پەیکەری ئازادی!!

0

پەیکەری ئازادی!!

عومەر عەلی حاجی

پەیکەری ئازادی لە ئەمریکا، مانای ئەوە نییە ئازادی لە ئەمریکادا هەیە ، بەڵکوو مانا ئەسڵەکەی واتا ئازادی لە ئەمریکادا مرد .

کۆشکی سپی ئاماژەیەکی ڕەگەز پەرەستیە واتای سەردەستە بوونی سپی پێستەکانە، لە مێژووی ئەمریکادا دوو خول رەشێک چوەتە کۆشکە سپییەکە !

شەڕی ڕەگەزی مێژوویەکی دووری هەیە و لەم رۆژانەدا بە کوشتنی رەشپێستێک لەلایەن پۆلیسێکی سپی پێستەوە زۆر بەتوندی سەری هەڵدایەوە و شەقامی ئەمریکای بەسەر رەش و سپیەکاندا دابەشکردەوە، بەشێوازێک لە پەنجا ساڵی رابردوودا ئەمریکا بە قۆناغێکی وادا گوزەری نەکردووە، جیاوازی و شەری رەگەزی پێ ئەچێ ئەوروپاش بگرێتەوە، ئەمرۆش لە هێلسنگی بۆ پشتیوانی رەشەکانی ئەمریکا رژانە سەرشەقامەکان و پشتگیری خۆیان بۆ رەشەکانی ئەمریکا راگەیاند .

لە جیهانی بوونی ئەمریکادا، چارەنوسی مرۆڤایەتی بۆ دنیایەکی مەترسیدار ئاراستەی گرتووە .

گلۆبالیزم ( جیهانگیری ) گرنگترین ئامرازی ئەو مەترسیانەیە .

رەنگە زەمەنێک هەر یەک لە ئێمە بەوە دڵمان خۆشبوبێت کە گڵۆبالیزم دنیایەکی دیموکراسی و دادپەروەر بەرهەم دێنێ و رژێمە دیکتاتۆر و تۆتالیتارەکان رادەماڵێ، گەشبین بووین جیهان لە گوندێکدا کۆدەبێتەوە، پێمان وابوو خۆشگوزەرانی لەم گوندەدا کۆدەبێتەوە، بیرمان بۆ ئەوە نەئەچوو لە گوندێکدا کۆدەکرێینەوە و هەموو جۆرە گەمارۆیەکمان دەخرێتە سەر .

ئەمرۆش کۆرۆنا دیاریەکی ئەو گلۆبالیزمەیە کە ئێمە پێی شاگەشە بووین کە لەم گوندە بچوکەدا بڵاوبووەتەوە.

جیهان پێوستی بە خاوەندارێتی کردنە !!

Leave A Reply

Your email address will not be published.