تارا ئەحمەد: بەڕای من بۆپێشەوە ڕۆژنامەیەکی سەرکەوتووە و بابەتەکانی زۆر سیاسین و لە کاری میدیایدا لە پێشە. بۆپێشەوە قەڵەم و دەموچاوی هەمەجۆرە لە خۆی دەگرێت. بە مانایەک سەرباری ئەوەی بۆچوونەکان تا ڕادەیەک جیاوازی هەیە، بەڵام جێگەی دەبێتەوە…

0
تارا ئەحمەد: بەڕای من بۆپێشەوە ڕۆژنامەیەکی سەرکەوتووە و بابەتەکانی زۆر سیاسین و لە کاری میدیایدا لە پێشە. بۆپێشەوە قەڵەم و دەموچاوی هەمەجۆرە لە خۆی دەگرێت. بە مانایەک سەرباری ئەوەی بۆچوونەکان تا ڕادەیەک جیاوازی هەیە، بەڵام جێگەی دەبێتەوە…
 
دیمانە لەگەڵ تارا ئەحمەد هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان، سەبارەت بەچوارەمین ساڵیادی دەرچوونی بۆپێشەوە…
 
بۆپێشەوە: وەک خوێنەرێکی بۆپێشەوە، بۆپێشەوە تا چەندە لە کاری میدیایی خۆیدا، سەرکەوتووبووە؟
 
تارا ئەحمەد: بەڕای من بۆپێشەوە ڕۆژنامەیەکی سەرکەوتووە و بابەتەکانی زۆر سیاسین و لە کاری میدیایدا لە پێشە. ئەم بۆپێشەوەی ئێستا قەڵەم و دەموچاوی هەمەجۆرە لە خۆی دەگرێت. بە مانایەک سەرباری ئەوەی بۆچوونەکان تا ڕادەیەک جیاوازی هەیە، بەڵام جێگەی دەبێتەوە. باشتر وایە بابەتەکان زۆر دورودرێژ نەبن بۆ ئەوەی خوێنەر بێتاقەت نەبێت لە کاتی خوێندنەوەی بابەتەکەدا. بەکورتی بابەتی پوخت و کورتبن و هاوکات کاریگەری ڕاستەوخۆ دابنێ بۆ هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە.
بە بڕوای من هێشتا ئەم ڕۆژنامەیە پێوستی بەوەیە زیاتر کۆمەڵایەتی بێتەوە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا و هەوڵبدرێت کە زۆرترین خوێنەری هەبێت. گرینگترین شت ئەوەیە بیری مرۆڤدۆستی و یەکسانی و نەمانی چینایەتی لەم ڕۆژنامەیەدا پارێزراوبێ…
 
بۆپێشەوە: ڕۆڵی بۆپێشەوە لە پرسی ژناندا چۆن هەڵدەسەنگێنی؟
تارا ئەحمەد: بە دڵنیاییەوە مادام ئەم ڕۆژنامەیە خۆی لە خۆیدا ڕۆژنامەیەکی ئازاد و مرۆڤدۆستە و دنیای سۆسیالیستی و دادپەروەری تێدادەبینیت، هەرئەمەش وادەکات پرسی ژن ڕۆڵێکی گرنگی هەبێت لەم ڕۆژنامەیەدا. لەم ڕۆژنامەیەدا ژن هەمیشە وەک مرۆڤ ڕۆڵی هەیە و بەرجەستە دەکرێت و دەبینرێت.
گرنگی ئەم ڕۆژنامەیەش لەوەدایە چەند پرسی ژنی پێ گرنگە ئەوەندە وابکات کە زیاتر ژنان بێنێتە مەیدان. وەک ئەندامێکی کارا لە کایەکانی کۆمەڵگەدا ڕۆڵی خۆیان هەبێت.
لە ڕاستیدا بۆ ڕۆژنامەیەکی وەک بۆپێشەوە ئەبێت پرسی ژن لە تەوەرە هەرە گرنگەکانی بێت، چونکە خۆدی پرسی ژن ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە هوشیاری و ئاگایی کۆمەڵگەوە..
Leave A Reply

Your email address will not be published.