ڕزگاربوون له ده‌ستی به‌عس دوای ۲۹ ساڵ حوكمڕانیه‌تی كوردی
ڕزگاربوون له ده‌ستی به‌عس دوای ۲۹ ساڵ حوكمڕانیه‌تی كوردی
دانا مه‌نمی
ده‌مه‌وێت به وته‌یه‌كی جۆرج ئۆرویل ده‌ست پێبكه‌م كه له رۆمانی (مه‌زرای ئاژه‌ڵاندا) پێمانده‌ڵێت كه له پشتی هه‌موو شۆڕش و شۆڕشگێرێكه‌وه ئه‌گه‌ری سته‌مكاری هه‌یه .
دۆخی كورد دوای ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی ۱۹۹۱ زۆر خراپتر بووه وه‌ك له پێش ڕاپه‌رینه‌كه، سه‌رده‌می به‌عس خه‌ونی هه‌موو كوردێك و خەڵکی کوردستان نه‌مانی به‌عس و زوڵم زۆرداریه‌كه‌ی بوو، به‌ڵام خه‌ڵكی تێگه‌یشتوو وشۆڕشگێره ڕووسپیه‌كان دوای ڕاپه‌ڕین و نه‌مانی به‌عس له‌مڕۆ ئه‌ترسان، دوای ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌كه یه‌كه‌مین شه‌ق به‌ر به‌ره‌ی كوردستانی كه‌وت و هه‌ر حیزبه‌و دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی كه‌وت، ئه‌مڕۆ فه‌زایه‌ك ڕه‌نگڕیژكراوه به ترس، ترس له یه‌كتر وله كۆمه‌ڵگە، ترس له ده‌سه‌ڵات و سیاسییه‌كان، ترس له یاریكردن به كایه‌ی ئابوری و بازرگانه‌كان، ترس له سێكته‌ری ته‌ندروستی و هه‌ڵه‌ی پزیشكی و ده‌رمانی به‌سه‌رچوو، ترس له ده‌زگای شاراوه و نهێنی و سه‌ركوتكه‌ر، ترس له نه‌مانی موچه‌و قه‌یرانی ئاو و كاره‌با و نه‌وت و غاز و …هتد و دواجاریش ترس له نه‌خۆشی كۆرۆنا!
نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك نیگه‌رانییه له لاوازبوون و به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی پانتاییه‌كانی ئازادیی و ده‌ربڕینی بیروبۆچوونی ئازاد و لاوازكردنی پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی!! و مافه‌كانی مرۆڤ و ته‌واوی ئه‌وبه‌ڵین و به‌ها جوان و دانسقانه‌ی كه شۆرش!! له پێناویدا وه‌رچه‌رخا، نیگه‌رانی خه‌ڵك نیگه‌رانییه له دروستكردنی قەیران‌و نا ئارامی وبرسیكردن و نه‌بوونی هه‌لی كار‌و گرانكردنی نان و قوتی رۆژانەی خەڵك، نیگه‌رانی خه‌ڵك نیگه‌رانییه له كاولكردن و به‌تاڵانبردنی ژێرخان و سه‌رخانی كوردستان، نیگه‌رانییه له سیسته‌می ئابوری سه‌ربه‌خۆ كه موچه‌خۆرانی كوردستانی كردووه‌ته قوربانی سیاسه‌تی هه‌ولێرو به‌غدا، نیگه‌رانی خه‌ڵك نیگه‌رانی له‌ئه‌فسانه‌ی ریفراندۆم كه ناوه‌رۆكێكی به‌تاڵ بوو پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی پاشه‌كشه پێكردو ئه‌زموونی سیاسی و حوكمڕانی و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی كوردی تێك و پێكدا، نیگه‌رانی خه‌ڵك نیگه‌رانییه لە ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كه هیچكات ئامانجه‌كه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌بووه!
