پێویستە ئێمە سوود لەمێژووی تێکۆشانی ڕابردوویی گەلانی جیهان وەربگرین
پێویستە ئێمە سوود لەمێژووی تێکۆشانی ڕابردوویی گەلانی جیهان وەربگرین
عەبدولڕەحمان ڕەسوڵ
کاتێک شۆڕشی فەرەنسا پێداگیری لە جیاکردنەوەی ( دین و دەسەڵات ) ی کرد لەبەرئەنجامی ئەوەبوو عناسرو قەشەکانی مەسیحی بارزگانیان بەدینەوە دەکرد هەروەک قۆناغی سەردەمی ئێستایی کۆمەڵگەی کوردستان کەمەلاکان پەیامی دینی بۆئامانجی بازرگانی وسیاسی وبەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنن، لەوسەردەمەش قەشە مەسیحییەکان کڕین و فرۆشتنیان بە بەهەشت و دۆزەخەوە دەکرد، ڕۆشنفکران و ڕۆشنبیرانی دڵسۆزی خەڵکی فەرنسا هەستان بەجیاکردنەوەی دین لەدەوڵە. ئەم گۆڕانکارییەی فەرەنسا بەتێکۆشانی ئازادیخواز وسیکۆلارو یەکسانیخوازەکان ئەنجامدرا، بەقوربانی و ئازاردانی زۆرەوە کە دواتر سەرکەوتووبن، گۆڕانکاری یەکە نەک تەنها بۆ وڵاتی فەرەنسا، بەڵکو بۆ تەواوی جیهانی مرۆڤایەتی کاریگەری ئەرێنی هەبوو کە بووە چرایەکی ڕۆشەنگەری گۆڕانکاری. خۆتان ببینن فەرەنسا گەیشتە کوێ و خەڵکی کوردستانیش لەکوێ یە. لەقۆناغی ئێستادا مەلا هەیە بەژنان دەڵێت دایناسۆرو دڕندە هەروەها مەلا بەو پیاوانە دەڵێت گەواد کە ژنەکانیان یان خۆشکیان سفورە، کەبەخەڵک دەڵێت گەواد ئەمە ڕەوشتی مەلای ئیسلامییە لەکوردستان. جنێودان نیشانەی لاوازی وبێ کاریگەربوونەی ئەو مرۆڤانەیە کە جنێو دەدەن. مرۆڤی ژیر و وشیار کەخاوەنی هەر بیروباوەڕێک و دینێک و فەلسەفەیەک بێت هەرگیزاو هەرگیز جنێو نادات، سوکایەتی بەکەس ناکات و هەرەشەی کوشتن لەکەس ناکات، بەردەوام پەیام و تێڕوانین وفکرەکانی بەجوانترین ونەرمترین شێوازوجۆر بەهاوڕێ یان و خەڵکی بەگشتی دەگەیەنێت. خودی وشەی جنێودان لەبێ دەسەڵاتی دا دەگوترێت، مێژوویی جنیودانیش دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغەکانی کۆیلایەتی ودەرەبەگایەتی کە پاشخان وفەرهەنگێکی کۆنەخوازی ودژە ئینسانی لەخۆگرتووە، چونکە بەجنێودان وقسەی ناشیرین وبریندارکەر دەیەوێت بەرامبەرەکەی یان مرۆڤەکانی تر بەکەم تر لەخۆی سەیربکات. لەناو کوردستاندا هەموو ئەوکەسانەی جنێو دەدەن ئەوانەن کە دەزانن کاریگەری خۆیان لەناو خەڵکدا بەرەو لاوازی و تێکشکان دەچێت. بۆیە پەنا بۆجنێودان دەبەن. ئیسلامییەکانی کوردستان بەهۆی شکستیانەوە لەڕوویی سیاسییەوە لەدوایی شەڕی تیرۆریستی داعشی ئیسلامییەوە کەخەڵک هەنگاو بەهەنگاو لێیان دووردەکەوێتەوە، بۆیە مەلاکانیان لە کوردستان لەمینبەرەکانەوە بەردەوام جنێو دەدەن بەکەسانی ئازادیخوازو سیکۆلار بەم هێرش و جنێودانە خۆیان بەرەو زیاتری