دیسان هێرش بۆسەر دەستفرۆشان

0

دیسان هێرش بۆسەر دەستفرۆشان

لەم دوایانەدا، دوبارە و بە پاساوی جوانکردنی سیمای شارو شەقامەکان، شارەوانی سلێمانی هیرشی کردە سەر دوکانە سەفەری و عارەبانەو دەستفرۆشانی شەقامی سالمی شاری سلێمانی. دیارە ئەوە یەکەم جارنییە دەستفرۆشانی لەهەموو شارەکانی کوردستاندا بە پاساوی پوچی جوانکردنی سیمای شار و شەقامەکان هیرش دەکەنە سەر دەستفرۆشان و نانی سەر سفرەیان دەرفێنن، بەڵکو ماوە نا ماوە بە بریاری پارێزگار و قایمقایم و شارەوانیەکان، هیرش دەکرێتە سەر دەستفرۆشان و بەزۆری هیز لەجیگای کارو کاسبیان رایان دەماڵن. پاساو جوان راگرتنی سیمای شار و شەقامەکانە!!. چ درۆیەکی شەرماوەرە… نەبوونی هەلی کار، موچەی کەم، گرانی بازاڕ، موچەی خانەنشینی ناچیز، نەبوونی پیداویستیە سەرەتایی و خزمەتگوزارییەکان، بە دیاردەیەکی ناشیرین و قێزەونی شارو شارۆچکەکان تەماشا ناکەن، کە هۆکاری سەرەکی دەستبردنی توێژێکی فراوانە بۆ دەستفرۆشی و دانانی دوکانی سەفەری…

کاری دەستفرۆشی کارێکی ناچاری و کاری ببێکارییە کە دەسەڵاتی چەتەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی دایان سەپاندۆتە سەر توێژێکی بەرینی تازە لاوان و تەنانەت مناڵان، لاوانی ئامادەبەکار، دەرچوانی دانەمەزراوی پەیمانگاو زانکۆکان، کەسانی بەتەمەن لەبەر نەبوونی و گرانی، موچە خۆرانێک کە موچەکانیان بەشی دابینکردنی ژیان و گوزەرانیان ناکات… بەڵی ئەم توێژە بەرینە بەسەرمای زستان و قرچەی گەرمای هاوین ناچارن دەست بۆکاری دەستفرۆشی و عارەبانە گێری و دانانی دوکانی سەفەری ببەن… رێگاچارە بۆ ئەم دیاردەیە دابینکردنی ژیانە… دۆزینەوەی هەلی کارە، دانی بیمەی بیکارییە، بەرزکردنەوەی موچەیەیە، بەرپرسیاریەتی هەڵگرتنی خەڵکی بەتەمەن و خانەنشینیانە بەداهاتی گونجاو، وە دیاریکردنی شوێنی گونجاوە بۆ ئەوانەی ژیان و گوزەرانیان لەسەر کاری دەستگێرییە… هیرش بۆسەر دەستفرۆشان، بی ئەوەی رێگاچارەیەکی ژیان کردن بۆئەم توێژە دابین بکرێت، هیرشە بۆ خاڵی کردنەوەی سفرەکانیان و ناچارکردنیان بەکارێکی نەشیاو شکاندنی شکۆیان… پیویستە دەستفرۆشان بە یەکگرتووانە بەرووی هیرشی شارەوانیەکان و  دەسەڵاتدا بوەستنەوەو خواستەکانیانی ژیان کردنیان بەسەریاندا بسەپێنن… وەجەماوەری ئازادیخواز پشتیوانی داخوازییەکانیان بن…

Leave A Reply

Your email address will not be published.