ئاده‌م سمیس ئابووری ناسی کلاسیکی بۆرژوازی به تیۆری”ده‌ستی نهێنی بازاڕ” به‌ناوبانگه
ئاده‌م سمیس ئابووری ناسی کلاسیکی بۆرژوازی به تیۆری”ده‌ستی نهێنی بازاڕ” به‌ناوبانگه
بەڵێن ئیسماعیل
ئه‌وتیۆرییه یانی: له بازاڕی سه‌رمایه‌داریدا، کاتێ به‌رهه‌م هێنه‌رێک ئازاد بێ چی به‌رهه‌م ده‌هێنێ وچۆن ده‌یفرۆشێ، وهه‌ر کڕیارێک ئازاد بێ چ کاڵاێک ده‌کڕێ، ئه‌وه ئه‌نجامی ئه‌م پرۆسه‌ی بازاڕی ئازاده خێری بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگه ده‌بێ، چونکه بازاڕ کاڵا به کوالیتێی نایاب و نرخی گونجاو فه‌راهه‌م ده‌کات. واته بازاڕی ئازاد ده‌ستی نهێنی هه‌یه که ئابووری کۆمه‌ڵگه ده‌بات به‌ڕێوه، ئیدی پێویستی به‌ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت نییه. بۆیه لیبڕاڵه‌کان ڕه‌خنه‌یان له سۆسیالیسته‌کان ده‌گرت که بڕوایان به لیژنه‌ی کرێکارانی کارگه‌کان هه‌یه بۆ نه‌خشه‌دانانی به‌رهه‌مهێنان.
سۆشیالیسته‌کان ڕه‌خنه له‌م تیێۆریه‌ی ئاده‌م سمس ده‌گرن، چونکه به‌رهه‌مهێنان له سه‌رمایه‌داریدا “یاسای زێده‌بایی / ئامانجی قازانج – ده‌سته شه‌به‌حه‌که‌ی بازاڕ” ده‌یبات به‌ڕێوه، که له‌دوا ئه‌نجامدا به‌رهه‌مهێنان له سه‌رمایه‌داریدا ده‌که‌وێته قه‌یرانه‌وه.
ده‌شێ له‌کاتی ئاسایی وبووژانه‌وه‌ی ئابووریدا، جگه له پسپۆڕه‌کان، ده‌نا خه‌ڵکی به‌ده‌گمه‌ن ئاگاداری ڕه‌خنه‌ی سۆسیالیسته‌کان بن له ئابووری سه‌رمایه‌داری، به‌ڵام له کاتی نائاسایی وقه‌یراندا، به‌تایبه‌تی وه‌ک له‌مڕۆدا به‌هۆی کۆرۆناوه، ئه‌وه‌نده عه‌یب وعاری “شێوازی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری” که‌شف بووه، خه‌ڵکی به‌چاوی خۆیان “که‌مووکورتی بازاڕ له شتوومه‌کی پێویست بۆ خۆپاراستن له په‌تای کۆرۆنا” ده‌بینن، وته‌ماشا ده‌که‌ن چۆن ده‌وڵه‌تان له‌سه‌ر کڕینی ده‌مامک وده‌زگای ئۆکسجین غه‌در له‌یه‌کتر ده‌که‌ن، وخه‌ڵکی له بازاڕدا ئه‌و کاڵایانه‌ی پێویستییانه به نرخی گونجاو چنگیان ناکه‌وێ، وخه‌سته‌خانه‌کان له سوید وئه‌مه‌ریکا،، هیتد، هاواریانه بۆ ده‌مامک وبه‌رگی خۆپاراستن له ڤایرۆسات، که‌چی نه ده‌وڵه‌ت ونه هیچ بۆرژوازێک، کارگه‌یەک دانامه‌زرێنن بۆ به‌ده‌ست خستنی ئه‌و پێویستیانه، چونکه به‌رهه‌مهێنان حیسابی زیان وقازانج حوکمی به‌سه‌ردا ده‌کات، نه‌ک پێویستی پارێزگاری له ژیانی مرۆڤه‌کان. ئه‌مانه هه‌مووی پووچه‌ڵی تیێۆری “ده‌ستی نهێنی ئاده‌م سمیس” وبازاڕی ئازاد، ئاشکرا ده‌کات.
له کۆمه‌ڵگه‌ی سۆشیالیستیدا به‌رهه‌مهێنانی شتوومه‌ک بۆ ده‌ستکه‌وتی زێده‌بایی پوچه‌ڵ ده‌کرێته‌وه، وبه‌رهه‌مهێنانی شتوومه‌ک بۆ تێرکردنی پێویستیه‌کانی مرۆڤه‌کان له ” یاسای قازانج وناکۆکی به‌های به‌کارهێنان وبه‌های ئاڵۆگۆڕ” پاک ده‌کرێته‌وه، بۆیه له کۆمه‌ڵگه‌ی سۆشیالیستیدا به‌رهه‌مهێنانی شتوومه‌ک بۆ تێرکردنی پێویسته ڕاسته‌قینه‌کانی مرۆڤه‌کان به شێوه‌یەکی کۆمه‌ڵایه‌تی وزانستی چه‌ند قات له‌چاو سه‌رمایه‌داری زیاتر به‌رهه‌م ده‌هێنرێ…