لێكچوونی بنه‌ماڵه وه‌ك فاشیست
شوان سدیق:
گه‌ر پاره‌ی حزب وه‌رناگرن و بندیوارنین. هه‌رگیز جیاكاری له نێوان هه‌ردوو ماڵباتی بارزانی و تاڵه‌بانیدا مه‌كه‌ن. وه‌كو چۆن سه‌دام له هه‌ڵه‌بجه جیاكاری له نێوان ژن و منداڵ و پێشمه‌رگه‌و سه‌ربازی ئێران‌دا نه‌كرد كیمیابارانیكردن.
كه‌وایه له دیاریكردن و ده‌ستنیشانكردنی باش و خراپه‌كانی ئه‌م دووبنه‌ماڵه‌ش هاوسه‌نگی
پاریزبن چوون هه‌ردوولا به‌شدارن له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی ئه‌مرۆ ئاماده‌یی هه‌یه. ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه وه‌ك یه‌كن له‌تای ته‌رازویه‌كدا. هه‌ردوولا به‌شدارن له‌و خراپه‌كاریانه‌ی له كوردستانی عێراقدا رووده‌ده‌ن. هه‌ردوولاش له دزینی سامانی گشتیدا درێغیان نه‌كردووه.
كه‌وایه درۆی به‌رژه‌وه‌ندی خوازیانه به‌ناوی رۆژنامه‌نووس و رۆشنبیر و میدیای سێبه‌ر فریو مه‌خۆن و ره‌تبكه‌نه‌وه. كه له‌سلێمانی ئازادی هه‌یه‌و له هه‌ولێر نییه یان خه‌لكی هه‌ولیر خۆشگوزه‌رانترن، له خه‌ڵكی سلێمانی هیچی وا نییه گه‌لی كورد ساڵانێكه به‌ده‌ست ئه‌م دوو ئیداره‌وه گیرۆده‌ن، كه دوو بنه‌ماڵه راسته‌وخۆ نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به ئازادی سلێمانی ئه‌م شاره په‌یوه‌ست نییه به یه‌كیتی بوونی ئه‌و هه‌موو مێدیا سیبه‌ره‌ش له سلمانی مانای ئازادی نییه ئازادی ئه‌وه‌یه جارێ باس له ده‌ورووبه‌ر بكرێت. نه‌ك له سلێمانیه‌وه شیكاری بۆ هه‌ولێر بكه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئازادی ئه‌وه‌یه گوێت لێبگیرێت ئازادی ئه‌وه‌یه سه‌رمایه‌دار نیوه‌ی شار داگیرنه‌كاو به‌رۆژی رووناك حه‌قی خه‌ڵكی بخوات. یان ئازادی ئه‌وه‌نییه هه‌موو سه‌رمایه‌دارێكی نزیك له یه‌كیتی مێدیای تایبه‌تی خۆی هه‌بێ و ئه‌مرۆ ئه‌وان بوونه‌ته هۆی ره‌شوڕووتی زیاتر له نێوكۆمه‌ڵگادا.
نه‌بوونی ئازادیش له هه‌ولێر ته‌نیا گرێ نه‌دراوه به پارتیه‌وه. ژینكه‌ی هه‌ولێر دۆخێكی ئابوری و دینی وه‌رگرتوه خه‌ڵك كیشه‌ی نییه میدیا هه‌بێت یاخوود نه‌بێت. كابرا ده‌یه‌وێ نانی رۆژێك په‌یدا بكات. پارتیش وه‌ك هێزێكی سه‌ربازی و ئه‌منی هه‌وڵی جدی داوه بۆ ریگری له ده‌نگی جیاواز ئه‌مه ئه‌و راستیه ده‌بێ بیزانین!
له‌هه‌مانكاتدا نابێ پارتی بخرێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م حزبه نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ده‌كات، كه ئه‌ویان پێ قه‌بووڵه واته به‌وجۆره‌ی گه‌ر كورد نه‌بوایه كابرای به‌عسی عه‌ره‌ب گه‌نجی كوردی له هه‌ولێره‌وه بۆ به‌ندیخانه‌كانی موسڵ په‌له‌كێش نه‌ده‌كرد!
بابینه سه‌ر لێكچوونی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی ئه‌كته‌رانی پرۆژه‌ی ناسیۆنالیزم هیچ كارێكیان نه‌كردوه، بۆیان مایه‌ی شه‌رم بێت.
