زیانه‌کانی چین و ئابووری جیهانی و کۆرۆنا…
زیانه‌کانی چین و ئابووری جیهانی و کۆرۆنا…
کەیوان نوری
له ١١ سێپته‌مبه‌ردا ته‌نها ٣ ڕۆژ بازاڕه‌کانی ئه‌مریکا له جوڵه که‌وت. وه‌ستانی بازاڕ به‌و مانایه‌یه که سه‌رمایه له شێوازی پرۆسه‌وه ده‌چێته حاڵه‌تی شتێکی بێ جوڵه، که ئه‌مه بۆخۆی یه‌ک له دژیه‌کی ناوخۆییه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی سه‌رمایه‌یه. له‌و دۆخه‌ی ئه‌مریکادا بازاڕکردن و کڕین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئابووری بۆ هه‌لومه‌رجی ئاسایی خۆی واتا (له وه‌ستانه‌وه بۆ جوڵه یان پرۆسه) به مانای نیشتیمان په‌روه‌ری داهات. ته‌نها سێ ڕۆژ وه‌ستانی سه‌رمایه به‌س بوو بۆئه‌وه‌ی ئابووری ئه‌مریکا به‌تایبه‌ت و ئابووری جیهان بکه‌وێته نزیک به دۆخی قه‌یران. بۆیه داوا له هه‌مووان ده‌کرا ده‌ست بکه‌نه‌وه به ژیانی ئاسایی خۆیان، ژیان یاخود ژیانی ئاسایی بۆ ئه‌م جیهانه‌ی ئه‌مڕۆ به مانایی (کڕین و به‌کارهێنان، نیوه مه‌سره‌ف و فرۆشتنه‌وه یان فڕێدان، گه‌شت و گه‌ڕان و مه‌سره‌فی کاڵا نمایشییه‌کان، به کورتی پاره‌یه‌ک که پێتان دراوه زوو بیده‌نه‌وه)، داواش کرا هاوڵاتیان بچنه‌وه سه‌ر کاره‌کانی خۆیان. هه‌تا جۆرج بۆش بۆ خۆی ناچار بوو ڕیکلام بۆ کۆمپانیایه‌کی فڕۆکه‌وانی بکات و داوای له خه‌ڵکی ده‌کرد که ترسه‌کانیان له‌یاد بکه‌ن چونکه (١١ سێپته‌مبه‌ر فیلمێک بوو و فیلمه‌کانیش ڕاسته‌قینه نین و قوربانیه‌کانیش به‌هه‌مان شێوه) بۆیه ده‌ست به گه‌شته‌کانتان بکه‌نه‌وه. ڕاسته وه‌ستانی جوڵه‌ی سه‌رماییه بۆ ماوه‌یه‌کی کورتی له‌و شێوه‌یه ناتوانێت ئه‌و دژییه‌کیه تا ئاستی قه‌یرانی گه‌وره قوڵ بکاته‌وه، به‌ڵام وه‌ستان و نه‌بونی جوڵه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژی هاوشێوه‌ی کاریگه‌ری ڤایرۆسی کرۆنا که نزیک به دوو مانگه درێژه‌ی هه‌یه چ ده‌رئه‌نجامێکی ده‌بێت؟ هه‌ر ئه‌وه‌ی که شه‌ش له گه‌وره‌ترین ده‌زگا ئابووریه‌کانی جیهان که‌وتونه‌ته خۆ تا له‌مه زیاتر نه‌هێڵن زیانه‌کانی ئه‌و وه‌ستان و چه‌قبه‌ستنه گه‌وره‌تر ببێت ده‌لاله‌ته له گه‌ورەیی ئه‌و وه‌ستانه و زیانێک که نه‌ک به‌ته‌نها وڵاتێک یان دوو، به‌ڵکوو کۆی سیسته‌مه‌که ده‌بێت باجه‌که‌ی بدات.
ترسی شه‌یتانه‌کانی سه‌رده‌م:
کۆبوونه‌وه‌ی ده‌زگا گه‌وره ئابوورییه‌کان و لێدوان و به‌یاننامه و هه‌وڵه عه‌مه‌لیه‌کانیان بۆ ڕێگری‌کردن له زیاتر گه‌وره‌بوونی قه‌یرانه‌که پێمان ده‌ڵێت زیانه‌کانی ئه‌م قه‌یرانه جیهانییه. که بۆ ئه‌مان ته‌نها کۆمپانیا و بانکه‌ک و سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی پارێزه‌ری سه‌رمایه‌کانیان گرنگه، نه‌ک ده‌رئه‌نجام و کاره‌ساته کۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانیه‌کانی.
