دەزگای پاراستن و زانیاری فەرهودی داهاتی گشتی دەکەن و بزوتنەوەی گۆرانیش ئامارەکانی دەخاتە ڕوو…

0

دەزگای پاراستن و زانیاری فەرهودی داهاتی گشتی دەکەن و بزوتنەوەی گۆرانیش ئامارەکانی دەخاتە ڕوو…

بەگوێرەی ئامارێک کە ژووری لیکۆڵینەوەی ئابوری بزوتنەوەی گۆڕان خستویەتە روو، و محەمەد رەئوف ئامادەی کردووە،  هەردوو دەزگای پاراستنی پارتی و زانیاری یەکێتی دەستیان خستۆتە ناو خەزێنەی گشتی و فەهودی داهاتی هاوڵاتیان دەکەن. گومانی تیا نییە کە هەرکام لە دەزگای پاراستن و زانیاری دوو دەزگای حزبین و دوورو نزیک نە دروستبوونیان سەرچاوەکەی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیانە و نە هیچ کاتیکیش بوونەتە جیگای متمانەی هاوڵاتیان. هەموو تاکێکی ئازاد و هوشیاری کوردستان دەزانن، کە ئەم دوو دەزگایە دوو دەزگای جاسوسی حزبی و سەرکوتگەرن… دوو دەزگان کارنامەیان سیخناخە لە رفاندن و شوێن بزکردن، تیرۆر و سەرکوت و ترساندن و گورزێک بۆ خامۆشکردنی دەنگە نارازی و ئازادیخوازەکان و جوڵانەوە جەماوەرییەکان بەدژی هەردوو دەسەڵاتی تاڵانچی پارتی و یەکێتی.

ئەم دوو دەزگایە بەپێی ئەم ئامار و لێکۆڵینەوەی ژووری ئابوری بزوتنەوەی گۆڕان، بەشێکی خەیاڵی لەداهاتی هاوڵاتیان بۆخۆیان دەبەن و بەو هۆیەشەوە خۆیان قەڵەو و تەیار دەکەن، تا خودی هاوڵاتیانی نارازی و ئازادیخوازی پی بترسێنن و سەرکوت بکەن. دیارە ئەمە تەنها گۆشەیەک و رێگایەکی دزی حزبەکانی دەسەڵاتە لە داهاتی گشتی، و دەیان رێگەو کەلێنی تریشیان هەیە، بۆ دزی و تاڵانی کە میدیا و ماسمیدیا ڕۆژانە دەیخەنە روو… ئەوەی جێگا سەرنجە و دەتوانێت، پەیامی پوچی ئۆپۆزیسیۆنیش بخاتە روو ئەوەیە، کە ئەو ئۆپۆزیسیۆنە لەوانەش بزوتنەوەی گۆڕان، کە بەدەیان دۆسیەو بەڵگەی دزی وتاڵانی تری پارتی و یەکێتیان لەبەردەستە، بوونەتە بەشێک لەو دەسەڵاتە تاڵانچی و فەرهودچییەو بانگەشەی چاکسازی دەکەن… هەر هیزێکی سیاسی کە هەڵگری کەمترین پرانسیبی سیاسی بێت، ئەگەر خۆی لە بنەرەتەوە بەشیک نەبێت لەو دزییە و چاوپۆشیکردن لەو تاڵانییە، ناتوانێت بەشێک بێت لەو دەسەڵات و حکومەتە… ئامارو ئەرقام نیشاندان، توێژینەوە و لیکۆڵینەوە لەسەر دزییەکانی دەسەڵات، رەوایەتی نادات بە هیچ هێزێکی سیاسی کە ببێتە بەشیک لەو دەسەڵاتە و شانیشی لەو فەرهودە خاڵی ناکاتەوە… هیزێکی سیاسی ئەگەر کەمترین خەمی داهاتی هاوڵاتیانی هەبێت ئەو بەڵگەنامەیە کافییە بۆ ئەوەی حکومەت و دەسەڵات جێ بهێڵیت.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.