لەیادی ١٣٧ ساڵەی مەرگی مارکسدا
لەیادی ١٣٧ ساڵەی مەرگی مارکسدا
١٣٧ ساڵ پێش ئێستا لە ڕۆژی ١٤ ی مارسی ساڵی ١٨٨٣دڵی مارکس لە لێدان کەوت، مارکس ڕابەری شۆڕشگێڕی پرۆلیتاریا دارێژەری شۆڕشی سۆشیالیستی و کۆمۆنیستی بوو، هەروەک چۆن گالیلۆ سەلماندی زەوی بەدەوری خۆردا دەسوڕێتەوە، هەروەک چۆن داروین تیۆری گەشەی جۆرەکانی داهێنا، هەروەک چۆن ئەنیشتاین تیۆری ڕێژەیی داهێنا، کارل مارکسیش سۆشیالیزمی زانستی داهێنا و هۆکاری ستەم و چەوساندنەوەی مروڤی لە لایەن مرۆڤەوە داهێنا و ڕێگاچارەکەشی دۆزیەوە . تا ئیستا هیچ ڕەخنەگرێکی بۆرژوازی نەیتیوانیوە تیۆری زێدەبایی مارکس و تێروانیی دیالەکتیکیانەی مارکس بۆ مێژوو، پێداویستی دیکتاتۆری پرولیتاریا بۆ بەدەست هێنانی سۆشیالیزم و بەدیهێنانی کۆمەڵگایەکی یەکسان و ئازاد بەدرۆ بخاتەوە،. ناودارترین زانای بۆرژوازی فۆکۆیاما پاش ساڵانێکی زۆر لە ڕەخنەکانی لە مارکس سەرەنجام پەشیمان بوونەوەی خۆی لێی ڕاگەیاند وە وتی تەنها ڕێگا گەڕانەوەیە بۆ تیۆریەکانی مارکسە، چونکە ئەوەی من پێم وابوو سەرمایەداری ئەبەدییە وا دەرنەچوو، سەرمایەداری ڕێگای چارەسەری بۆ کێشەو گرفتەکانی کۆمەڵگەی ئەمڕۆی پێ نییە چارەسەر لای مارکسە. لە سەردەمێکی وەک ئەمرۆدا کە ڕۆژانە خەڵک لە برسا دمرێت، ناعەدالەتی لەوپەریدایە، لەم سەردەمەدا دەسەڵاتی سەرمایەداری ناتوانێ کۆمەڵگە لە پەتاو نەخۆشیەکان و ڕزگار بکات بەهۆی چاوچنۆکی وقازانج پەرستییەوە، بۆیە گەڕانەوە بۆ مارکس و دەستگرتن بە مانیڤیستی کۆمۆنیستیەوە پێویستیەکی حەتمییە، بۆ ڕزگاربوون لە سەرجەم ستەم و مەینەتی و کوێرەوەریەکانی کۆمەڵگە شۆڕشی سۆشیالیستی پێویستیەکی حاشاهەڵنەگرە.
یادی مارکس بەرزو بەڕێز بێت
سەردار عەبدوڵا حەمە