’ مەلا هەڵۆ دوبارە سوکایەتی دەکات و بەرەی ئازادیخوازیش سکاڵا لەدژی تۆمار دەکەن

0
’ مەلا هەڵۆ دوبارە سوکایەتی دەکات و بەرەی ئازادیخوازیش سکاڵا لەدژی تۆمار دەکەن
 
دوبارە مەلا هەڵۆ لەدرێژەی جوێن فرۆشی و سوکایەتیەکانیدا، پەیمانگای هونەرە جوانەکان بە شوێنی سۆزانی و لەشفرۆشەکان، لەقەڵەم دەدات. دیارە ئەو دەربرێنە نەک هەر سوکایەتی و بێڕێزی و تۆمەت داشینێکی ئاشکرایە بۆ خوێندکاران و مامۆستایانی ئەو پەیمانگایانە، بەڵکو سوکایەتییە بە تەواوی ئەدەب و هونەر و شانۆ و مۆسیقا و بەشەکانی و بێ رێزییەکی ئاشکراشە بە تەواوی کۆمەڵگە و وەزارەتی رۆشنبیری و سلکی خوێندن و تەنانەت دەسەڵاتی سیاسی هەریم… مەلا هەڵۆ مانگێک نابێت لەسەر سوکایەتی و جنێو فرۆشی ناچارکرا داوای لێبوردن بکات و پاکانە بۆ دەربڕینەکانی بهێنێتەوە، بەڵام چونکە مەلا هەڵۆ و هاوپیشەکانی عادەتیان بە سوکایەتی و تۆمەت بەخشینەوە گرتووە، ناتوانن ناخی پۆخڵی ئیسلام بشارنەوە و دەستبەرداری سوکایەتی و تەوهین و جنێوفرۆشیەکانیان ببن… جیگای باسە چۆن مەلاکان دەست لە ژەهراو ڕشتن و سوکایەتی هەڵناگرن، ئەوا بەرەی ئازادیخوازی کوردستانێش بێدەنگ نابن و وەکو هەمیشە بە دەنگی ڕەساوە، مەلاکان و هاواری نووساویان وەڵام دەدەنەوە، لەو چوارچێوەیەدا بەسەدان هونەرمەند و ئەدیب دۆست، مامۆستا و خوێندکار و ئازادیخوازو هەڵسوڕاوی پێشکەوتنخواز… لە رێگای راگەیاندنێکەوە کە بەجیا لە ئیدانەی سوکایەتی مەلا هەڵۆ، داواکارن یاسا بە ئەرکی خۆی هەڵبسێت و لێپێچینەوەی یاسایی لەبەرامبەری بگرێتە بەر… ئەمەی خوارەوە دەقی… راگەیاندنەکەیە کە سەدان واژی لەپشتە…
 
بەڕێز: دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی
ئێمە کە ناومان ھاتوە کۆمەڵێک شانۆکار و مامۆستا و خوێندکاری پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانین لەکوردستان، سکاڵا تۆمار دەکەین دژی (مەلا ھەڵۆ) بەھۆی ئەو قسە نەشیا و ناوزڕاندن و جوێنانەی کەبە ھونەرمەند و شانۆکار و پەیمانگەکان و خوێندکاران و کەس و کاری ھەموو لایەکمانی داوە.
ناوەکان:
 
 
ئیمە لە کاتێکدا پشتیوانی لەو کەمپەین و دواکاری سکاڵایە دەکەین، هاوکات دواکارین کە هەموو ئینسانێکی هونەر دۆست، ئازادیخواز، مرۆڤ دۆست و ژین دۆست… پشتیوانی خۆیان لەو کەمپەین و سکاڵایە بکەن و ببن بە بەشێکیش لەو رەوت و ئۆردویەی کە لێبڕاوانە لە مەیداندان بۆ بەرگری لە مافە سەرەتاییەکانی ئینسان و داهێنان و پیشکەوتنی زانستی و هونەری و پاشەکشە پیکردنی هەرچی زۆرتری رەوتی کۆنەپەرستی و کەلتوری پرتوکاویی دووبارە سەرلەگۆڕ دەرهێنراوی نامۆ بە ئینسان و دەستکەوتەکانی…
بۆپێشەوە
Leave A Reply

Your email address will not be published.