هەتاو عەبدوڵاهی:بۆپێشەوە لە سەرەتای دەست بە کار بوونی تا بە هەنووکە لەسەر هەموو ڕوداوەکانی تایبەت بە پرسی ژنان ڕۆڵی کاریگەر و ئەرێنی گێراوە و سەکۆیەک بووە بۆ گەیاندنی دەنگی ژنان بە دنیای دەرەوە…

0
هەتاو عەبدوڵاهی:بۆپێشەوە لە سەرەتای دەست بە کار بوونی تا بە هەنووکە لەسەر هەموو ڕوداوەکانی تایبەت بە پرسی ژنان ڕۆڵی کاریگەر و ئەرێنی گێراوە و سەکۆیەک بووە بۆ گەیاندنی دەنگی ژنان بە دنیای دەرەوە…
دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ هەتاو عەبدوڵایی رۆژنامەنووس سەبارە بە چوارەمین ساڵیادی دەرچوونی بۆپێشەوە …
 
بۆپێشەوە: بۆپێشەوە: هێشتا بەشیک لە قەڵەمە کۆمۆنیست و چەپەکان، خۆیان لە بۆپێشەوە، دوورە پەرێز کردووە، هۆکاری ئەمە بۆچی دەگێڕنەوە؟
هەتاو عەبدوڵاهی: لەوانەیە هۆکاری زۆری هەبێ، بەڵام بە ڕای من پرسەکە دەگەرێتەوە بۆ بوونی سوشیاڵ میدیا و دنیای مەجازی و بوونی تۆڕە کۆمەڵایەتیە تاکەکەسیەکان. بەداخەوە لەو بارودۆخەی کە سەرمایەداری خوڵقاندوویەتی، ئەو پرسە شتێکی دوور لە چاوەڕوانی نییە، ئەو پرسە دەگەرێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی کە ئێمە تێدا دەژین هەر وەک دەزانین کاری رێکخراو و بە کۆمەڵ و ئامانجدارانە و بە پلانەوە پاشەکشیی پێکراوە، چونکە سەرمایەداری قازانج دەبینێ لە دورەپەرێزی و هەڵوەشاندنەوەی کاری بە کۆمەڵ و یەکگرتوویی و یەکڕێزی هێزە چەپ و ئازادیخوازەکان. بەڵام لە ئێستادا هۆکاری سەرەکی بوونی واڵی تایبەت و سوشیال میدیایە بە خۆشحاڵیەوە بۆپێشەوە توانیوێتی وەک میدیایەکی چەپ سەرەتا خۆی لە چوارچێوەی حیزبی دوور بخاتەوە و هەر قەڵەمێک کە بیروباوەری ئازادیخوازی و بەرابەری پەرە پێبدا لە دەوری خۆی کۆکاتەوە، و لەو بوارەوە سنوری بەرتەسکی نییە، کە ئەوە زۆر جێگای خۆشحاڵیە.
بۆپێشەوە: ڕۆڵی بۆپێشەوە لەسەر پرسە سیاسیەکان، چۆن دەبینن؟
هەتاو عەبدوڵاهی: هەروەها وەک دەبینین بۆپێشەوە هەمیشە سەکۆیەک بووە بۆ دەنگی چینی کرێکار و چەوساوە و هەموو هەوڵەکانی لەو بوارەوە خستۆتە گەڕو تا ڕادەیەکی باش بە ڕای من توانیوێتی پەیامی خۆی بگەیەنێ. ئەگەر چاوخشاندنێکمان هەبێ بەسەر ڕوداوەکانی هەناوی کۆمەڵگەکان و ڕووداوە گرینگە سیاسیەکان دەبینین کە بۆپێشەوە هەردەم خۆی ئاپدەیت، کردووە خاوەن ڕاوبۆچوونی جۆراوجۆر لە هەموو بوارەکان بووە و هەوڵیداوە ڕاستیەکان بخاتە ڕوو و هۆشیاری بدات بە خەڵک. هەروەها لێکدانەوەی دروست و گرینگ بۆ ڕوداوەکان بکات.
بۆپێشەوە: ڕۆڵی بۆپێشەوە لە پرسی ژناندا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
هەتاو عەبدوڵاهی: هەروەک دەزانین بۆپێشەوە میدیایەکی چەپە. و هێزە چەپ و ئازادیخوازەکان دەمێک ساڵە بەوە گەیشتوون کە پێوەری ئازادی هەر کۆمەڵگەیەک لە گرەوی ئازادی ژنان دایە. بۆپێشەوە لە سەرەتای دەست بە کار بوونی تا بە هەنووکە لەسەر هەموو ڕوداوەکانی تایبەت بە پرسی ژنان ڕۆڵی کاریگەر و ئەرێنی گێراوە و سەکۆیەک بووە بۆ گەیاندنی دەنگی ژنان بە دنیای دەرەوە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.