شانۆیی ”وەرن ببین بەسەگ“ مەلاکان و کۆنەپەرستان شێتگیر دەکات!

0
شانۆیی ”وەرن ببین بەسەگ“ مەلاکان و کۆنەپەرستان شێتگیر دەکات!
 
 
دوای ئەوەی گروپی هونەری ئەستێرەکان لە شاری کەلار شانۆیی” وەرن ببین بەسەگ”ی پێشکەش کرد، مەلاکان و کۆنەپەرستان کەوتنە هات و هاوار. دوبارە بەو زمانە پیشە پۆخڵیەی هەیانە کەوتنە سوکایەتیکردن و بێرێزیکردن بە گروپی شانۆیەکەو ئەکتەرەکانی، بە شانۆ و هونەر و داوایان لەحکومەت و وەزارەتی رۆشنبیری کرد، لێپرسینەوە لەو گروپە بکات. هۆکاری تورەیی ئەو مەلاو خێڵە لە کۆنەپەرستانی ناو کۆمەڵگەی کوردستان پاساوەکەی ئەو بوو کە بەهونەری شانۆ دەمپیسی ئەو مەلایانەی خستە ڕوو کە بەبەرچاوی کۆمەڵگە، حکومەت، وەزارەتی رۆشنبیرییەوە رۆژانە سوکایەتی بە ژنان و بە سیماو دیاردە مەدەنیەکانی کۆمەڵگە دەکەن…. بەڵام هۆکاری سەرەکی تەنها ئەوە نەبوو کە دەمپیسی مەلاکانیان بەهونەری شانۆ نمایش کرد، بەڵكو هۆکارە سەرەکیەکەی ئەوەیە کە خێڵی مەلاو رەوتی تاریک پەرست و کۆنەپەستی کۆمەڵگە کەدەسەڵات و یاسا و میدیای زەبەلاحی لەپشتە، چاوی بەهیچ کارێکی داهێنەرانە، رەخنەگرانە و ئازایانەی پێشکەوتنخواز هەڵنایەت و دەیانەوێت و دەکۆشن یاساو ریسای داعشی بەتەواوەتی کۆمەڵگە قانگ بدات. نوزەی ئازادییەکان، خەفەبکات و کەمترین مافەکانی ئینسانی ئەم سەردەمە لە قاڵبی ئیسلامی داعشی و محەمەدیدا جیگیر بکات… بەڕیوەبەرایەتی رۆشنبیری کەلار چالاکیەکانی ئەو گروپە شانۆیەی بۆ ساڵێک سڕ کرد. میدیای کۆنەپەست و نۆکەریش پیشبرکیی مینبەر خستە بەردەم مەلاکانیان، دەستپێکرد و چەندین مەلایان هینانەیە سەر شاشە و روپەری پڕ شەرمی بەرنامە تەلەفزیۆنەکانیان، تا وەفای خۆیان بە خیڵی مەلاو رەوتی کۆنەپەرستی بەدەنگی بەرز دوپات بکەنەوە… بەڵام خۆشبەختانە ئەمجارەش هاتنە دەنگی بەرەو رەوتی پیشکەوتن خوازی کۆمەڵگە، لایەنگرانی هونەر و ئەدەب و شانۆی پیشکەوتنخواز، ئینسان دۆست و ئازادیخوازان وەزارەتی رۆشنبیری ناچار کرد، کە بریاری بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری کەلار سڕ بکات و هەڵبوەشێنێتەوە… ئەمەش سەرکەوتنێکی ترە دوای دەم داخستنی مەلا هەڵۆ و ڕاپێچ کردنی مەلا مەزهەر بۆبەردەم دادگا، بە هۆکاری جنێو فرۆشی و سوکایەتی بە ژنان و کۆمەڵگە… دیارە هیشتا هەرەشە و چاو سورکردنەوە لە دەرهێنەر و ئەکتەرەکان هەر بەردەوامە… بۆیە سەلامەتی ژیان و گوزەران و کەسایەتی یەک بەیەکیان لە ئەستۆی دەسەڵاتە و بەرەی ئازادیخوازیش دەبێ لە نەبەردی خۆی بەرامبەر بە کەلتوری کۆنەپەرستی کۆمەڵگەدا لێبراوانە هەنگاوی بەرەو پیش بنێت، تا دین و سیاسەت و دەسەڵات لە یەکتری جیادەکاتەوە، و دەروازەی رەخنەگرتنی ئازادانە لەهەر ئایدۆلۆژیا و کەلتور و دین و ئەخلاقیات و رەمزەکانی، ئازاد دەکات و بەناوی ریزگرتن لە پیرۆزییە دینی و قەومی و نیشتیمانی و ئەخلاقیەکان، ئازادییەکان و بیروڕاکان خەفە ناکات. نەبەردی بەرەی ئازادیخوازی کۆمەڵگە، بەرووی کۆنەپەرستی و مەلا بەلاشخۆرەکاندا، بەشێکە لە بەرامبەرکێیەکی کۆمەڵایەتی، کە رێگا نادات ڤایرۆسی ئیسلام، پاشەکشە بە رەوتی باڵای ئازادی و ئازادیخوازی کۆمەڵگە بکات… خودی ئەم شانۆییە، نموونەیەکی باڵانوێنی نەوەیەکی نوێی پیشکەوتنخوازە، دەبێت بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی لەو ئاراستەیە بکرێت…
Leave A Reply

Your email address will not be published.