یه‌ک له‌و ده‌زگایانه که ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری و گه‌شه‌یه له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاشکرای ده‌کات که ڤایرۆسی کۆرۆنا ئابووری جیهانی خستۆته قه‌یرانێکی مه‌ترسیدار که له‌پاش قه‌یرانی ٢٠٠٨ ه‌وه به گه‌وره‌ترین قه‌یرانی جیهانی داده‌نرێت، هه‌مان ده‌زگا که سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ پێشبینی کردبوو گه‌شه‌ی ئابووری جیهان له‌مساڵدا زیاتر ٣٪ ده‌بێت، به‌ڵام کرۆنا ئه‌و پێشبینیه‌ی دابه‌زاندووه بۆ ١/٥٪. ئابووری بازاڕ که که‌م تا زۆر دور له چاودێرییه هیچکات خۆی نادات به‌ده‌ست پێشبینیه‌کان. هه‌رچه‌ند پێشبینیه‌کانی ئه‌م ده‌زگایانه هه‌میشه پڕ له فڕ و فێڵی سیاسی ده‌وڵه‌تانی هه‌ژمونداره به‌سه‌ریانه‌وه.
دوو ده‌زگای دیکه‌ی ئابووری که له‌خه‌می سیسته‌مه‌که‌دان وه‌ک سندوقى دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانکی جیهانی هه‌ردووک ئاماده‌ی ئه‌وه‌یان نیشاندا که به فریای وڵاتانی ئه‌ندام له‌م ده‌زگایانه بکه‌ون و به هه‌موو جۆرێک ئاماده‌ی هاوکاری مالی و سیاسی و ته‌کنیکین له‌سه‌ر ئاستی جیهان ته‌نها هێنده به‌سه داوایان لێ بکرێت. جیا له‌م دوو ده‌زگایه. ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی هێشتا نه‌یتوانیوه زیانه‌کان هه‌ڵبسه‌نگێنێن، چونکه زیانه‌کان به‌رده‌وامیان هه‌یه، بۆیه ئه‌میش بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی زیانه‌کان خۆی داوه‌ته ده‌ست کۆرۆنا و هه‌فته‌کانی ئاینده. هه‌روه‌ها گروپی ٧ که‌گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تانی ئابوری جیهانن ئه‌مانیش کرۆنا به مه‌ترسیه‌کی واقیعی له‌سه‌ر سه‌رمایه‌گوزاری واقیعی ده‌بینن و له هه‌وڵی کۆنترۆڵی دۆخه‌که‌ن تا به که‌مترین زیانی مومکین تێیپه‌ڕێنن. جیا له‌وانه کۆمپانیای (مک کنزی) که به‌ناوبانگترین کۆمپانیای ڕاوێژکاری به‌ڕێوه‌به‌رییه که لای وایه کۆرۆنا ده‌توانێت گه‌شه‌ی ئابووری جیهان نزیک به ٠/٣٪ بۆ ٠/٧٪ که‌مبکاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شه‌ش پێشنیار بۆ که‌مگردنه‌وه‌ی زیانه‌کان ده‌خاته ڕوو تا سه‌رمایه بکه‌وێته‌وه جوڵه‌ی ئاسایی خۆی!!
قه‌یرانه‌که به‌سه‌ر چیندا ده‌ته‌قێته‌وه.
چین وه‌ک گه‌وره‌ترین زلهێزی ئابووری واقیعی، که ده‌ڵێم ئابوری واقیعی مه‌به‌ستم سه‌رمایه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ره که هیچ وڵاتێک هه‌تا ئه‌مریکاش له ئێستادا ناتوانێت له‌و لایه‌نه‌وه کێبڕکێی چین بکات، ڕاسته که چین به دووه‌م گه‌وره‌ترین هێزی ئابووری داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌وه له ڕووی سه‌رمایه‌یه له هه‌موو شێوازه‌کانیدا که ئێستا ئه‌ویش له گۆڕاندایه به قازانجی چین. گه‌وره‌یی ئابووری و گه‌شه‌ی ئابوری چین له‌م ساڵانه‌دا له‌پێش هه‌مووانه‌وه‌یه و به بڕوای من پاش کرۆناش چین ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر هه‌مان ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشچونی خۆی. بانکی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و ماوه‌یه‌ی پێشوو بڵاویکرده‌وه که ٣٩٪ گه‌شه‌ی ئابووری جیهان له ساڵی ٢٠١٩ تایبه‌ت به چین بووه که ئه‌مه ده‌یکاته گه‌وره زلهێزی دونیا و هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌کات ببێته ناوه‌ندی ئابووری جیهان له‌دوای کۆتایی ئه‌مریکا. به هه‌رحاڵ ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌و که‌ڵه‌که‌بوونی ته‌واوی کێشه ئابووری و ململانێ سیاسی و جه‌نگ و قه‌یرانی ژینکه‌ی قه‌یرانێکی دیکه‌شی به‌سه‌ردا هات که ڤایرۆسی کرۆنایه ڕۆژ به ڕۆژیش زیاتر به‌جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه و چین بوو به‌و ته‌ڵه‌یه‌وه که ده‌بوو یه‌کێک تێی بکه‌وێت، به که‌وتنه قه‌یرانی چینیش وه‌ک گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری جیهان کۆی بازاڕی جیهانی و زنجیره‌ی به‌رهه‌مهێنانی جیهانیش ده‌که‌وێته قه‌یرانه‌وه.