لاوازی دەبەن، چونکە ئەمانە بە دەم شڕو جنێودەر ناسێندراون. تۆ هاتووی پەیامی دینەکەت وەک خۆی بڵاوبکەیتەوە بڵاوی بکەرەوە بەئازادی، بەڵام هێرش مەکە وجنێومەدەو سوکایەتی بەژنان وپیاوانی سیکۆلار وئازادیخوازمەکە. مەلاکانی کوردستان قسەی ناشیرین بەژن دەڵێن، یەکێک لەمەلاکان دەڵێت هەر ژنێک بۆن (عەتر) لەخۆی بدات و بچێتە دەرەوە بۆ بازاڕ ئەوا وەک ئەوەیە زینا بکات و گان بدات. یەکێکی تر لەمەلا دەڵێت ئەوانە گەوادن ژنەکانیان سفورن، مەلایەکی تر دەڵێت دەبێت چوار ژن بدرێت بەپیاوێک، واتە پیاوێک لەگەڵ چوار ژن هاوسەرگیری بکات، یەکێکی تر دەڵێت دەبێت کچ لەتەمەنی ٩ و ١٠ ساڵی هاوسەرگیری بکات لەبەرئەوەی دایکی موسوڵمانان کە کچی ئەبوبەکری سەدیق وخێزانی پێغەمبەر محمد ئایشە لە٩ ساڵی هاوسەرگێری لەگەڵ پێغەمبەر دا کردووە، لەقۆناغی ئێستاشدا زۆر ئاسایی یە کەبەوجۆرەبێت ..ئاخر چۆن بەمرۆڤ دەگوترێت گەواد و لەڕاگەیاندن دا بڵاوبکرێتەوە. ئەمە چ جۆرە فەرهەنگێکە یان بەژن دەگوترێت دایناسۆر؟! تەنها لەبەرئەوەی سفورە یان بەئارەزووی ئێوە جل وبەرگی نەپۆشیوە. ئەمە سوکایەتی تەنها بەژن نییە، بەڵکو سوکایەتییە بەتەواوی مرۆڤایەتی. ئەو جۆرە مەلایانە دەزانن خەڵک چیتر گوێ بۆ قسە وئامۆژگارییە چەند بارەکانیان ناگرێت و خەڵک کێشەی نەبوونی ژیانی باشتری هەیە، نەک پێدانی ئامۆژگاری چەندبارەی. مەلاکان دەزانن کۆمەڵگای کوردستان لەناو قەیران وکێشەی جۆراوجۆری بێکاری وهەژاری ونەبوونی خزمەتگوزای دا دەگوزەرێت، چارەسەری ئەم بارودۆخەش بەگۆڕانکاری لەسیستەمی دەسەڵاتدا دەکرێت نەک گۆڕینی کەسەکان، گۆڕانکاری لەسیستەمیش پێویست دەکات سیستەم بگۆڕدرێت بە سیستەمی پێشکەوتوو وشارستانی لەکوردستان کەتێیدا ماف وئازادییەکان خەڵک بەگشتی بپارێزرێت، لەهەر هەنگاوێکیش بۆگۆڕانکاری لەسیستەمدا پێویست دەکات نوێبوونەوە وگۆڕانکاری بێت لەیاسا و ژیانی خەڵک بەمەش خەڵک مەلاکان پەراوێز دەخات، گوێیان بۆناگرێت و دەمیان چەورناکات. هەربۆیە جنێو دەدەن دەیانەوێت کۆمەڵگە سەرقاڵ بکەن وخزمەتێکیش بەوانە بکەن کەنایەوێت دەسەڵات وسیستەمی چەوسێنەربگۆڕێت. هەموو ئەوانەی کەناتوانن لەگەڵ نوێبوونەوە وپێشکەوتن و دەرکەوتنی زانست و زانیارییە مرۆڤایەتییەکان هەڵبکەن و ئازادییەکان قبوڵ بکەن، بەرەو پەراوێزو پووکانەوەی فکرو تێڕوانینە کۆنەخواز وکۆنەپەرستەکانیان ملدەنێن. لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیاوانی ئایینی بۆپارستنی پێگەی خۆیان لەناو کۆمەڵگەدا پێداگیری لەسەر تێکەڵکردنی دین و دەسەڵات دەکەن و بەبێ هیچ بەڵگەیەک جیاکردنەوەیان بە کوفر دەزانن، ماوەتەوە