شەوباش مێژوو

0

شەوباش مێژوو

ـ “شەوباش مێژوو

ــ “شەوباش

ــ “چەند پرسیارێکم هەیە

ــ “فەرموو

ــ “باشە، ئەگەر (ژنەکان) ببن بە پیاو چی ئەقەومێ؟

ــ “بانگخوازو مەلاکان بێکار ئەبن

ــ “ئەی ئەگەر (دوڕوویی) مرد؟

ــ “سیاسیەکان قوڕوقەپ ئەکەن و خوێڕی خوێڕی ئەسووڕێنەوە

ــ “ئەی ئەگەر (پارە) نەما؟

ــ “شەڕفرۆشیی کۆتاییدێ

ــ “باشە، ئەی ئەگەر (دین) نەمێنێ چی ئەبێ؟

ــ “گورگ و مەڕ، ژنبەژن ئەکەن

ــ “ئەی ئەگەر (کورد) نەما چی ڕوودەدات؟

ــ “ژانەسەر نامێنێ

ــ “جا ژانەسەر عیلاقەی بە کوردەوە چییە؟

ــ “کورد، بەقەدەر هەموو جیهان قسەئەکات، کەچی ناتوانێ پێش کیسەڵێک بکەوێ

ــ “ئەی ئەگەر خۆت بمری ئەی مێژوو؟

ــ “هەهەهەهەهــــــــا

ــ “ئەوە بەچی پێئەکەنی؟

ــ “بە گەمژەیی تۆ

 

ئارام حەسەن

١١/٤/٢٠٢٠

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.