ئابووری سه‌رمایه‌داری واتا که‌سێک له به‌یانیدا به قه‌باره‌یه‌کی دیاریکراو سه‌رمایه ده‌چیته ده‌ره‌وه و پاش ئه‌وه‌ی سه‌رمایه چه‌ند به‌رگی جیاواز ده‌پۆشێت و فڕێی ده‌دات، ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ی که به‌یانی پێیه‌وه ده‌چێته ده‌ره‌وه وه‌رگرێته‌وه، بۆیه هه‌مان که‌س ئێواره که ده‌گه‌ڕێته ماڵه‌وه ده‌بێت قه‌باره‌ی سه‌رمایه‌که گه‌وره‌تر بووبێت! به‌ڵام ڤایرۆسی کرۆنا ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی تێک‌وپێک داوه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌یانی به قه‌باره‌یه‌ک پاره‌وه چونه ده‌ره‌وه و شێوازه‌که‌یان گۆڕی ئێستا ناتوانن بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ شێوازی ئه‌وه‌ڵی، واتا بۆ شێوازی پاره‌ی. زۆرینه‌ی زۆری کارگه ده‌وڵه‌تییه‌کانی چین و کارخانه تایبه‌تیه ناوخۆی و خاریجیه‌کان و کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان داخراون، ته‌واوی کرێکاران و کارمه‌ندانی خاریجی کارگه و کۆمپانیاکان چینیان به‌جێ هێشتووه. بازاڕی پشکه‌کانی بۆرسه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی داخرا. زۆرینه‌ی کۆمپانیاکان له بازاڕی مالی و بانکه ده‌وڵه‌تیه‌کانی چین و بانکه‌کانی ده‌ره‌وه به‌دوای قه‌رزی بانکیدا ده‌گه‌ڕێن. هه‌روه‌ها ته‌واوی پشکداران ده‌یانه‌وێت له بازاڕی بۆرسه‌دا پشکه‌کانیان له کۆڵ ببێته‌وه، ئه‌وه‌ی که به ته‌نها یه‌ک ڕۆژ پاش داخستنی بازاڕی بۆرسی شه‌نگه‌های و په‌کین پشکه‌کان له‌و بازاڕه‌دا نزیک به ٤٠٠ ملیارد له به‌های خۆیان له‌ده‌ست داوه، نه‌ک هه‌ر چین، به‌ڵکو بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه به جیهاندا له‌گه‌ڵ کاریگه‌ریه‌کانی بازاڕی چین و لاوازبوونی ئاڵوگۆڕی جیهانی ئابووری دونیا که‌وته قه‌یرانێکی گه‌وره که به ته‌نها پشکه‌کانی بۆرسه‌ی جیهانی نزیک به ٨ هه‌زار ملیارد به‌های خۆیان له‌ده‌ست، ئه‌مه پێمان ده‌ڵێت کۆرۆنا و قه‌یرانه که‌ڵه‌که‌بووه‌کان به‌جارێک ته‌قینه‌وه.
ده‌وڵه‌تی چین وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری ده‌ستی داوه‌ته ڕزگارکردنی بازاڕ و بانک و کۆمپانیاکان. چین به ته‌نها له یه‌ک ڕۆژدا ١٥٠ ملیاردی خسته بازاڕه‌وه تا کاریگه‌ریه‌کانی کۆرۆنا له‌سه‌ر بازاڕ هێواش بکاته‌وه. هه‌ندێک لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ده‌ڵێن زیانه‌کانی ئابووری واقیعی واتا قه‌باره‌ی زیانی کۆمپانیا به‌رهه‌مێنه‌ره‌کان و که‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده له پاڵ خه‌رجیه مالییه‌کان که ده‌وڵه‌تی چینی ناچارکردووه بیداته کۆمپانیا و بانکه‌کان نزیک به ٥٠٠ ملیارد ده‌بێت، ئه‌گه‌رچی کارێکی له‌و شێوه‌یه بۆ ده‌وڵه‌تی چین پێشینه‌یه‌کی درێژی هه‌یه.
