حەشدی شەعبی” درندەن، نەک پاڵەوان”

0

حەشدی شەعبی” درندەن، نەک پاڵەوان”

بەپێی راپۆرتێکی  گۆڤاری “دیر سپیگل” ی ئەڵمانی کە رۆژنامەنووس عەلی ئەرکادی ئامادەی کردووە هێزەکای سوپای عێراق و بەتایبەتیش هێزەکانی حەشدی شەعبی دەست لەهیچ کردەوەیەکی دڕندانە ناپۆشن … لەو راپۆرتەدا ئاماژە بۆ شکنجە و دەستدرێژی سیکسی دەکات بۆ سەر ژمارەیەک ئافرەت لە باشوری موسڵدا… عەلی ئەرکادی رۆژنامەنووس کە هاوکاری تیمێک بۆ دەرهێنانی فیلمێک دەکات، رێگەی پێدراوە لەگەڵ هێزیکدا بێت… ئەو دەڵێت چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی بەناوی” پاڵەوانانی رزگارکردن” کە دواتر ئەم دەستەواژە درۆزنانەیە دەگۆرێت و دەڵێت” دڕندەن نەک، پاڵەوان”… باسی شکنجەدانی وەحشیانەی ٧ پیاو و پاشان کوشتنیان دەکات بەدەست هێزەکانی حەشدی شەعبی… دواتریش ئەوە دەگێرێتەوە کە ژنی ئەو پیاوانەی لەلایەن ئەم هێزەی حەشدی شەعبیەوە کوژران، دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر… هەروەها باسی کوشتنی خەڵکی بێتاوان دەکات لەلایەن حەشدی وەحشیەوە… بۆ پشتراستکردنەوەی هەواڵەکەو درندایەتی نیشاندانی حەشد، چەند وێنەیەکیشی لەگەڵ راپۆرتەکەدا بڵاوکردۆتەوە کە دیمەنی شکنجەدان و کوشتنی ئەو پیاوانە نیشان دەدات. کاری ئەو هێزانە کە بەبانگەشەی رزگاری موسڵەوە دەست لەهیچ تاوانیک ناپارێزن، بەشوینێک گەیشتووە، کە وەزارەتی ناوخۆی عیراق ناچاربووە بەڵێنی لێکۆڵینەوە!! لەو کردەوانە بکات.  لە چەند مانگی رابردووداو  لە ژێر ناوی رزگاری موسڵدا، جەنگی وەدەرنانی داعش لە موسڵ دەستی پیکردووە، لەم ماوەیەدا جگە لە وێران بوون و داروخانی چەندین گەرەک و پرد و دامەزراوە، بەهەزاران ئینسانیش بەهۆی بۆردومانی کوێرانەی ئەمریکاو عەرب و دەوڵەتی عێراق و کردنی سەدان ئینسان وەکو درعی جەنگی لەلایەن داعشەوە، کوژروان و زیاتر لە نیو ملیۆن ئینسانیش ئاوارە بوون. داعش دەبێ بڕوات، بەڵام جەنگی وەدەرنانی داعش هیچ پاساوێک نادات بە جەیشی عێراق و هیزەکانی هاوپەیمانان بۆ کۆشتنی دیل و خەڵکی بێیتاوان. ئەو درندایەتیە بە تەواوی مەحکومە و دەبی وەکو تاوانی جەنگی تۆمەتبارانی دادگایی بکرێن.

Leave A Reply

Your email address will not be published.