دنیای سه‌رمایه‌داری ..به‌ره‌وکوێ ؟ دوای کۆرۆنا .. !
دنیای سه‌رمایه‌داری ..به‌ره‌وکوێ ؟
دوای کۆرۆنا .. !
پێش کۆرۆنا سه‌رمایه‌داری هه‌ر له‌ئه‌زمه دابووه .یان ئه‌وه بڵێین، به‌درێژایی ژیانی سەرمایه‌داری له‌ئه‌زمه‌دا بووه ..
ئه‌زمه‌ش خه‌سڵه‌تێکی زگماکی ئه‌م سیسته‌مه‌یه، به‌ڕبه‌ڕییه‌تی خاوه‌ن ئه‌م سیسته‌مه هه‌ر له‌زیادبووندایه ..
له‌گه‌ڵ دابه‌زینی ڕێژه‌ی گشتی قازانج، قه‌یرانه‌کان ده‌ستپێده‌کات .به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ، سه‌رمایه‌ی گۆڕه‌کیش که‌مده‌بێته‌وه، بۆیه له‌ئێستاو داهاتوو و دوای کۆرۆناش، خاوه‌نکار ده‌ستده‌کات به ناردنه ماڵه‌وه‌ی کرێکاران و که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه‌یان .سه‌رمایه‌داری هیچ کات نه‌یتوانیه‌وه نرخی شمه‌ک دابه‌زێنێ، بۆیه ئه‌بێت چاوه‌ڕوانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی کاڵاکان بین، به‌وه‌ش ئینسانه‌کان ڕوبه‌ڕووی برسێتی زیاتر ئه‌بنه‌وه ..خاوه‌ن ئه‌م سیسته‌مه ماوه به‌سه‌رچووه، پێشتر له‌کاتی قه‌یراندا، بۆئاساییکردنه‌وه‌و پارسه‌نکردنه‌وه‌ی حاڵه‌تی ئابووری، ده‌ستکاری سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕی ده‌کرد، له‌ئێستادا ئه‌وپارسه‌نگیه‌ی بۆناگه‌ڕێته‌وه‌و، ئه‌وه‌نده‌ی تربه‌ره‌و داڕمانی ده‌بات ..
ئه‌م ئه‌زمه ئابووری و داراییه‌ی ئه‌مجاره، جیاوازتره له‌ئه‌زمه‌کانی ساڵانی ۱۹۲۹ و ساڵانی دواتر‌و، ساڵی ۲۰۰۸ خاوه‌نی ئه‌م جه‌نگه‌ڵستانه ، به‌دوای پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌زمه‌ی ۲۰۰۸وه بوو، به‌دوای شه‌ڕو شۆڕه‌وه بوو، نه‌خۆی ئاماده‌کردبوو .نه‌چاوه‌ڕوانی ئه‌م جه‌ڵده‌یه بوو.. بۆیه هه‌مووگه‌وره ئابووری ناسانی سه‌رمایه‌داری، نازانن که‌وتوونه‌ته کوێوه و به‌ره‌وکوێ ئه‌چن !سه‌رمایه‌داری په‌له‌ی خۆکۆکردنه‌وه‌ی خۆیه‌تی و ڤایرۆسی کۆرۆناش زۆرله‌سه‌رخۆیه‌و هیچ په‌له‌ی نییه… وه‌ک کارڵ مارکس ئه‌ڵێ :(سه‌رمایه‌داری له‌کاتی گەشەدا وه‌ک براو دۆستن، له‌کاتی قه‌یرانیشدا یه‌کتری تاوانبارده‌که‌ن). ڕێک ئێستا وڵاتانی سه‌رمایه‌داری له‌م حاڵه‌ته‌دان .بۆبردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌زمه‌و بێ به‌رنامه‌یی و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه به پێداویستیه‌کانی خه‌ڵک و چینی کرێکار و ڕاکردن لێی.. به‌دوای شه‌ڕو و شه‌ڕی ئابووریه‌وه‌ن ( وه‌ک ئه‌مریکاو چین) .سه‌رمایه‌داری ئه‌و سه‌رمایه‌داریه به‌هێزه‌ی ساڵانی نه‌وده‌کان نییه‌و دوای کۆرۆنا زۆرلاوازترو، بێ متمانه‌تر ئه‌بێت لای ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان پێ‌کردبوو. ساڵی ۲۰۱۹ له‌گه‌ڵ ده‌ستگرتنه‌وه و هێرش بۆسه‌رقوتی خه‌ڵک و هێرش بۆسه‌رئازادییه‌کان وسکهه‌ڵگوشین .ساڵی به‌بنبه‌ست گه‌یشتنی، ئه‌ده‌ب و وهونه‌رو ئایدۆلۆژیای سه‌رمایه‌داری بوو. جیهان له بۆشاییه‌کدا ئه‌سوڕایه‌وه، هیچی تازه‌ی تیانه‌بوو، به‌غه‌یری دووبارەبوونه‌وه‌ی شته‌کان ترسناکترین ساڵ‌بوو، ڕێک له‌شێوه‌ی ساڵێک پێش جه‌نگی جیهانی..
ترسی جه‌نگێکی جیهانی لێده‌کرا.. هێرشی کۆرۆنا هه‌موو به‌رنامه سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تێک‌داو لێی گۆڕی بۆیه له‌ئێستادا، شه‌ڕی گه‌وره به کۆتاییهاتنی خۆیی و سیسته‌مه‌که‌ی ئه‌شکێته‌وه .
(له‌ئێستادا وڵاتانی سه‌رمایه‌داری له‌کێشه‌و ململانێدان و یه‌ک پارچه نین، هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه، چینێکی کرێکاری ڕێکخراو ، له‌به‌رامبه‌ریدا نییه)
دوای کۆرۆنا، ساڵی به‌تاڵه‌یی زۆرتر‌و، ساڵی مانگرتنی کرێکاران وبێکارانه .سه‌رده‌می کێشمه‌کێش وپێکدادانی خه‌ڵکی برسییه به‌ڕووی پۆلیس و به‌کرێگیراوانی سه‌رمایه‌داریه. دوای کۆرۆنا، له‌گۆڕنانی گڵۆباڵیزم و نێولیبرالیزمی نوێیه. هەره‌سهێنانی وڵاتانی دیکتاتۆری و ڕژێمه ئیسلامی و کۆنه په‌رسته‌کانه ..
وڵاتانی زلهێزی سه‌رمایه‌داریش، بۆمانه‌وەی سیسته‌مه‌که‌یان، بۆده‌ورانێکی تر واز له به‌شێک، له سه‌رمایه که‌ڵه‌که بووه‌که‌یان ئه‌هێنن و ئه‌یخه‌نه‌وه بازاڕ بۆئەوەی ده‌ورانێکی تر بازاڕی پێ گه‌رم بکه‌نه‌وه..
له لایەکی تر سۆشیالیزم وه‌ک ته نهاو ته‌نیا ئه‌ڵته‌رناتیڤێک ده‌رئه‌که‌وێت. کۆمۆنیزمێکی مارکسی ڕاسته‌قینه‌پراکتیکانه له هه‌موو جیهاندا به‌ده‌رئه‌که‌وێت .ئه‌مه که‌ی .. چۆن .. چه‌ندیتر .. ئه‌وه یه‌کگرتوویی چینی کرێکار ئه‌یزانێ .
ئه‌حمه‌د جوانکار..
ئایاری ۲۰۲۰ هۆڵندا