بەشێکی تر لە دەقی قەسیدەی“ ئاهێکی سەرد“

0

بەشێکی تر لە دەقی قەسیدەی“ ئاهێکی سەرد“

 

كەگەڕایتەوە

بەسەر  هاتی پەردە و  پەنجەرەیەكت

بۆ دەنوسمە وە

خەمی  ئاسكێكی  عاشق دە خەینە  ڕستە وە

بزانین  یەكسان دەبێت  بەفیشەكی ناو تفەنگی

ڕاوچیەكی  دوو ڕوو

 

كە گەڕایتە وە

باسی  بێتۆیی و

چرا كوژراوەكەی  ناو قەفەسەی سنگمت  بۆدەكەم

ڕوتبونەوەی

مۆمێكی  سەر مێزەكەمت

بۆ دەخەمە  ڕستە وە

تۆ بڵێیت یەكسان   نەبێت

بەفوی  پیاوێكی  جادوو گەرە وە ؟

 

كەگەڕایتە وە

خەمی  ئەستێرەیەک و

گورگێكی  پیرت بۆ دەنوسمە وە

ئاهی  چەمە زستانە یەكت

بۆ دەخەمە  ڕستە وە

بزانین  یەكسان دەبێت

بەهەڵپڕوكان؟

 

كە گەڕایتە وە

وەك خۆت  دەتنوسمە وە

وەك   مەحمود دەروێش

بەخۆم و  كوپێك قاوەی  زەیتونیەوە

سەر  مێزەكەت  پڕ دەكەم

لە هەناسەی  مووبارەك و

لە چرپە  چرپی وەریو و

لەبۆنی  نانی تەنورەكەی  دایكم

تۆ  دەنوسمە وە

با خۆم بوەرێم

با  بەیانیەك   ڕەشەبا وەك  قورئانەكەی

ناو  دەستی  باوكم

خەتمم  نەكات

 

تۆم  نوسیە وە

بەڵام خۆم  بووم بەحەرفە  كوژراوەكانی

ناو  قەسیدەكانی  مناڵیم

بووم  بەو زەردە خەنانەی  دەوەرێن

نە كەسێك

سەر پۆشێك   دەدات بە سەر یانا  و

نە بارانێكیش

هەڵیان  دەگرێتە وە و

نەبایەكیش

دەیان  پێچێتە وە

 

تۆم نوسیە وە

خۆم كوژامە وە

تۆم داگیرسان

خۆم بووم  بەو قەسیدە یەی  كە باوكم

زو زو  پێی دە گوتم

كوڕم  مەیان خوێنە رە وە

دارو  دیوار گوێی  هەیە

دەنا  قەلە باچكە  بێ ویژدانەكان

هەراسانمان  دەكەن

 

حەکیم میرزا . کۆنگێڵف . سوید

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.