فۆرمەلەی هەست و گەوهەری ناخ لەتابلۆی ڕووتبونەوەی هونەرمەندی شێوەکار ” ئەحمەد بورهان“

0
فۆرمەلەی هەست و گەوهەری ناخ لەتابلۆی ڕووتبونەوەی هونەرمەندی شێوەکار ” ئەحمەد بورهان“
 
نووسینی: جەمال نوری
 
 
تابلۆی ڕووت بوونەوە، بەدەست پەنجەی  هونەرمەندی تەشکیلی احمد بورهان کێشراوە،
گەر بە چاوێکی ڕەخنەگرانەوە تەماشای تابلۆکە بکەین، دەبینین  کچێک بەشێوەی  پۆترێت لەبەرچاوی  نیگارکێش ڕووت بۆتەوە، تەنها جەستەی  نیشان  داوە، 
تابلۆکە هونەرمەند بە قەڵەم “ڕەساس  و فەحم” بەستایلێکی هونەریانە توانیویەتی  تابلۆکەی بکێشی،
ئەوەی جێگای ئاماژە پێدانە، وردی و شارەزایی هونەرمەند نیشاندەدا لەزانستی تەشریح ، بەواتە بۆئەوەی بەشێوەیەکی ئەکادیمی و هونەریی  نمایشی وێنەکە بەرجەستە بکەی لەچوارچێوەی  تابلۆیەکدا پێویستە بەئاگابێ هونەرمەند لەم زانستە پزیشکییە  کە شارەزابوونە لە ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ  و شێوەی جوڵەی ماسولکە و ئێسک و  جومجومەی. بەجورێک وێنای کردوە بەتەواوی وەها لەچاوی موتەلەقی دەکات بگاتە  ئەو بڕوایەی که  فۆتۆگرافەر  وێنەی  گیراوە ، هەڵبەتە سیحری ئەم شێوازە لە ئیشکردن لای نوخبەیەک لە هونەرمەندی شێوەکاری ئەوەیە کە شارەزایەکی باشی زانستیان پەیداکردوە لە ناسینی زانستی ئەندامەکانی   لەشی مرۆڤ  .
چون هەر جوڵەیەکی لەشی مرۆڤ  بۆ هونەرمەند  لەڕێگای هونەری نیگارکێشانەوە دەبێتە زمان جەستە و چیرۆکی پشت هەر جوڵەیەک  لە تابلۆکەدا دەگێڕێتەوە، هەروەک لەم تابلۆیەدا بەجوانی دەردەکەوێ. هونەرمەند دەیەوێ  لەڕێگای
جوڵەی   مۆدێلەکەوە  پێمان بڵێ،  ئەو جەستە ڕووت بوەی دەبینرێ، نیشاندانی جەستەی ژنە سۆزانیەک نییە، بۆ وروژاندنی شەهوەتی پیاو، بەڵکو ئەم جەستەیە  جەستەی بەندکراوێکی  سیاسی ژنە ، کەهەردوو دەستی لەژوور سەریەوە بە پرچەکانیەوە  شەتەک دراوە ، ئەو  گرژی و مۆنیەی لەدەم و چاویدا دەبینرێ  جورێکە لەبێزاری نیشاندان لەبەرامبەر ئەو بێدادیەی بەرامبەری دەکرێ وەک مرۆڤ.
*له‌ ڕاستیدا هونەرمەند  “بورهان احمد ” بۆ کێشانی تابلۆکەی وه‌ك ده‌روونزانێكی شاره‌زا ئیشی كردووه‌ و به‌هه‌مان راده‌ی  فرۆید چۆته‌ ناو فه‌زای نه‌سته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی لەلام دروست بووە ، هونەرمەند لائیرادی ئەم کچەی  وەک پۆترێتی وێناکردوە  بێ ئەوەی ئاگای لەنەستی بوبێ؟
-کەسێتی تابلۆکەی ” احمد بورهان  “باوه‌ڕی به‌ غه‌ریزه‌ و باڵاده‌ستیی غه‌ریزه‌ هه‌بووه،‌ وەک ئەوەی هونەرمەند “ئەحمەد بورهان”  بڕوای وابێ کە غه‌ریزه‌ بزوێنه‌ری داهێنانی مرۆڤه‌. به‌ڵام هێزی غه‌ریزه‌ ده‌بێت هه‌میشه‌ به‌هۆی هێزی عه‌قڵه‌وه‌ گوزارشتی لێبكرێت، هەروەک ” مارسیل  پروست” ده‌ڵێت به‌لای زاناوه‌ عه‌قڵ یه‌كه‌مه‌، به‌ڵام به‌لای نووسه‌ره‌وه‌ ده‌بێت غه‌ریزه‌ یه‌كه‌مجار ده‌ستبه‌ركار بێت و عه‌قڵ له‌ قۆناغی دواتردا بێته‌ مه‌یدانه‌وه‌.
یانی هونەرمەند  سه‌ره‌تا سه‌روكاری له‌گه‌ڵ  فۆرم  و پاشان هه‌ستدا هه‌یه‌ و گه‌وهه‌ری ناخ به‌ یارمه‌تی تواناكانی هه‌ست وه‌رده‌گرێت پاشان نۆره‌ی عه‌قڵ دێت كه‌ گوزارشت له‌و وه‌رگیراوانه‌ بكات و شییان بكاته‌وه‌، كه‌واته‌ رۆڵی عه‌قڵ ده‌كه‌وێته‌ دواتره‌وه‌ نه‌ك پێشتر..
 
 
Leave A Reply

Your email address will not be published.