له پاڵ ئه‌وانه‌شدا یه‌کێکی دیکه له دژیه‌کیه‌کانی سه‌رمایه خۆی تۆخ کردۆته‌وه که دژیه‌کی له نێوان به‌رهه‌مهێنانی کاڵا و شێوه‌گۆڕینی ئه‌و کاڵایه بۆ شێوازی پاره‌ی. واتا دژیه‌کی نێوان یه‌کێتی به‌رهه‌مێنان و سوڕان. له چین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوه‌نده پیشه‌سازیه‌کان له به‌رهه‌مهێنان وه‌ستاون، به‌ڵام له به‌رامبه‌ریشدا خواست یان کڕین وه‌ستاوه. به‌شی گه‌وره‌ی هاوڵاتیان ده‌ستیان له کار هه‌ڵگرتووه و له ماڵ نایه‌نه ده‌ره‌وه و له به‌رامبه‌ریشدا کرده‌ی کڕین ئه‌نجام ناده‌ن یان زۆر به که‌می ده‌کڕن، چونکه ده‌ترسن و ئه‌گه‌ر بیشکڕن زه‌روری ترین ده‌کڕن که به زۆری له ڕێگه‌ی ئۆنلاینه (که ئه‌مه‌ش شۆڕشێکی گه‌وره‌ی کڕینی ئۆنلاینه که کۆرۆنا ده‌یباته قۆناغێک نوێوه و به ملیۆنان وره‌ده فرۆش و جومله فرۆش له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌خاته زبڵدانی مێژووی ئه‌و سیسته‌مه). هه‌روه‌ها پیشه‌سازی گه‌شتیاری ته‌واو وه‌ستاوه و ئوتێله‌کان هیچ موسافیرێکیان تیادا نییه، هه‌روه‌ها هێڵی فرۆکه‌وانی وه‌کـ ئه‌وه‌یه وه‌ستابێت، چونکه که‌س گه‌شت ناکات، که‌مکردته‌وه‌ی گه‌شت تایبه‌ت نییه به چین، به‌ڵکو یه‌کێک له زیانه هه‌ره گه‌وره‌کانی کۆرۆنا به‌ر هێڵ و تۆڕی فرۆکه‌وانی که‌وتووه که به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیایه‌کی فرۆکه‌وانی ڕه‌نگه زیانی کۆمپانیا فرۆکه‌وانییه‌کان تا پاش کۆرۆنا بگاته ١٠٠ ملیارد. زیانه‌کانی کۆرۆنا ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاد ده‌کات و کاریگه‌ری فراوان ده‌بێت به‌ته‌نها له چه‌ند هه‌فته‌یه‌کدا نرخی نه‌وتی له ٧٠ دۆلاره‌وه گه‌یانده ٥٠ دۆلار که ئه‌مه بۆ خۆی قه‌یرانه بۆ به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت.
دۆناڵد تراپ هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تا خۆشحاڵ بوو به بینینی چین که توشی قه‌یرانێکی له‌و چه‌شنه بۆته‌وه، هه‌ر به‌ڕاست نزیک به ده‌ساڵ جه‌نگی بازرگانی و سیاسی له‌گه‌ڵ چین هێنده‌ی ئه‌م کۆرۆنایه کاریگه‌ری له‌سه‌ر چین نه‌بووه. به‌ڵام به‌م دواییانه و له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌ی ئاگری کرۆنا دۆناڵد ترامپ ترسی خۆی نه‌شارده‌وه و گوتی خه‌ریکی ئاماده‌کارین تا ڕێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی بگرین. ئه‌نجومه‌نی سیناش ٨ ملیارد دۆلاری بۆ ئه‌و بابه‌ته ئاماده کردووه. به‌ڵام ئه‌مه واناکات بڵێین ئه‌مریکا ناترسێت، هه‌ر هاتنه گۆی شه‌ش دەزگای گه‌وره‌ی ئابووری که له‌ژێر هه‌ژمونی ئه‌مریکان پێمان ده‌ڵێت ئه‌مریکا له هه‌موان زیاتر ده‌ترسێت. بیریشمان نه‌چێت به‌شێک له‌و زیانانه‌ی که له کۆمپانیاکانی ناو چین ده‌که‌وێت زیانه بۆ ئه‌مریکا، چونکه ئه‌و سه‌رمایانه سه‌رمایه‌ی ئه‌مریکین….
بۆ ئامار و داتا و به‌یاننامه‌کان سودم له گه‌لێک سه‌رچاوه وه‌رگرتووه.