سەر ئاستی هۆشیاری تاک و کۆمەڵگە کە ئایا تاچەند بڕوا بە پاساو و درۆکانی کەسانێک دەکەن کە بە ئاشکرا خۆڵ دەکەنە چاویان. پێویستە خەڵکی وشیاری کوردستان دەست بەتێکۆشانی گۆڕانکاری جدی و کرداری بکات لەناو سیستەمی و کۆمەڵگەدا. کە پێویست دەکات سوود لە مێژووی وڵاتی فەرەنسا ببنین کە چۆن توانیان باشترین گۆڕانکاری بکەن لەکۆمەڵگەدا لەساڵی ۱۷۸۹ کە چەند یاسایەکی مرۆڤایەتی بۆ بەڕیوەبردنی کۆمەڵگە دەرکرد. بەم جۆرە کەگەل سەرچاوەی سەرەکی دەسەڵاتەکان بێت. لەساڵی ١٧٨٩ بڵاوکراوەتەوە دەرچووە لەلایەن دەوڵەتی فەرەنساوە. پێیان وایە بەبێ خەمی وخۆگێل کردن پێشێلکاری گەورە ڕوویداوە دژ بە مافەکانی مرۆڤ، ئەمەش تەنها هۆکاری قەیران و نەهامەتییەکانی گەلە و گەندەڵی حکومەتە، بۆیە دەیانەوێت داواکارییەکانیان و مافەکانیان بخەنە ڕوو لەڕاگەیاندنێکی مەزن، بۆ بەدەستهینانی مافە ئاسایی وپیرۆزەکانیان وەکو مرۆڤ..
١-خەڵکی بەئازادی لەدایک دەبێت دەبێت بەئازادی بژیت. ئێستاش ئازاد و یەکسانن بەرامبەر یاسا. هیچ ئیمتیازێکی تایبەت بۆکەس دەرنەکرێت بۆ قازانجی گشتی نەبێت. مافەکان بریتین لەئازادی، خاوەندارێتی، ئاسایش، ڕووبەروبوونەوەی زۆرداری. گەل سەرچاوەی سەرەکی دەسەڵاتەکان بێت.
٢-یاسا تەنها کارە زیان بەخشەکان بە قازانجی گشتی قەدەغە دەکات .
٣- ئەوکاروچالاکییانە ڕێ پێدراوەن لەیاسا نابێت ڕێگریان لێ بکرێت. یاسا واتاکەی بەڕێوەبردنی گشتی. هەموو هاوڵاتیان یەکسانن بەرامبەری وەمافیان هەیە وەکو یەک هەر پلە وپۆستێک بگرنە دەست.
٤-بەپێی یاسا نابێت هیچ کەسێک نابێت تۆمەتبار بکرێت یاخود دەستگیرو زیندانی بکرێت.
٥- تۆمەتباریش بێتاوانە تاوەکو تاوانەکەی دەسەلمێندرێت.
٦-نابێت هیچ کەس بچەوسێندرێتەوە بەهۆی ئایین وبیروباوەڕیەوە.
٧-ئازادی تەواوی ڕادەربڕین کە بەنرخترین مافی مرۆڤە. هەموو هاوڵاتیان دەتوانن قسەبکەن بنووسن بڵاوبکەنەوە بەئازادی. ئەمەش بەپێی یاسای کارپێکراو بەمەبەستی پاراستنی ماف وئازادییەکان. پاراستنی مافی مرۆڤ وهاوڵاتیی بوون پێویستی بەهێزێکی نشتیمانییە، ئەو هێزە پێکدەهێندرێت تەنها بۆ پاراستنی ماف وقازانجی گشتی، مافی خاوەندارێتی تایبەت شتێکی پیرۆزە نابێت پێشێلبکرێت. نابێت کەسیش لێی بێبەش بکرێت. جگەلەوەی بۆ قازنجی گشتی ئەگەر پێویستی کرد بەشیوەیەکی یاسایی ولۆژیکی. دواتر ئەوانەی کەخاوەن بیروباوەڕی دینەکانن بەئازادی دینداری خۆیان بکەن. ئازادی واتە پاراستنی ماف و ژیانی مرۆڤەکانە، کە دوور لەتەشهیرو جنێودان وسوکایەتی بەیەکتریکردن لەکۆمەڵگەدا بەئازادانە بژین. بۆئەوەی ئازادانە بژین پێویستە یاساکانی مرۆڤایەتی بپارێزن وجێبەجێی