لە کەرکوک دیارەدەی کوشتن و فرێدانی لاشەکان… روو لە زیادبوونە…
لەم دوو هەفتەی دوایدا، تەرمی ١٢ پیاو و ژنیك بە کوژراوی لە ناوچە جۆرواجۆرەکانی شاری کەرکوک دۆزراونەتەوە. لەگەرەکی پیشەسازی کەرکوک ٢ تەرم و لە نزیک شارەدیی لەیلان تەرمی ٦ کەس و لەناو کەرکوک تەرمی ئافرەتێک، لەچەند ناوچەیەکی تر تەرمی ٤ کەسی تر … دۆزراونەتەوە، جێگای باسە، کەهەموو ئەو تەرمانە شوێنی شکنجەدان بەجەستەیانەوە دیارە… لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، شاری کەرکوک زۆرترین لاشەی کۆژراوی تیادا دۆزراوەتەوە، ئەگەر لەماوەکانی رابردوودا ژمارەی کوژراوەکان و لاشە فرێدراوەکان، دەگمەن و کەم بوون، ئەوا لەم ماوانەی دوایدا، ژمارەیان رووی لە هەڵکشان کردووەو خەریکە ئەم حاڵەتی شکنجەدان و پاشان کوشتن و فڕیدانی لاشەکانیان، دەبێتە دیاردەیەکی رۆژانە… شاری کەرکوک کە لەلایەن حزبە دەسەڵات بەدەسەتەکانی کوردستان و پارێزگاری کورد زماندا، بەرێوە دەچیت و رۆژانە سویند بە قودس و دڵی کوردستان دەخۆن، تا ئێستا نەک نەیانتوانییوە ئارامی بۆ هاوڵاتیانی ئەم شارە دەستەبەر بکەن، بەڵکو رۆژ بەرۆژ رێژەی تاوان و توندوتیژی و کوشتن و فرێدانی لاشەی کەسانی شکنجەدراو و کوژراو لە ناو شارو کەنار شاری کەرکوکدا، روو لە زیاد بوون دەکات… ئەم حاڵەتە ترس و دڵە راوکێیەکی زۆری لە ناو هاوڵاتیانی کەرکوکدا دروستکردوە. بۆ بەرگرتن بەم تاوانانەو دۆزینەوەی تۆمەتبارانی ئەم کردەوە ئینسان کوژیانە، پێویست دەکات خەڵکی کەرکوک خۆیان ئەرکی پاراستنی ئەمنیەتی گەرەک و شوێنی کارو ژیانیان بگرنە ئەستۆ… دەزگا ئەمنیەکان، نیشانیانداوە فاشل و بێ توانان لەئاست ئەم مەرگەساتەدا، کە هەرۆژە یەخەی خانەوادەیەک دەگرێت…