فیرۆسی کۆرۆنا و جەنگێکی مەترسیدار دژی وڵاتی چین
فیرۆسی کۆرۆنا و جەنگێکی مەترسیدار دژی وڵاتی چین
ئاسۆ شابان
مەرج نییە هەموو کاتێک جەنگی نێوان زڵهێزەکانی دونیا تەنها لە ڕووی سەربازیەوە بکرێت، بەڵکو ئێستا جەنگی سایکۆلۆژی، ئابووری، نەخۆشی، برسێتی، ئابڵوقە، تێکدانی بارودۆخی ئاسایش و …هتد، جێی هەمان جەنگی گرتۆتەوەو دەتوانێت هەمان مەهام و ئامانجی سیاسی خۆی بپێکێت. کاتێک زلهێزەکانی دونیا نەیانتوانی ئەفەریقا کۆنترۆڵ بکەن، نەخۆشی و برسێتی باشترین چەک بوو بۆیان کە ئەو شەڕەی پێ بەرنەوەو ئەوەی ئەیانەوێت بیکەن، هەرچۆن دروستکردنی جەنگی ناوخۆش هەمان مەهامی بۆ باڵادەستبوونی ئەوان مسۆگەر کرد.
باڵا دەستبوونی ئابوری چین دەمێکە بۆتە جێی مەترسی ئەمەریکاو ئەوروپا، بەڵکو بەربەستێکی زۆر تووندی بەهێزە لەگەڵ ڕووسیادا دژ بە پێگەی ئەمەریکا لە ئاسیاو خۆرهەڵاتدا. کاتێک ترمپ وتی ئابوری چین هێندەو نیوی ئابوری ئەمەریکا بەهێزترەو گەشەی ئابوری ئێمەی خستۆتە مەترسیەوە، من چاوەڕوانی شێوەیەکی لەم جەنگانە بووم کە ڕەنگە ڕوو بدات.
ئێستا چین لە قۆناغێکی زۆر مەترسیداردایە، جگە لەوەی کە زۆربەی گەشتە ئاسمانیەکانی چینیان ڕاگرت، ئەمرۆش میدیاکان دەڵێن ئاگاداری هەموو شتێکی چینی بن و هیچ شتێک لەوێوە داوا مەکەن، یان ئەگەر بۆتان هات وەری مەگرن. بڕیارە هەموو ئەو هاوردانەی لەوێوە بڕیارە بێت، ڕاگیرێن.
لە ناوخۆی چینەوە سەرۆک وەزیران زەنگی مەترسی لێداوە، لە ئێستادا چەند شاری چین گەمارۆ دراون و هاتوو مەحاڵە. هۆڵەندا دەڵێت پەنجا ملیۆن کەس گەمارۆ دراون، تەنها بەیانیان بۆ چەند کاتژمێرێک سوپەر مارکێت هەیە، هەموو ڕۆژەکە هەموو دوکان و دەزگاکانی تر داخراوە. خەڵک لە ترساندا کۆچ دەکەن، گەرچی کەس ناتوانێت شارەکەی خۆی جێبهێڵێت.
هەمیشە ئەوەی میدیا باسی دەکات کەمترە لەوەی کە ڕوودەدات، بەڵام تا ئێستا ئەوەی ئەمڕۆ گوزارشی لێدەکرێت ئەوەیە، کە چین چەند بلیار دۆلار زەرەرمەند بووە، نەک چەند ژیانی هاووڵاتیان لە مەترسیدایە. چڵێسی کەڵەکەی سەرمایەی کەپیتاڵیزم لە پێناو دەسەڵاتی ڕەهای سیاسی و ئابوری خۆیدا، هیچ بەهایەکی بۆ ژینگەو ژینگەی مرۆڤایەتی نەهێشتۆتەوە…