بکەن.. کەئەویش مرۆڤبوون و مرۆڤایەتیی و مرۆڤدۆستییە، کاتێک مرۆڤدۆستی جیاکاری ڕەگەزی و نەتەوەی وئایینی ڕەد دەکاتەوە. مرۆڤ باوەڕی بەچ ئایین وبیروباوەڕێکە پەیوەندی بەکەسەکە خۆوەیەتی، دەخرێتە دوایی مرۆڤایەتی بوونەوە. کەمرۆڤ دۆستبین ومرۆڤایەتیبین، ههرگیز ڕهقمان لە هیچ نهتهوهیهک و خاوەن ئایین و بیروڕایەکی جیاواز ویان بێباوەڕ و بێ دینێک نابێتەوە له جیهاندا. لەبەرئەوەی هەبوونی ڕق وکینە داهێنان وبیرکردنەوەکانی مرۆڤەکان دەکوژێت بۆیە ههمیشە پێویستە مرۆڤایهتیمان خۆش بوێت. سهرهتا ئێمە کە لەدایک دەبین وەک مرۆڤ لەدایک دەبێن دواتر دابەش دەکرێن بەسەر نەتەوەو ئایین وبیروباوەرە جیاکاندا. لەڕوانگەی ئەم بۆچوونە مرۆڤایەتییەوە چارەسەری قەیران وکێشەکانی کۆمەڵگە بەندە بەگەشەی وشیاری بۆ پاراستنی یاسا ومافەکانی مرۆڤایەتی. ڕێگاچارەی ئێستا بۆ خەڵکی کوردستان دامەزراندنی حکومەتێکی سیکولاری نەدینی نەقەومی یە!! بەمەش دەتوانین بەربگرین بەزیاتر لەگەندەڵی ودزی وگەشەی کۆنەخوازی لەکوردستاندا.. قەیرانی ئابوری و سیاسی لەکوردستاندا بە دوای خۆیدا قەیرانی دەسەڵاتیشی هینایە ئاراوە. کەواتە دەبێت بەیەکەوە سیستەمی دەسەڵات لەگەڵ لایەنە فکری ومەعنەوییەکانی کە پشتیوانی لەمانەوەی پایەکانی دەسەڵاتی کۆن وچەوسێنەر دەکات لەسەر شانی کۆمەڵگەی کوردستان نەمێنێت. ئەم جۆرە کێشەو قەیرانە بەشیکە لە قەیرانی سەراسەری عێراق و دەسەڵاتێک کە لە پرۆسەی سیاسیدا لە ٢٠٠٣هاتوەتە سەرکار لەعێراق لەئێستادا بناغەکەی تێکچووە بەرەو ڕووخان ملدەنێ کەخودی دامەزراندن ودروستبوونی بەشێوەیەکی سرووشتی بەرهەمی خەڵکی عێراق نەبوو بۆیان هاوردە کرد لەئێرانەوە. کەلەژێر زیاتری کاریگەری فاشیزمی ئیسلامیی ئێراندا نەشونمایی کردووە وگەشەی کردووە، لەعێراق وکوردستان هەر وەکو ئێران دەبێت سیستەمی دەسەڵات لەگەڵ پایەکانی کۆنەخوازی وتوندڕەوی وتیرۆریستی نەهێڵدرێت. خەڵکی ئێران دەیانەوێت تەواوی سیستەمی چەوسێنەر بگۆڕن دەبێت لەعێراقیش و کوردستانیش تەواوی سیستەمی کۆن و چەوسێنەر بگۆڕدرێت و لەخوارەوە لەلایەن خودی خەڵکەوە بنیادبندرێتەوە. ئەمەش لەڕێگەی ئیدارەدانی شوورایییەوە دەبێت کەبڕیار ویاساکان پابەندبێت بەجێگیرکردنی ئازادی ڕادەربڕینی بێمەرجی سیاسی وجێگیرکردنی عەدالەتی کۆمەڵایەتی ویەکسانی نێوان ژنان وپیاوان بە فەرمی بناسێندرێت کە ناوەڕۆکەکەی بەجیاکردنەوەی دین لەحکومەت وپەروەردەدا جێگیربکرێت. بەمەش کۆمەڵگەی کوردستان وحکومەتی کوردستان دەبێتە ئیدارەدانی شورایی سیکۆلارو شارستانی کەلایەن خودی خەڵکەوە بەڕێوەدەچێت و ڕاستەوخۆ چاودێری دەکرێت و دەپارێزرێت.