شانۆگەریەکە هەقیقەتی مەلای باس کردوە بۆ دەیدەنە دادگا!
شانۆگەریەکە هەقیقەتی مەلای باس کردوە بۆ دەیدەنە دادگا!
نووسینی: ڕۆژ عەزیز
لەکەلار شانۆگەریەک پیشکەش کرا کە باسی لە مەلای دەم پیس دەکردو ئەو هەقیقەتەی باس کرد کە مەلا هەڵۆکان و مەلا مەزهەرەکان لە دەورانی پیشودا بە خەڵکی کوردستانیان وتووە. سەیری ئەم کارەساتە بکەن شانۆگەریەکە باسی هەمان دەم پیسی مەلاکانی کردوە هەمان قسەی ئەوانی لەشانۆگەریەکەدا باس کردوە، کەچی مەلاکان سکاڵای یاسای لەسەر دەرهێنەری شانۆگەریەکە تۆمار دەکەن و دەڵێن ئەمە سوکایەتیە بە مەلاو مزگەوت و مینبەر. چ کارەساتێکە لەسەر مزگەوت و مینبەر مرۆڤ دادگای بکرێت کە رۆژانە لە منارەی مزگەوت و خودی مزگەوتەکانەوە سوکایەتی بەژنان بکرێت بە کەسوکاریان بوترێت گەواد. ئیوە سەیر بکەن لەو کۆمەڵگایە چ دەگوزەرێت؟ .
مەلا بەئارەزووی خۆی جوێن دەدات دەدرێتە دادگا دەڵێن هیچ بەڵگەیەک نییە مەلا سوکایەتی کردبێت، کەچی شانۆگەریەک نمایش دەکرێت هەر قسەی هەمان مەلای دەم پیس نمایش دەکات دەڵێن ئەمە سوکایەتیە بە مەلاو دەڵێن سکاڵای یاسایی لەسەر دەرهێنەری شانۆگەریەکە تۆمار دەکەین. ئێ جەنابانی مەلاو مەلاکان شانۆگەریەکە قسەی دڵی ئێوەی نەکردوە؟ کە بە باوک و برای سفورەکانتان وت ئەوانەی خوشک ودایکیان یان حیجاب ناپۆشن سەریان ڕووتە یاخود سفورن گەوادن ؟ .
ئەمە قسەی خۆتان نییە؟ بەژنان بڵێن دایناسۆر و بەد رەوشت ئەمە قسەی خۆتان نییە؟. ئێستا بۆ لەسەر شانۆگەریەک کە باسی هەقیقەتی دەم پیسی ئێوەی کردوە خەریکە دەرهێنەری شانۆگەریەکە دەدەنە دادگا. جوێن دان و سوکایەتی پێکردنەکەی ئێوە بە ژنان و کەسانێک کە خوشک ودایکیان سفورە هەقیقەت بوو، دەسەڵات و داواکاری گشتی و یاسا ئێوەی راپێچ نەکردە بەردەم دادگا، بەڵام ئەو شانۆگەریە باسی هەقیقەتی دەم پیسی ئێوەی کردوە لە مزگەوت و مینبەرەکانەوە کەچی دەیدەنە دادگا، بەڵام شانۆگەری راستەقینەکە مەلاکانن نادرێنە دادگا .
دەسەڵات و دادگاو یاساکان لە پشتی مەلاکانن، بۆیە مەلا دەم پیسەکان بەئارەزووی خۆیان جوێن دەدەن هەم سوکایەتی دەکەن دادگا لێپرسینەوەیان لەگەڵ ناکات، بەڵام شانۆگەریەک کە نمایشەکەیان هەمان هەقیقەتی مەلاکانی نیشانداوە مەلاکانی توشی هستریا کردوە. مەلاکان ٢٩ساڵە نەک هەر سوکایەتی بەژنان و خەڵکی ئازادیخواز دەکەن، بەڵکو خەڵکی هان دەدەن بیانکوژن یاخود فتوا دەردەکەن کە ژنان و کەسانی ئازادیخواز بکوژن.
