گفتوگۆی بۆپێشەوە لەگەڵ عەلی مەحمود چالاکوانی مەدەنی و سیاسی سەبارەت بە پرۆژە یاسای چاکسازی…

0
عەلی مەحمود: ئەوەی ئێمە دەمانویست كەمكردنەوەی مووچە باڵاكان و زیادكردنی مووچە كەمەكان بوو، ئەوەش دەستی بۆ نەبردرا
گفتوگۆی بۆپێشەوە لەگەڵ عەلی مەحمود چالاکوانی مەدەنی و سیاسی سەبارەت بە پرۆژە یاسای چاکسازی…
 
 
دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ هاوڕێ عەلی مەحمود چالاکوانی مەدەنی و سیاسی سەبارەت بە یاسای چاکسازی لە هەرێمی کوردستان
بۆپێشەوە: هۆکار چی بوو، لە پڕۆژەی چاکسازیدا باسی داهاتی نەوت و خاڵە سنورییەکان و داهاتی ناوخۆی تیا نەبوو؟
عەلی مەحمود: چاكسازی ڕەهەندێكی بەرفراوانی هەیە، و لە هەر وڵاتێك شێوازێكی هەیە؛ بۆ نموونە لە فەرەنسا لە چوارچێوەی چاكسازییەكەی ماكرۆن تەمەنی خانەنشینی بەرز دەكرێتەوە، لە كوردستان كەمدەكرێتەوە، ٤٢ یاسای خانەنشینی یەك دەخرێت، دەستی سەرمایە ئاوەڵا دەكرێت كرێكارەكانی دەربكات، لە كوردستانیش چاكسازییەك لە رێكخستنەوەی موچەی كەرتی گشتی، یان موچەی حكومەت ویسترا بكرێت، كرا بە شەق و شڕی، بەڵام دادپەروەرانە نەبوو، جیاوازییەكان كەمنەكرایەوە. بۆ مەسەلەی ئاشكراكردنی داهاتی نەوت و خاڵە سنورییەكان؛ ئەوە هیچ پەیوەندی بە چاكسازییەوە نییە، ئەوە شەفافیەت و ئاشكرا كارییە، كەیسێكی ترە پەیوەندی بە گەندەڵییەوە هەیە، هەر شتێك شەفاف نەبوو یانی گەندەڵی تێدایە. دۆسیەی گەندەڵی مەترسیدارترو گەورەترە لە دۆسیەی رێكخستنەوەی مووچە یان چاكسازی. وە چاكسازی پرۆسەیەكی بەردەوامە، مرۆڤەكان و گۆڕانكارییەكان و دادپەروەری هەمیشە چاكسازی تازەی دەوێت.
بۆپێشەوە: بۆچی لە پڕۆژەی چاکسازی حکومەتدا، باسێک لە ئاڵوگۆڕ لە مووچەدا نەکرا و تەنها باسی ڕێکخستنەوەی مووچەی خانەنشینی و دەرماڵەی پلە باڵاکان کرا؟
عەلی مەحمود: ئەم پرسیارە هەقی وایە ئاراستەی حكومەت بكرێت! هاوكات دەستەواژەی ئاڵوگۆڕیش هەڵەیە، ئەوەی ئێمە دەمانویست كەمكردنەوەی مووچە باڵاكان و زیادكردنی مووچە كەمەكان بوو، ئەوەش دەستی بۆ نەبردرا، لە ناوەڕاستی لقە دارەكە هەندێك كەمكرایەوە.
بۆپێشەوە: چۆن دەکرێت سەرۆکی هەرێم ناچار بکرێت، کە واژۆی ئەم یاسای چاکسازییە نەکات و بیگێڕێتەوە بۆ پەرلەمان؟
عەلی مەحمود: بە ناڕەزایەتی بەرفراوان، ئەویش ئامادە نییە. هەموو هەر لایك ئەكات، شەقاوێك نایەتە پێش و بێتە سەر جادە.
بۆپێشەوە: چاکسازی راستەقینە چییە؟ وە تا چەندە لاتان وایە، دەسەڵاتی سیاسی هەرێم دەتوانێت چاکسازی بکات؟
عەلی مەحمود: پرسیارەكە لاستیكییە، لای منێك باوەڕم بە یەكسانی ئابووری هەیە، ئەوەیە باجی زۆر بخرێتە سەر زۆر دەوڵەمەندەكان، یاسایەكی كاری باش و دیاریكردنی لانی كەمی كرێ و لانی زۆری كرێ، كەمكردنەوەی جیاوازی نێوان مووچەكان، دەست بەسەردا گرتنی خانووە زەبەلاحەكانی بەرپرسان ئەوانەی موڵكی گشتین و دابەشكردنی بەسەر بێلانەكان، نموونە تەنها خانوویەكی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بایی 10000 خێزانی دڵشادەكان دەكات كە خۆی كوشت .
Leave A Reply

Your email address will not be published.