قوربانیانی ناموسپەرستی و توندوتیژی دژ بە ژنان…
* رۆژی شەممە، بەرواری١٠ ی ئەم مانگە ژنێک بەناوی ” ت،ع،س” لەگەرەکی قالاوای شاری سلێمانی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە و کوژرا… ئەو ژنە خاوەنی دوومناڵە و لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٨
* بەرواری ٧ ئەم مانگە، تەرمی کچێک بەناوی” ل،و،ع” تەمەن ١٦ ساڵ لە روباری نزیک گوندی چەم مشکۆ، نزیک شاری دهۆک دۆزراوەتەوە، جیگەی باسە دوای چوار رۆژ لە دیار نەمانی ئەو کچە، تەرمەکەی لەناو ئەو روبارەدا دۆزراوەتەوە… تائیستا هۆکاری مردنەکەی رۆشن نییە، وا راگەیەنراوە کە ئەم کچە خۆی خنکاندبێت… بەڵام هێشتا دیار نییە تا چەند ئەمە راستە.
* سەرەتای ئەم مانگە ژنێک بەناوی” ک” لە گەرەکی راپەرینی شاری قەڵادزی، لە لایەن مێردەکەیەوە دوای ئەوەی زۆر دڕندانە ئەشکنجە دەدرێت دواتریش بە شیوەیەکی زۆر دڵرەقانە دەیکوژێت… بکوژی ئەو ژنە ناوی” خ”… ١٥ ساڵیک لە ژنەکەی گەورەتر بووە… بەپێی زانیاریەکان ئەو ژنە خاوەنی ٦ مناڵەو بەدرێژایی ژیانی لەلایەن هاوسەرە بکوژەکەیەوە، رووبەرووی سوکایەتی و شکنجەدان بۆتەوە.
*