بەشێکی تری لە(قەسیدەی ئاهێکی سەرد)
بەشێکی تری لە(قەسیدەی ئاهێکی سەرد)
من تۆم نوسیە
كەچی باڵندە ئەفسانیەكان
لەسەر قەراغی ڕۆحم ئاوازی
تەفرو تونا بونی منیان دەخوێند
ئای خودایە چ گێژاوێكی پڕ گێژاوە
ئەم هەناسە سەردانەی من
چ بەسەر هاتێكی
سەیرە شكاندنی
شووشەی پەنجەرە بێپەردەكەی من
دواتر وەك خۆت دەتنوسمەوە
وەك خۆت
دەتخەمە چوار چێوەی
قەسیدەیەكی خۆمە وە
بەڵام لای پەخشانێكی كەڵەگەتمە وە
جێتناهێڵم
ناشت كەمە دراوسێی
دیوانێكی
چاوو ڕەشم
بەیانیەكم پێ بڵێ
ماچێكی تۆم تیا نەنوسیبێتەوە
باوەشێكی تۆم تیا نەڕواندبێ
نیگایەكی تۆم پیا شۆڕنەكردبێتە وە
بەیانیەكم پێ بڵێ
لەژێر سێبەری هەناسە یەكتا خۆم حەشار
نەدابێ و
خۆشترین خەوم بە بەهەشتەوە نەدیبێ
بیرم لەفڕینێكی ئەبەدی نەكردبێتەوە
بەیانیەكم پێ بڵێ
وەك خۆت
خۆتم
بەخۆت ئاشت نەكردبێتەوە
ئاوێنەیەكم
بەلای سەرتەوە هەڵنەواسیبێ
شانەو قردێلەیەكم
لەخوار قاچتەوە دانەنابێ
بەیانیەكم پێ بڵێ
بەسەر هاتی چراو ئینجانەیەكی شكاوم
بۆ نەگێڕابیتەوە و
سەر پۆشی شەونمێكم لە ڕۆحتەوە نەئاڵانبێ
بەیانیەكم پێ بڵێ
گوێم نەنابێ بەلێدانی دڵتەوە و
بەلای هەناسەتەوە دانەنیشتبێتم
بەیانیەكم پێ بڵێ
خۆتم بە خۆت نەنوسیبێتەوە
خۆتم بەخۆت نەفڕاندبێ
خۆتم لەخۆتا دانەگیرساندبێ
بەیانیەكم پێ بڵێ
پڕ بەخۆت خۆشەویستیم
نەكردبێ بە بەرتاو
ماچم لەگوڵە وەنەوشە بۆ نەدروبیت
بەیانیەكم پێ بڵێ
لەتەماشاكانما نەمڕواندبی و
لەخۆشما ئاو پرژێنم. نەكردبێتی
لەخۆشما دامنەگیرساندبی
بەیانیەكم پێ بڵئ
لەخۆما گرێم نەدابی و
لە خۆما وەك شیعرەكانم
بەپەنجەرەی
ڕۆحما هەڵمنەواسیبی
بەیانیەكم پێ بڵێ
میرزا . کۆنگێڵف