بۆ ئایارو .. جارێکیتر هەر ئایار

0
بۆ ئایارو .. جارێکیتر هەر ئایار
 
ئەحمەد جوانکار
 
 
کێبێ
لە ئێمە عاشقتربێ ..
عاشقی
دنیای یەکسان ..
 
کێبێ
وەک ئێمە
چاوەڕوانبێ
چاوەڕوانی ..
نەمانی سەرمایە داری .
 
کێ هەیە ..
وەک ئێمە
وەک کۆمۆنیستەکان
لەپێناو
خۆشگوزەرانی خەڵکدا
وازی لەخۆشی و
لە ژیانی خۆی ‌هێنابێ .. ؟
 
ساڵەهایە
ڕوو لە ئاسۆین
بەڕێگەوەین .. نەوەستاوین و
بۆدواوە .. ئاوڕمان نەداوەتەوە
نەداوەتەوە …
 
گەلێکماندی
هاتن لەگەڵماندا
سەر بەغەیرە
چینی هەژارانبوون ..
لە نیوەی ڕێگا .. وازیانهێناو
وەک بلقی
سەر ئاو تەقین .. !
 
ئێستە .. خاوەنی
ئەم سیستەمە .. نەخۆشە
ڕۆژەکانی
مەرگی خۆی ئە‌ژمێرێ ..
 
ئێمەش .. ئێمەی
کرێکاران و بێکارانیش
ئاهەنگ ..
بۆ دنیایەکی ئینسانی
ئاهەنگ ..
بۆ دنیایەکی باشتر ئە‌گێڕین .
 
بۆ ئایاری ٢٠٢٠
 
Leave A Reply

Your email address will not be published.