خوێندنەوەیەک بۆ شێوازی شیعری احمد مطر..شاعرێ دوور لە غەزەل.؟!

0

خوێندنەوەیەک بۆ شێوازی شیعری احمد مطر..شاعرێ دوور لە غەزەل.؟!

جمال نوری

احمد مطر ..لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو لە ناوچەی (التنومە)ی بەصرە لە دایك بووە، لەتەمەنی چواردە ساڵییەوە، دەست دەکات بە نووسینی شیعر، بەڵام دواتر لەتەمەنی بیست ساڵیدا، ئەزمونی نووسینی گەشەپێ دەدات و سەرکەوتوانە دەست دەکات بە نووسینی شیعرە یاخییەکانی هەریەک لە المتنبی، و موعەلقەی ئەمر القیس شاعیری سەردەمی جاهیلی کاریەگەرێتیان لەسەر دروست بوونی شاعر هەبووە. مطر، بەهۆی شێوازی یاخییانەی نووسینی شیعر، مطر چیتر ناتوانێ بمێنێتەوە لەعێراقی سەردەمی دەسەڵاتدارێتی سەدام حسین، لەسالی 1ف 982دا هەڵدێت بەرەو وڵاتی کوێت، لەوێ لە جریدەی القبسدا وەک نووسەرێ کار دەکات، ناوەرۆکی شیعرەکانی مطر، دوورو نزیک بەلای شیعری عاتیفەو غەزەل دا نەچووە، دروشمی لافیتەکان شوێنێک ناهێڵێتەوە بۆ غەزەل، بۆیە دەڵێ: ئەگەر من بەستونێکەوە ببەستنەوەو لەژێر پێمدا ئاگر بکەنەوە یەکەمین کارێک ئەوەیە هاوار بکەم و داوای یارمەتی بکەم تا ئەتوانم هەوڵی کوژانەوەی ئاگرەکە بدەم. باوەڕ ناکەم کەسێک هەبێ لەم حاڵەتەدا بم و داوای شیعرێکی عاشقانەم لێبکات و نەغمەیەکی عاشقانەی بۆ بچڕم؟ مطر، دەربارەی شیعر دەڵێ (هەوڵدانێکە شیعرەکانم بۆ وەرگرتنەوەی بوونی ئینسانیی تاڵانکراوم، ئەمە ئەو ڕووەیە کە خواداوەند منی بەدیهێنا فەرمانی پێکردم بخوێنم هەروەها بەقەڵەم فێری کردم تابنووسم وبڵێم من هەوڵ ئەدەم کە گۆڕەکەم بەقەڵەم هەڵدەمەوەو جەنازەکەم بەر لەڕزین هەڵسێنمەوە تابتوانم هاواربکەم و لەهاوارمدا هاواری هەزاران زیندە بەچاڵکراوی دیکە جێبکەمەوە لەبەرئەوەی وشە پەڕەمووچی ئیسانییە، شیعر پزیسکێکە کەفتیلەی ئەم بۆمبەیە دائەگیرسێت و شاعیر فەرماندەیەکی لەخۆبردوە کە بۆ نەتەوەکەی خۆی گەواهیدەرو شەهیدێکە، نەوەک گۆرانیبێژێک کە خەمی ڕەوانەی دەروونی سوڵتانە بەدمەستەکان بێ(*  کاریگەری سیاسەتی شۆڤێنی دەسەڵاتدارانی عێراق، سیاسەتی گرتن و کوشتن و ئەشکەنجەدانی خەڵکی ئازادیخواز و لەسێدارەدانیان، کاردانەوەی لەسەر دەستی مطر، بەجێهێشتوە، لەلایەکی ترەوە، بێ هەڵوێستی بەرپرسانی عەرەب لەسەر نەبونی هەڵوێستێکی نیشتمانی و نەتەوەیی، بەرگریکار لە فەلەستین، کار دائەنێ لەسەری و بەشیعری الفیتەکان، هێرشێکی توند دەکاتە سەر بەرپرسانی عەرەب، لەقەسیدەی (الحظیرە) دا، لەسەر بەرپرسانی عەرەب دەنووسێ و دەڵێ، الثور فر من حظیرە البقر الثور فر فثارت العجول فی الحظیرە، تبكی فرار قائد المسیرە، وشكلت علی الثر محكمە و الموتمر فقائل قال; قضاء وقدر و قائل لقد كفر و قائل الی سقر وبعضەم قال امنحو فرصە آخیرە، لعلە یعود للحظیرە، وفی ختام الموتمر تقاسموا مربطە وجمدوا شعیرە، وبعد عام وقعت حادثە مثیرە لم یرجع الثور ولكن ذهب وراە الحظیرە احمد مطر، بۆ خوێنەری شیعرەکانی چیرۆکی (تەویلە) دەخۆێنێتەوە. ئەمەش کوردییەکەیەتی:  گایەک لەتەویلە هەڵات، گایەکە هەڵات و گوێرەکەکانی ناو تەویلەکە ووروژان ئەگریان بۆ هەڵاتنی گەورەکەیان لەسەر ئەم بابەتە دادگا….