یه‌كه‌م: پارتی و یه‌كێتی تا ئه‌م ساڵانه‌ی دوای ئه‌و بوودجه‌ی له عێراقه‌وه ده‌هات له‌نیوان خۆیاندا به‌سه‌ر هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌ولێر و سلیمانیدا دابه‌شیان ده‌كرد.
دووه‌م: كاتێك هاته سه‌ر نه‌وت و به‌بازاڕكردنی هه‌ردوو ئه‌م حزبه له ناوچه‌كانی ژیر ده‌سه‌ڵاتیان نه‌وتیان ده‌رهیناوه‌و پارتی له‌گه‌ڵ وڵاتانی توركیا‌و ئه‌وروپی و عه‌ره‌بی بارزگانیكردوه‌و یه‌كیتیش له‌گه‌ڵ ئیران.
سییه‌م: پرۆژه‌ی هاوبه‌شیان هه‌بووه له‌ریگه‌ی كۆمپانیاكانیانه‌وه بۆ بارزگانی و وه‌به‌رهینان له هه‌موو بواره‌كاندا كه‌مترین ده‌رفه‌تیان داوه‌ته كۆمپانیای تر رۆلی بارزگانی بگێڕێت. هه‌روه‌ها له‌بواری ئینته‌رنیت و گواستنه‌وه‌و ته‌له‌فۆن و ته‌نانه‌ت جگه‌ره‌و ئه‌لكحولیش ئه‌م دوو حزبه بازرگانیه‌كه‌یان به‌سه‌ر یه‌كدا دابه‌شكردوه. نموونه‌یه‌كی بچووك له ساڵانی پیشوو له‌سه‌ر جگه‌ره‌ی مارلیبۆر و پاین كیشه كه‌وته نیوان سه‌رماسیه‌دارانی هه‌ردوو حزب ناچاربوون. جگه‌ره‌ی پاین و بۆ پارتی بوو یه‌كیتیش مارلیبۆرۆی هاورده ده‌كرد!
چواره‌م: ئازادی و تیرۆری میدیاكاران. هه‌ردوو حزب ده‌ستی راسته‌خۆیان هه‌یه كاتێ سه‌رده‌شت عوسمان له هه‌ولێر تیرۆركرا. یه‌كیتی و میدیاكارانیان ئه‌مه‌یان قۆسته‌وه بۆ لیدانی پارتی به‌ڵام زۆری پینه‌چوو كاوه‌گه‌رمیانی له شاری كه‌لار تیرۆركرا ئیدی باری یه‌كیتی لێژبوو هه‌ردوولا هاوسه‌نگ بوونه‌وه.
پینجه‌م: سه‌باره‌ت به ئازادی سیاسی بیگومان هه‌ردوو حزب تاراده‌یه‌ك ملی نه‌یاره‌كانیان شكاندووه. ئه‌گه‌ر پارتی له دهۆك باره‌گای یه‌كگرتووی ئیسلامی سوتاندبێت. بیگومان یه‌كیتیش زۆریكرد به لایه‌نگرانی یه‌كگرتوو خستنیه به‌ندیخانه. ژماره‌یه‌كی زۆر كادری ئیسلامیه‌كان و سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی وه‌ك عه‌بدوڵای قه‌سرێ له‌گه‌رمیان و مه‌لا سه‌یفه‌دین له‌هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن یه‌كیتیه‌وه تیرۆر‌كراون. هه‌روه‌ها یه‌كیتیش به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێ له تیرۆكردنی كادرانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری وه‌ك چۆن له هه‌ولێریش دوو كادری كۆمۆنیست تیرۆركران ئیسلامییه‌كان و پارتی پێ تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
شه‌شه‌م: په‌یوه‌ندی ده‌ره‌كی و دابه‌شبوونی هه‌ردوو حزب به‌سه‌ر هیلالی شیعی و سوونی.. روون و ئاشكرایه ئه‌م دووحزبه كه‌هه‌ردوو بنه‌ماڵه رۆلی تێدا ده‌بینن. ئه‌وان په‌یوهستن به‌په‌یوه‌ندی ده‌ره‌كیه‌وه‌و ناتوانن به‌بێ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ره‌كیان هه‌نگاو بنێن. پارتی وه‌ك حزبێك تائه‌م ساته‌وه‌خته‌ش په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ یتوركیاو هیلالی سوننی‌دا هه‌یه هه‌روه‌ها ریكه‌وتنی باشیشی له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه‌و به‌بێ ئه‌م به‌ره‌ی سوونه‌یه حزبێكی وه‌كو پارتی ناتوانی هه‌نگاو بنیت. هه‌روه‌ها حزبی یه‌كیتیش په‌وه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ ئیران و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌یه‌و زۆءر به‌روون و ئاشكرا ئه‌م په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی نه‌شاردوه‌ته‌وه!
