژاریییە، هیچی باشی لێ چاوەروان ناکرێت… پێویستە هەرچی زووە، کۆتایی پێبهێنرێت… نەک هەر رێگا دەدات بە هێنانی موادی هەڵگری شیرپەنجە، بەڵکو خۆی شێر پەنجەی کۆمەڵگەیە…
؛