بەشێکی ترلە قەسیدەی ئاهێکی سەرد

0

بەشێکی ترلە قەسیدەی ئاهێکی سەرد

 

و شتێكم  لێ كەوت

هەناسەیەكی زەرد باوم لەسەر

سوچی ماڵی چۆلەكەیەكی بەسزمان لێ بەجێما

ئێوارەیەكی بریندارم كردە كۆڵم

ئاسكێكی پێكراو هۆن هۆن پێم پێدەكەنی

 

درا وسێكەم  بەردەرگای پێدەگرتم

شووشەی پەنجەرەكەی بەبەرد دەشكاندم

چراكەی لێدەشاردمەوە

 

من لەسەر شەقامێكی   مەشلول خۆم بەكوژراوی

بینی

دەستی چەپم لە سێدارە درابوو

چاوی  ڕاستم بەپەنجەرەی ژوورێكی ئینفرادیدا  هەڵواسرابوو

قاچێكم بە وردوو خاشی لەتەنەكەیەكی

خۆڵدا دۆزیەوە

 

ئەوێ تا دەبوو تاریك تر دەبوو

كەسێكی پیادا نەدەڕۆشت

بانگی عەسرێكی حەزینی تیا نەدەوترا

لەوێ   شتێكم لێ كەوت

یەكەم حەرفی ناوەكەی خۆم

لەسەر دار هەنارێكی هەڵەبجە موتوربە  كرد

شیعرێكی نالیم بە

 

قردێلەیەكی زەیتونی

دا لە بەرۆكی دار هەنجیرێكی كوژراو

 

گریانی چۆلەكەیە كم

لەسەر كونی شمشاڵی پیاوێكی زمان بڕاو

شاردەوە

تەنیا خۆم بەوێدا  ڕۆشتم

دەستێكی شكاوم بینی

پشتی ئازارێكی قەموری دەخوراند

ئازارێكم  بینی سەری  ئازارێكی دڵ  شكاوی

دە شێلا

 

ئەوم بینی  بە چاوێكی ڕەشەوە

بە دوو  دەستی سیحراویە وە

بە ئەژنۆیەكی لەرزۆكەوە

لەسەر پەتێكی ڕزیو یاری دەكرد

 

لەوێ شتێكم لێ  ونبوو

هەناسەیەكی سەردم لێ بەجێما

خۆمم  بەگێژی  هەڵگرتەتەوە

ڕۆحم  بەشكاوی  پێچایەوە

دراوسێكانم گاڵتەیان پێ دەكردم

دایكم  دوعای دەم  بەستی بەسەردا  دەخوێندم

 

كچەكانی هاوڕێم

بەدزی لێوەكانمەوە   زەردەخەنەكانیان كۆدەكردمەوە

خۆمم  لێ دەبوو بەخۆم

لەبەر  ئاوێنەكەمدا خۆمم بەهێواشی بانگ دەكرد

نەم  دەهێشت كەسێك لەژێر پەردەی

پەنجەرەكەمەوە

سەیری قەسیدە ڕوتەكانم  بكات

 

لەوێ شتێكم لێ ونبوو

قاچێكم  لەسەر حەرفێكی خوێناوی

خۆم هەڵ خلیسكا

لە پرسەی هەناسە سەردەكانی خۆمدا ڕاوەستام

 

حەکیم میرزا

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.