كه‌واته كوردستانی ئه‌مرۆ له سایه‌ی ئه‌م دووبنه‌ماڵه‌دا. به‌وه‌دا بزانه هیچی به‌هیچه ئاسۆیه‌كی روونچاوه‌ڕێی ناكات. كه‌وتووه‌ته دۆخێكه‌وه چاره‌سه‌ری ئاسته‌مه له‌سه‌ر ده‌ستی پرۆژه‌ی ناسیۆنالیزم جووت بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی= فه‌شه‌له‌ی هێنا وه‌ها حوكم و ئه‌زموونه‌كه‌شی كه‌وتووه، رۆژئاوا‌و ئه‌مریكای پشتیوانی ده‌وڵه‌تانی نه‌وت و به‌رهه‌مهێنی تیرۆر و داگیركا‌ر ده‌ست وه‌ربده‌نه ژیرباڵی ئه‌م ئه‌زموونه كه‌وتووه‌ی ناسیۆنالیزم هه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه.
جا ئیدی با نوێنه‌رانی فشه‌ی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌ر بانگه‌شه‌ی خۆشگوزه‌رانی و داهاتوویه‌كی باشتر بكه‌ن. نازانن گشت ئینسانی كورد وه‌كو ده‌ربارانی ده‌ورووبه‌ریان له‌گوێی گادا نه‌نووستوون، هیچ شتێك باوه‌ڕیان به‌وه پێناكات، سه‌رانی ئه‌م حزبانه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
زۆر نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ پاش دوای رووخانی په‌رله‌مان و وه‌ده‌رنانی سه‌رۆكه‌كه‌ی ئه‌وه‌تا بۆ دووساڵ ده‌چێ ئه‌و سیاسیانه‌ی شتیان به‌ده‌سته نیوه‌یان بوونه‌ته فاشی و به‌شدارن، كه هه‌ردوو یبنه‌ماڵه سه‌رپه‌ره‌شتی ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌كه‌ن. له‌م خراپه‌كارییه‌ی كه‌هه‌یه ئه‌ونیوه‌كه‌ی تریان هه‌ڵهاتوووه بۆ ده‌ره‌وه.
دۆخێك دروستبووه. قه‌ده‌ری وڵاتێكیش نادیاره ئاسۆكان ئه‌وه‌نده ناڕوونن، ته‌واو بێده‌سه‌ڵات ده‌مێنیته‌وه و چۆك داده‌ده‌یت، ئیدی هه‌ر ده‌بێ خۆمان بده‌ینه ده‌ست قه‌ده‌رێك یان رووداوێك هاوشێوه‌ی جه‌نكی كه‌نداو كه‌بووه هۆی لاوازی حكومی سه‌دام حوسێن و به‌عس له عێراق، پاش داگیركردنی وڵاتی كوێت. ئیدی به‌دواوه كورد له هه‌رێمی كوردستان توانی ناوچه‌كانی خۆی رزگار بكات. به‌داخه‌وه ئیستا له فۆڕمێكی تردا داگیر كراوه‌ته‌وه. پێویستی به‌رزگاردرن هه‌یه.
به‌هۆی نه‌بوونی په‌روه‌رده‌ی باش و ئه‌زموونی فاشی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و به‌شێكیشی په‌یوه‌سته به‌رژیمی رابردووه. ئێمه ته‌نیا له سیاسی و حزبیدا فه‌شه‌له‌مان نه‌هێنا. له‌ئاستی تاكیشدا له خراپی خراپترینین. تاكی كورد سه‌قفی داواكارییه‌كانی خۆی له ئه‌ركی زیاتر داوا ده‌كات و له هه‌مانكاتدا نازانین چیمان ده‌وێ كه‌سیشمان به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م خراپی دۆخه له ئه‌ستۆ ناگرین. هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی رق و كینه و ناوچه‌گه‌ری له‌نێو هاولاتیانی ئیمه به‌ئاشكرا هه‌ستی پێده‌كرێت. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه. ئه‌و حزبانه‌ی ساڵانێكه له‌سه‌ر ئاستی ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه‌و دریژه به حكومی فاشی و بێ نیزامی خۆیان بده‌ن!!