له‌م ماوه‌ی ۲۹ ساڵی حوكمرانیه‌تی دەسەڵاتی كوردیدا حیزبه‌كان تاكتیك به‌كار ده‌هێنن و هیچ كه‌سایه‌تیه‌ك بێ پێچ و په‌نا ستراتیژێكی ڕوونی نه‌بووه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، به‌ڵكو بەزۆری هه‌ر باس باسی پێكه‌وه ژیان و یه‌كپارچه‌یی عێراق و پێكه‌و ژیانی كورد‌و عه‌ره‌به!! خۆئه‌گه‌ر به‌شه‌رمیشه‌وه باس كرابیت ئه‌و په‌ڕی له سایه‌ی ئۆتۆنۆمیه‌كی له‌رزۆك و كه‌م ده‌سه‌ڵاتدا بووه، دروستكردنی ده‌وڵه‌ت پێویستی به‌كارو ستراتیژ‌و پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه سازییه، پێویستی به هه‌بوونی ئیراده هه‌یه، نه‌وه‌ك كوردستان بكه‌یته سه‌كۆی دژایه‌تی نێوخۆی هه‌رێمی و ده‌رفه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌كان له بارببرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه شۆره سوارانی ریفراندۆم ئه‌نجامیان دا، هێشتا لافیته‌كانی سه‌ربه‌خۆی لێنه‌كرابونه‌وه له شاروشارۆچكه‌كان ۱۸۰پله بایان دایه‌وه‌و بانگه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باوه‌شی عێراق ده‌كرد!
حیزب و ئایدۆلۆژیاكه‌ی یان پرۆسه‌ی حیزبایه‌تی له كوردستان هه‌ژموونی به‌سه‌ر كۆی تێڕوانین و بیركردنه‌وه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵگەدا هه‌یه‌و ده‌ستكاریی خه‌بات و خه‌ون و چاوه‌ڕوانییه‌كانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگە ده‌كات، حیزب هه‌میشه خه‌ونی به‌وه‌وه بینیوه كه وه‌زیفه‌ی رۆشنبیر‌و مرۆڤی به‌ئاگا له‌ناو به‌ریت و له بیركردنه‌وه‌ی بخات، حیزبی كوردی ده‌یه‌وێت رۆشنبیر‌و مرۆڤی هوشیار بكات به تووتی و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا سه‌رمایه ڕه‌مزییه‌كه‌ی به‌كار بهێنێت، هه‌ڵه‌ی حیزبی كوردی ئه‌وه‌بووه هه‌رگیز ده‌رفه‌ت و زه‌مینه‌سازی نه‌ڕه‌خساندووه و هه‌وڵیشی نه‌داوه كه سوود له دونیابینینی رۆشنبیر‌و مرۆڤی به‌ئاگا وه‌ربگرێت.
رزگاربوون له ده‌ستی به‌عس و زوڵم و زۆردارییه‌كه‌ی گه‌یشتن بوو به قۆناغێك كه بتوانیت تێدا خۆمان به‌ڕێوه‌ببه‌ین، خه‌لك چاوه‌رێ بوو دوای ڕاپه‌ڕین و روخاندنی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن ده‌سه‌ڵاتێكی خۆماڵی باش كه تیایدا عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی هاووڵاتیبوون بنه‌ماو پایه‌ی سه‌ره‌كی به‌ڕێوه‌بردن بن، به‌ڵام دیاره دوای ڕاپه‌ڕین و ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس مه‌ترسیه‌كان ساڵ له دوای ساڵ زیاتربوون وعه‌قڵی سیاسی دەسەڵاتی كورد كه هه‌ڵگری شه‌رعیه‌تی شۆرشگێرییه!! خراپترین شێوازی فه‌رمانڕه‌واییان له كوردستاندا دامه‌زراند، ئێستاش دوای ۲۹ ساڵ له كوردستاندا نه ئاسۆیه‌كی روون و نه به‌رنامه‌و پرۆژه‌یه‌كی روون و نه ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و نه پرۆژه‌ی ئایینده‌یی نییه و نابێت، عه‌قڵی سیاسی دەسەڵاتی كورد نه چاوی له ئاینده‌یه‌و نه بۆئاینده‌ش كارده‌كات، به‌ڵكو هه‌موو شتێكی بۆ ئێستایه‌و له پێناو خۆیدایه .