تورەیی و نارەزایەتی لەدژی دواخستنی موچە، تا دێت بەرینتر دەبێتەوە!

0

تورەیی و نارەزایەتی لەدژی دواخستنی موچە، تا دێت بەرینتر دەبێتەوە!

بەهۆی دواکەوتی موچەوە، زوربەی هەرەزۆری موچەخۆرانی کوردستان لەدڵەڕاوکێیەکی گەورەدان، بەتایبەتیش لەهەردوو کەرتی تەندروستی و پەروەردە، بۆیە بەشێکی زۆر لە کارمەندانی بنکە تەندروستی و خەستەخانەکان و پزیشکەکان لە سلێمانی و هەڵەبجە و تەقتەق و گەرمیان دەستیان داوەتە بایکۆت و مانگرتن و مامۆستایانیش بەهەمان شێوە هەرەشەی راگرتنی دەوام و بایکۆت کردن دەکەن. نارەزایەتیەکانیش تادێت بەرەوفراوان بوون و بەرینتر بوونەوە دەچن. دواخستنی موچە بەهەر هۆکار و پاساوێک بێت، هێرشێکی راستەوخۆی دەسەڵاتێکی ویژدان مردووە، بۆسەر سفرەی موچەخۆران. کەسانێک کە  فێری خواردنی پارەی دزین  و ژیان و گوزارانی شاهانەیان لەسەر تاڵانی ویژدان فرۆشی رۆناوە، هەرگیز ناتوانن لەو راستیە سەختیە بگەن کە موچەخۆرانی کوردستان ژیانیان لەسەر موچەکەیانەو دواخستن و نەدانی موچەکانیان، ژیانی نالەباریان دەگۆڕێت بۆ دۆزەخێکی واقعی. مامۆستایان و کریکاران و کارمەندانی تەندروستی و سەرجەم موچەخۆرانی کوردستان، پیویستە لە رێگای هاتنەمەیدانی سەراسەری فراوان و رێکخراوەوە، بەگرتنە بەری هەموو رێگاکانی خەباتکارانە عەرشی دەسەڵاتی دزو تاڵانچی بلەرزێنن و ناچاریان بکەن لەو داهاتەی ٢٩ ساڵە دەستی بەسەردا دەگرن، موچەکانیان بۆ دەستبەر بکەن و ریگە نەدەن هیچی تر ژیان و گوزەرانیان تاڵانی دەستی مافیاکانی دەسەڵات بێت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.