له مەرگی ئازاد حمە علی دا!

0

له مەرگی ئازاد حمە علی دا!

ماشێنی مەرگێک کە سەرمایە بەری داوەتە گیانی مرۆڤایەتی، گیانی ئازاد حمە علی، کرێکاری کۆمۆنیست وئینسانێکی شۆڕشگێڕی کاروانی خەبات لەپێناو ئازادی ویەکسانی، درەو کرد وگیانمانی تەزاند.

من ئەوم لە کۆڕوکۆمەڵەکان و کۆبوونەوەکانی هەڵسوڕاوانی کرێکاری و له کۆڕوکۆبوونەوەکانی بێکاران لەگەڵ پۆلێک لەو ئیسنانەی کە بەڕاستی دڵیان دابوویە خەبات وململانێ لەگەڵ مەنتیقی باو، مەنتیقی سەرمایە و لەهەوڵدابوون هێزی طبقەی خۆیان ڕێکخەن و چینەکەی خۆیان بە پێویستی ڕێکخراوبوون لە جەنگی چینایەتیدا وشیاربکەنەوە، ئەوم ناسی. من ئەوم وەک کرێکارێکی کۆمۆنیست ناسی لەگەڵ پۆلێک لە هەڵسوڕاوی لە هەمان جنس، کە لەدڵی نەفرەتی چینەکەیان لە چەوسانەوەو کۆیلایەتی کاری بەکرێ وسەرمایە، سەریان هەڵدابوو، ئەویش لە سەردەم و دنیایەکدا کە ئاڵای نەفرەتی لەدژی کۆمۆنیزم ویەکسانیخوازی هەڵدابوو.

ئێستا کە لەحەسرەتی ئەودا دەنووسم، لەدوو هەستی جیاوازدا دەژیم، یەکیان؛ هەستی غڕورو شانازی، بەوەی که جوڵاوەیەک کە ئازاد وهاوشێوەکانی تیاهەڵسوڕاوبوون ولەڕەتکردنەوەی مەنتیقی سەرمایە وکۆیلایەتی کاری بەکرێ، لە ڕەتکرنەوەی ناسیۆنالیزم و کوردایەتی و خورافەی دیموکراسی و لەبەرگری له ڕەسەنایەتی ئازادی و خۆشگوزەرانیدا سەری هەڵدابوو، چەندە لەسەر حەق بوو، چەندە لەو خەبات و ڕەتکردنەوەیە لەسەر حەق بوو، وە بوون وهەڵسوڕان لەو ڕیزەدا چەندە مایەی عززەتی نەفس بوو. دووەمیان؛ هەستی قەهروحەسرەت کە ئەوسیستەمە نەفرەتییەی سەرمایە، سیستەمی کۆیلایەتی کاری بەکرێ، بەسەرجەم ئەو ئیمکاناتەی کە بۆڕزگاربوون لێی لە ئارادایە، هێشتاکەش سەلامەتی و ژیان و گیان و توانست و ئیمکاناتی مرۆڤایەتی بۆخۆشبەختی و ڕیفاە و ئازادی، وەک ئاو بە هەدەر دەدا.

بەهەر گیانێک کەسەرمایە دەیکاتە قوربانی، جەنگی چینایەتی و واقیعیات تاڵی ژیان لە سایەی ئەو کۆیلایەتییە لەتاقەتبەدەرەی کۆیلایەتی کاری بەکرێ وەک پێویستییەکی ماددی و مێژوو کرد، بۆ گیڕانەوە ئیرادە بۆمرۆڤ، بۆ گێڕانەوەی قودسیەت بۆ ژیان وگیانی ئادەمیزاد، چینی کرێکارو بەشەرییەت پاڵ پێوەدەنێ بۆ شەڕی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی خۆی لەگەڵ سەرمایەو کۆیلایەتی کاری بە کرێ.

من شەخسەن  هەردووکیان؛ هەم غرور شانازی بەو ئاوات و ئامانجە ئینسانیی و کۆمۆنیستیانەی هاوڕێ ئازادو هەم؛ نەفرەت وقەهری درێژەکێشانی ئەو دنیا نەفرەتییە و پێویستی کۆتایی پێهێنانی درێژە پێدەدەم.

یادت بەرزو بەڕێز هاوڕێ

ابراهیم حسێن

4.6.2020

Leave A Reply

Your email address will not be published.