دەبێ دەست بەجێ هێمن مامەند ئازادبکرێت و قەرەبووبکرێتەوە!

0

دەبێ دەست بەجێ هێمن مامەند ئازادبکرێت و قەرەبووبکرێتەوە!

لەسەر تیکستێکی رەخنەگرانە لە فەیس بوک.. هیمن مامەند لەلایەن هیزە ئەمنیەکانی زۆنی زەردەوە دەستگیر دەکرێت… پۆستە رەخنەگرانەکەی هێمن مامەند هێندە کاریگەر دەبێت، بۆیە کاردانەوەکەشی هیندە خێرا دەبێت کە ماوەی خۆگۆرینی ناوبراو نادەن و بە بیجامەوە راپێچی زیندانی دەکەن. هیمن مامەند ناڕه‌زایی خۆی له‌باره‌ی دابه‌ش نه‌كردنی مووچه‌ و ژیانی خراپی فه‌رمانبه‌ران و كاسبكاران خستوه‌ته‌ روو و نووسیویه‌تی “چیتر لەماڵ نامێنینەوە. تائێستا هانی خەڵكم داوە لەماڵ بمێننەوەو خۆیان بپارێزن، كەئەمە ئەركێكی ئەخلاقی و نیشتیمانی و ئینسانی و تەندروستییە، بەڵام لەولاوە ژیانی خەڵكی بەكاسبكار و فەرمانبەرەوە لەوپەڕی خراپیدایەو دەسەڵاتیش لەبەرامبەردا بێباكەو تائێستا موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی نەداوە، بۆیە ئەگەر خەمێك لەژیانی خەڵك و موچەی فەرمانبەران نەكەنەوە، ئەوە دەڕژێینە سەرشەقام و كەرەنتینەو ئەم دەسەڵاتە تێكدەشكێنیین.”

ئەم رەخنەیەی هیمن مامەند، دەسترۆشتوانی حزبی و گرێگرتەکانیانی لێ دەربچیت، هەموو خەڵکی کوردستان دان بەراستیەکەیدا دەنێن، ناکرێت بەخەڵکی بڵێین ژیانی پەراوێز و دابڕ پیادە بکە بۆ ئەوەی لەبەڵای نەخۆشی و ڤایرۆس بەدووربیت، بەڵام بیر لە بەڵاو ڤایرۆسی برسێتی و نەبوونی نەکەیتەوە… ناکرێ حکومەت و دەسەڵاتێک بانگەشەی بەرپرسیارییەتی بکات، ئەگەر بەرپرسیاریەتی ژیان و گوزەران و موچەی هاوڵاتیان لە ئەستۆ نەگرێت و زیان لێکەوتوان قەرەبوو نەکاتەوە. دەسەڵاتی سیاسی هەرێم، ٣٠ ساڵە تاڵانی داهاتی کوردستان دەکەن، نەوت دەفرۆشن، کەچی ئەو موچە ناچیزەی بەرهەم هێنەران و کارمەندان، دەبڕن، دوادەخەن، و هەمیشەش بەدوای بیانویەکەوەن بۆ خۆ دزینەوە لەدابینکردنی…

 رەخنەکەی هێمن مامەند چونکە دروست و لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیاندایە، بۆیە بەسەدان کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و نووسەر و رۆژنامەنووس و چالاکوانی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان پشتیوانی دەکەن و داواکاری دەست بەجێ ئازادکردنی ناوبراون. پیویستە دەست بەجێ و بێقەیدو شەرت هیمن مامەند ئازادبکرێت و قەرەبوو بکرێتەوە. هیچ دەسەڵاتێکی سیاسی بۆی نییە لەسەر رەخنەو بیرورا دەربرین توشی لیپرسینەوەو زیندانی کردن بکرێت… ئازادی بۆ هێمن مامەند.

Leave A Reply

Your email address will not be published.