کەرەنینە و ژنان

0

گەرەنتینە و ژنان

مەحمود حەلاق
کۆرۆنا و ترس لەمەرگی کۆرۆنا هەموانی ڕاپێچی ماڵەوە کردەوە بە ژن و پیاوەوە .. پیاوان لە ووڵاتانی شەرقی بە ئاین ئاخنراوو ، هەر زوو لەم گەرەنتینەی ناو ماڵ و مانەوەی لە چواردیواری ماڵدا وەڕس کردو سەدان بابەتی تەنز ئامێز کەلەڕاستیدا ئیهانە بوو بە ژنان ، لەڕێ ی سۆشیال میدیاوە بڵاو کردەوە …
گەرەنتینە ڕەگی پیاوسالاری و ئاینی بەشێوەیەکی سادەترو مەیدانی کەپێوویستی بە تێڕوانینی فکری و سیاسی نەئەکرد لەسەر ژنان و مافەکانیان ، ئەو بە ڕوونترین شێوە بەیانی کرد و جارێکی تر کۆنەپەرستی و دژە ژنی لەکۆمەڵگادا خستەوە بەرچاو …
پیاوانی ئێمە هەربەو دەلیلە دواکەوتوانەی کە گوایە لێپرسراوی بەخێو کردن و لێپرسراوێتی خێزانیان لە ئەستۆدایە ، لەماڵ مانەوەیان بەهۆی ڤایرۆسەوە لێ بووە بە گەورەترین تەحەدداو ئۆقرەو هۆشی لێبڕیوون لە نەهاتنە دەرەوەیان … گەرەنتینە سەدان کێشەی خێزانی هێناوەتە پێشێ کە درەنگ یان زوو گوێ بیستیان دەبین ، لەکاتێکدا ئەم ماوە کورتەی کەلەماڵەوەن ئەو مەسئولیەتەی کە گوایە هەیانە وەک تەپ و تۆز کۆرۆنا بردی بە ئاسماندا … ئەمە لەکاتێکدایە کە ژنان جگەلە گەرەنتینەی هەمیشەییان لە چواردیواری ماڵدا ، هەروەکو پیاوان کار دەکەن ، کرێکاریکردن ، لەفەرمانگەو فەرمانگەکاندا ، لە براندە نا فەرمی و ناحکومەتیەکاندا ، هەڵبەت بە مووچەیەکی کەمتریش لەپیاوان .. کەچی چوونە دەرەوشیان تحریمی شەرعی دەکرێت ، جوانی و خۆجوانکردن و ڕازاوەییان ئیهانەو تەشهیر دەکرێت ، خۆگۆڕین و سەماو خۆشییان بەر تانەو تەشەری کۆنەپەرستانەی مێشک ژەنگاوییەکان دەدرێت … عەشق و خۆشەوویستیان بێ بەهاو تیرۆر دەکرێت …. هەزاران خۆزگەو ئاواتیان پێشکەش بە ماروو مێرووی ناو گۆڕ دەکرێت …

لە تێڕوانینی پیاوسالاری ئایندا کاروفرمانی ناوماڵ تایبەتە بەژن و ئەم هیلاکیە بەردەوام و نەبڕاوەیە لەلایەن شەرع و باوەڕی ئیسلامەوە بەخەڵات و مەرسومێکی جمهوری لەیەخەیان دراوەو ، بۆ ئەوەی ئەم خەڵاتە قیمەت و بەهای لەدەست نەدات ، دەبێت ژنان بە ئێسکی سووکەوە ، بە خۆشحاڵیەوە ، بەبێ پرتەو بۆڵە جێبەجێ ی بکەن و ئیتاعەکاری بەر قاپی پیاوسالاری بن ..

لەتێڕوانینی شەرع و باوەڕی ئیسلامدا ، ژنان هەربەو دەلیلەی کە ژنن ، وە ژن بوونیان خەڵاتی ” ئیلاهیە ” بۆ پیاوان جگەلەوەی کە دەبێت گوێڕایەڵ و مل کەچی فەرمان و داخوازی پیاوان بن ، دەبێت هەمیشە ئاگایان لە ماڵداری و منداڵداری و پیاوداری بێت ، کارەکەری خۆڕایی ڕۆژانەی ناوماڵ ، مەتبەخ و خواردن حازرکردن ، ڕاگرتتی پاکو خاوێنی و دەیان دەردە سەری تر بگرنە ئەستۆو ، پیاوان قبوڵی ناکەن یەک ڕۆژ بەبێ خواردن و بەبێ پاکو خاوێنی و بەبێ بەخێوکردنی منداڵ و بەبێ سێکس بەسەر ژناندا تێ بپەڕێت …هەموو ئەوانەش بەردەوام ژنانی گەرەنتینە کردووە لەناو ماڵدا ، بەڵام بەبێ ترسی مەرگ لە کۆرۆنا ، بەڵکو بەهۆی ترس و تووش بوونیانەوە بە ڤایرۆسی پیاوسالاری و کۆنەپەرستی و دژە ژنیەوە ، بە ڤایرۆسی بە ئینسان نەزانینی ، بە ڤایرۆسی لەترساندا ژیان و لەترساندا بێوەژن نەکەوتنەوە و لارەملی کۆمەڵگاو ماڵە باوان ، لەترسی لەقاو نەدان و شکاندنی شکۆو حورمەت و کەرامەتی ، لەترسی کۆمڤیدی بێحورمەتی و ئیهانەو تیرۆر …

Leave A Reply

Your email address will not be published.