من ژنم

0

من ژنم

 

 

 

 

من ژنم ، گوێت لە قیژە و دەنگ و ناڵەم بێ

بە ژمارە هێندە زۆرم، وەلام نێی ئاخر ناکرێ

زۆریش دەزانم کە بگەڕێمەوە دواو خۆدەرخەم

چونکە هەموو ئەوشتەم بیستووە پێشتر

هەروەها لەسەر زەوی و هەر لە دامێنیش دابووم

بۆیە ئیتر کەس ناتوانێت هەر لە دامێندا بم هێڵێتەوە.

ئەدی چۆن، بەڵێ من ژیرم

بەڵام ژیریم لە ئازارەوە سەرچاوەی گرتووە

بەڵێ ڕاستە کە قوربانیم بۆی داوە

بەڵام سەیرکە چەندە شتم بەدەست هێناوە

گەر پێویست بکا ،دەتوانم هەر شتێ بمەوێت بیکەم

چونکە من بە هێزم

بەهێزم

من هەرگیز لە شکان نایەم

لە شکان نایەم

من ژنم…

دەتوانی بم چەمێنیەوە بەڵام ناتوانی بم شکێنی

هەر سوورم لەسەر بەدیهێنانی دوا ئامانجم

چونکە تۆ تاوانباری منت لە ناخما داکوتاوە

ئەی چۆن ، بەڵێ من ژیرم

بەڵام ئەو ژیریەم لە ئازارەوە سەرچاوەی گرتووە

بەڵێ ڕاستە کە قوربانیم بۆی داوە

بەڵام سەیرکە چەندە شتم بەدەست هێناوە

گەر پێویست بکات دەتوانم هەر شتێ بمەوێت بیکەم

چونکە من بەهێزم

من هەرگیز لە شکان نایەم

لە شکان نایەم،،،

 

Helen Reddy

وەرگیڕانی بۆ کوردی: شوان عەزیز

Leave A Reply

Your email address will not be published.