قوربانیانی ناموسپەرستی و توندوتیژی دژ بە ژنان…
Shwana Hasan
قوربانیانی ناموسپەرستی و توندوتیژی دژ بە ژنان…
ژنێک بەناوی(د.س.م) کە لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٩ یە، بەر لە ١٠ رۆژێک لەمەوبەر لە ناحیەی چوارقورنەی دەستی نایە گیانی خۆی و بە پەتێک خۆی خنکاند. ئەو ژنە کەخۆی خنکاندووە خاوەنی دوومناڵە و تا ئێستا هۆکاری خۆ کوشتنەکەی دیار نییە. بەپێی سەرچاوەیەکی هەواڵ پۆلیسی راپەرین دۆسیەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لەو روداوە کردۆتەوە.
ژنیکی تر بەناوی روئیا دیباوەند کە خەڵکی شاری ورمێی کوردستانی ئیرانە هەفتەی رابردوو لەلایەن کەسێکەوە تیزاب کراوە بەدەم و چاویدا و بەو هۆیەوە سیمای ئەو ژنە شیوێنراوە. ئەو ژنە لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە… جێگای وەبیرهێنانەوەیە روئیا دیباوەند، یەکێک لە کاندیدەکانی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شارو گوندەکان بوو.