(سوڕی ژیان) *
(سوڕی ژیان) *
وەرگێڕانی: ئەحمەد جوانکار
نەمرە باران ..
هەموو وەرزێ .
وردە جۆگەلەو
کانیاوەکان .. یە کدەگرنوو
ڕۆژەکان پێکدێنن ..
زۆربە نەرمی بەرەو
ڕووباری هەفتەکان
هەنگاو دەنێن ..
زۆربەخێرایی .. ئەڕوات بەرەوو
تاڤگەی مانگەکان ..
دەریای ساڵەکان پێکدێ .
دەریاکان بە هەڵم دەبنوو
هەوری باراناوی
یەک یەک دەستئەگرن ..
بە لێزمە .. باران
بەسەر وەردوو
زەوی وشکو
بەسەر لمدا دەبارێ ..
بەرەو تاریکی و
ڕۆخی زەوی شۆڕدەبێتەوە ..
بەدوای سەرچاوەی
ژیانێکی تازەدا دەگەڕێ ..
جارێکیتر کانیاوەکان
زە وی شە ق دەکە ن و
خوڕەخوڕ .. دەستپدەکەنەوە