کۆنگرە پێکێهێنرا.. یەکێک وتی قەزاو قەدەرە ئەویدی لەدین دەرچوە یەکێکی دی بۆ دۆزەخ هەندێکیش وتیان دەرفەتیێکی دیکەی پێبدەن ڕەنگە بگەڕێتەوە بۆ تەویلەکە، لەکۆتایی کۆنگرەکەدا شوێنی بەستنەوەکەیان بەشکردوو بەشە جۆگەکەشیان ڕاگرت لەدوای ساڵێک ڕووداوی سەیر ڕویدا گایەکە نەگەڕایەوە بەڵام تەویلەکە بەدوایدا ڕۆیشت ..* شیعرەکانی احمد مطر سەکۆی هێرشێکی دادگەرانەیە بۆسەر دیمەنەکانی ستەم و گەندەڵی. هەڵبەت مطر بەهۆی الفیتە شیعریەکانیەوە زۆرێ لەڕێکخراو و خەڵکانی ئازادیخوازی و نیشتمانپەروەر شیعرەکانیان کردۆتە هەوێنی ڕاپەرین و بەرخۆدان، بەتایبەت ئەو الفیتە شیعریانەی کەسنوری نەتەوەو وڵات بەجێدەهێڵی و خەمێکی مرۆیی لێی دەڕژێ وەک لێرەدا دەڵێ; آسیر حیث آشتەي لكنني آسیر واتە ; بۆهەرشوێنیک حەزم لێیبێ ئەڕۆم، بەڵام دیلم یا دەڵێ اوطاننا; هو الذي یمللك حق عزفە واتە لە وڵاتەكانی ئێمەدا ئەوکەسەی قانونی بەدەستە هەر ئەو مافی ژەنینی هەیە * لەم الفیتە شیعریەیدا ئاماژەیەکە بۆ دەسەڵاتدارانی وڵاتانی ڕۆژهەڵات، کە مافی مرۆڤی تیا پێشیل دەکرێ و یاساکان لەخزمەت فەرمانڕەوایاندا بەکار دەهێنرێ، لەپێشانگای دووەمی کتێب لەوڵاتی کوێت، کتێبی یەکەمی الفیتەکان لەساڵی 1984دا زۆرترین فرۆشی دەبێ کەتەنیا 2000 دانەی لێ دەفرۆشرێ، هەر ئەمەش دەبێتە هۆی دەرکردنی لەولاتی کوێت، بەهۆی شیعرەکانیەوە حوکمڕانانی کوێت بەرگەی شیعرەکانی ناگرن، لەوێش هەڵدێت، دواتر لە لەندن نیشتەجێ دەبێ ” فاكتەرەکانی ناسینی احمد مطر وەک شاعیرێک” ئەوەی احمد مطری کردە دەنگێکی زیندوو لەجیهانی عەرەبیدا دوو هۆکار بوو .. 1-نوسینی شیعر لەسەر شێوازی کورت و پڕ مانا، وەک چوکلێتە شیعر، بەڵام مطر فیتیلەی گڕی شیعری پێ بوو بۆ گەندەڵکاران . 2 -نەنووسینی شیعرێ لەسەر غزل، و عاتیفەو ئەڤین و دڵداری لەجێگایەکی تردا دەربارەی یاسای وڵاتانی عەرەبی و خۆرهەڵات دەلێ سانسۆر هێندە بێ بەزەییە وتوندوتیژە لەهەموو جێیەک وەک دیمەنی کەلتوری تاساندن هەروەک سایەیەک شاعیر ڕاودەنێ بەردەوام.. هەروەک لێرەدا دەڵێ: لەناو بازاڕ هاوارم کرد، نا بەڵام زاڵەیەی دەنگم لەترسی مەرگ بەرەولام گەڕایەوە،.. *

 سەرچاوەکان: 1 –هەردوو کتێبی الفیتەکان * کە لەساڵی 1987 لەندن 2-سیرە ذاتیە لشاعر آحمد مطر مجلە الوطن العربی 2010

Leave A Reply

Your email address will not be published.