مەلاکان و هێزە ئیسلامیەکان ٢٩ سالە لەژێر حاکمیەتی دەسەڵاتی کوردایەتیدا سوکایەتی دەکەن هانی خەڵک دەدەن توندوتیژی ئەنجام بدەن، مەلایەکمان نەبینی دادگای بکرێت لەسەر دەم پیسی، کەچی نمایشێکی شانۆیی ئەوانی تەنگەتاو کردوەکە گوایە مەلا دەم پیس نییە، لەکاتێکدا گرتەی ڤیدیۆیەکانی خۆیان سەلمێنەری ئەو راستیەن کە مەلا چەندە دەم پیسە، کەچی دەم پیسە راستەقینەکان ناگیرێن، بەڵام شانۆگەریەک کە تەمسیلی قسەکانی ئەوان دەکات دەیدەنە دادگا. هاتنە دەنگ لەدژی شانۆگەریەکە دەرخەری ئەو راستیەن مەلاکان لە دوای دادگایکردنی مەلا مەزهەر و بێتاوانی مەلا مەزهەر لە کەیسەکەیدا ئەوەندەی تر شانسی بە مەلاو بەرەی کۆنەپەرستی دا لە کوردستاندا لەدژی بەرەی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی و پێشکەوتنخوازی بێنە دەنگ. دەسەڵات ویاساو دادگاکان لەپشتی مەلاو ئیسلامی سیاسیە هەر بۆیە مەلاکان هەم جوێن دەدەن هەم سوکایەتی دەکەن. کەسێک نییە بدرێتە دادگا، بەڵام دەرهێنەری شانۆگەریەک کە تەعبیری لە قسەی مەلاکان کردوە خەریکە دەیدەنە دادگا. بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی گەرمیان ئیدانەی شانۆگەریەکەیان کردوە و دەڵێن دەبێت دەرهێنەری ئەم شانۆگەریە داوای لێبوردن لە مەلاکان بکات. مەلاو ئیسلامیەکان، چونکە خۆیان ئیشوکاریان جوێندان ودەم پیسییە هیچ شتێک شمولیان ناکات تا بدرێنە دادگا کەچی بە دەرهێنەری شانۆگەریەکە دەڵێن دەبێت داوای لێبوردن بکات لە مەلاکان . دەپرسین ئەی بەڕیوەبەرایەتی ئەوقافی گەرمیان، ئەی مەلا هەڵۆ و مەلا مەزهەرەکانتان بۆ لەسەر دەم پیسی و جوێندان ئیدانە نەکرد ؟ کێ دەم پیسە مەلاکان یان دەرهێنەری شانۆکە؟ .
ئێ لە شانۆگەریەکەدا هەمان قسەی مەلا هاوفکرو هاوپیشەکەی جەنابتانی نمایش کردوە، هیچ شتێکی زیادەی نەوتووە بێجگە لە نمایشکردنی قسەی مەلاکان. دەکرێت لە بەڕیوەبەرایەتی ئەوقافی گەرمیان بپرسین ئەرێ ئێوە کەسوکارتان هەموو حیجابن؟ یان جەنابتان کەسوکارتان نییە کە جلی سفور لەبەر بکەن حیجاب نەبن، ئێ خۆ جوێندانەکەی مەلا هەڵۆ و مەلا مەزهەر شان و ملی کەسوکارتان دەگرێتەوە، ئەی خێرە لەسەر قسەی مەلا هەڵۆو مەلا مەزهەر نەتانووت ئەمە سوکایەتیە بە کەسوکارمان، کەچی شانۆکە تەعبیری مەلا مەزهەرو مەلا هەڵۆ دەکات کەچی دەرهێنەرەکە دەدەنە دادگا.
کۆمەڵگای کوردستان نەیاساو نە دادگای تێدایە نە حکومەت، بۆیە مەلا بەئارەزووی خۆی سوکایەتی بە خەڵکی کوردستان دەکات کەسێک گوێی ئەم دەم پیسانە ناگرێت، کەچی دەرهێنەری شانۆگەریەکە دادگای دەکەن. مەلاکان چینێکی مشەخۆری دەسەڵاتی بورژوازین و دەسەڵات ئەم کەیسە لەلایەن مەلاکانەوە دەجوڵێنێت، چونکە لەئیستادا خۆپیشاندان ونارەزایەتی خەریکە دەست پێ دەکاتەوە، دەسەڵات لەڕێگای وەها کەیسێکی لەم جۆرەی شانۆگەریە مەلاکان دەجوڵێنێت تا خەڵکی کوردستان سەرقاڵ بکەن لەبیری خۆپیشاندان و نارەزایەتیدا نەبن.
خەڵکی ئازادیخوازو یەکسانیخوازو ژنان و خەڵکی زەحمەتکێش دەبێت هەم لەدژی بەرەی کۆنەپەرستی و دواکەوتویی ئاخوندەکان هێزە ئیسلامیەکان بێنە مەیدان و هەم دەبێت لەدژی دەسەڵاتی تاڵانچێتی کوردیش بێنە مەیدان و ناڕەزایەتی دەربڕن و ڕیگە نەدەن مەلاو ئیسلامی سیاسی چیتر بەناوی قەودەسات و پیرۆزی مەلاو مینبەرەوە ئازادیخوازان بدەنە دادگاو ڕێگەش نەدەن لەوەها کەیسێکی لەم جۆرەدا خواست وداواکاریەکانی جەماوەری بەشمەینەتی کوردستان بەلاڕێدا بەرن.
ئەرکی هەر ئازادیخوازو پێشکەوتنخوازێکە پشتیوانی لە دەرهێنەری ئەم شانۆگەریە بکات کە خەریکە مەلاکان بەبیانوی ئەوەی سوکایەتی بەمەلاو مینبەرەکانی مزگەوت کردوە دەیدەنە دادگا. ئەگەر ئەم دەرهێنەری شانۆگەریە بدرێتە دادگا ئەوە سبەینێ هەر ئازادیخوازێک رەخنەیەک لە مەلاو دینەکەی بگرێت دەیدەنە دادگا. بۆیە دەبێت بەتەواوی توانامانەوە هەموومان پشتیوانی لە دەرهێنەری ئەو شانۆگەریە بکەین کە مەلاکانی هەراسان کردوە بە پێشکەشکردنی شانۆگەریەک کە قسەی مەلاکانی بە شانۆگەریەک نمایش کردوە ..