دۆخی یەکێتی دوای کۆنگرە، بەرەو خراپتر دەچێت!

0

دۆخی یەکێتی دوای کۆنگرە، بەرەو خراپتر دەچێت!

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەلایەکەوە بەستنی کۆنگرەی وەکو رێگایەک بۆ ڕزگارکردنی یەکیتی لە گرفتە ناوخۆیی و خنکێنەرەکان، دەخستەروو، لەلایەکی تریش وەکو سەرەتایەک بۆ هەڵسانەوەی یەکێتی و نویکرنەوەی، بەڵام دوای بەستنی کۆنگرەیەکی عەنتیکەو کەم وێنە، ئیستا یەکێتی نیشتیمانی نەک هەر بەدەست گرفتەکانی پێشوویەوە گرفتارە، بەڵکو سەرەتاکانی دەرگیربوونی لەگەڵ گرفتی تازەش، کەوتوونەتە روو.

پیشوتر کیشەی باڵ و هێلە جیاوازە ناوخۆیەکانی یەکێتی گرفتێکی واقعی بوو، کۆنگرە لە جیگای وەڵامدانەوە بە هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئەو باڵانەو ناکۆکیەکانی نێوانیان و دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ کۆتاییهینان بەو ململانێیەو دۆزینەوەی رێگاچارەیەک، بەدەستبردنی بۆ سازان و ریکەوتن لەسەر بنەمای هاوسەنگی تازە، رەسمیەتی بەخشی بە باڵ و هێلەکان و کاراکتەرە سیاسیەکان. بۆهەرکام لەو باڵ و لاباڵ و کاراکتەرانەش ناوەندی بریار و بێ بریارو راویژکاری فۆرماڵی قوتکردۆتەوە. بنەماڵەی تاڵەبانی و ئامۆزاکان لە پیش کۆنگرەو لە کۆنگرەدا توانیان پیگەی خۆیان قایم و هاوکات باڵادەست و فەرمی بکەن و بەوهۆیەشەوە دەست ئاوەڵا بن، بۆ دیاریکردنی ئاراستەی یەکێتی… لەو چوارچیوەیەدا کۆبونەوە زنجیرەیەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیان بۆ گۆرانی پەیرەوی ناوخۆی دەستپێکردووە، کە مەسەلەی میحوەری بۆیان رەسمیەت بەخشینە بە پیگەی بنەماڵەو دەسەڵاتەکانی و زامنکردنی میراتگری بۆ تاڵەبانی باوک… بەڵام ئەمە بێ کێشە نییەو لەوەدەچیت باڵی  بنەماڵە، کە هیڵێکی ناو یەکێتی بوو بکاتە باڵی ئاوس بە بەناکۆکی ناوخۆیی… پرسی هێنانە گۆری هاوسەرۆکایەتی، سەرەتایەکی رۆشنی سەرهەڵدانی ناکۆکی لەسەر دەسەڵات لەناوخۆی بنەماڵەدا نیشان دەدات، بەمەش کیشەی رابەری و ناوخۆیەکانی یەکێتی لە باڵەکانی پیش کۆنگرەوە، کیش دەکات بۆ کیشەی ناوخۆیی بنەماڵەش… لەوەش واوەتر لەگەڵ ئەوەدا پیگەی باڵەکانی تر لەبەرامبەر باڵی بنەماڵەدا، بەرەوە داکشان چووە، بەڵام ململانێکانیان ماوەو ئاسان ئامادەی قبوڵکردنی ئاکامەکان و دەرهاویشتەکانی کۆنگرە و بریارە خێراکانی بنەماڵە نابن… نامەکەی کۆسرەت رەسوڵ بەوێنەی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی گشتیی سەرکردایەتیی حزبەکەی و هوشداری دان لەخراپتربوونی دۆخی یەکێتی، بەیانی ئەو راستیە دەکات، کەدۆخی ناوخۆیی یەکێتی نیشتیمانی لەبەردەم مەترسیدایە… بەڵام ئەمە هەموو پەیامەکە نییە، بەڵکو هاوکات سەرەتای بەریەک کەوتنێکی تازەی دوای کۆنگرەشە. کە وا دەردەکەوێت دۆخی یەکێتی خراپتر لە دۆخی پێش کۆنگرە بکات…

Leave A Reply

Your email address will not be published.