مەلا مەزهەر بەهۆی سوکایەتی بەژنان و کۆمەڵگە ڕاپێچی بەردەم دادگا کرا, داعشیش کۆبونەوەیەکی بە نەعرەتەی” تەکبیر و اللەو ئەکبەرەوە” وەڕێخست!

0

مەلا مەزهەر بەهۆی سوکایەتی بەژنان و کۆمەڵگە ڕاپێچی بەردەم دادگا کرا, داعشیش کۆبونەوەیەکی بە نەعرەتەی” تەکبیر و اللەو ئەکبەرەوە” وەڕێخست!

مەلا مەزهەر بەوێنەی یەکێک لەو مەلایانەی کە بەسوکایەتیکردن بە ژنان، بۆتە پسپۆرێک لە کارگەی جوێن فرۆشی بەرهەمهێنان، و هاوکات خوی گرتووە بە زمان پیسی و سوکایەتیکردن بەهەر کەس و لایەن و گروپێک کە پەیڕەوی لە ئیسلامی محەمەدی داعشی ناکەن، لەلایەن بەشێک لە ژنان و رێکخراوە ژنانەکانەوە بەهۆی سوکایەتی بەژنان و رێکخراوەکانی ژنان راپێچی بەردەم دادگا کرا. دیارە مەلا مەزهەری سفەت جنیوفرۆش بە جنیو پیشەیی و سوکایەتیەکانی بەژنان بۆتە هۆی نیشاندانی رووی راستەقینەی ئیسلام و پێداگرتنەوەی داعشیانەی لە شەرع و پەیامەکانی. هەموو ئەو جنیو و بانگەشانەی مەلا مەزهەر، ڕیشەو سەرچاوەکەی خودی ئیسلام و شەرع” قورعان و حەدیس”ە و هیچی داهێنراوی… خۆی نییە. ئەو نوێنەری دین و بزوتنەوەیەکی دینییە کە پایەکانی لەسەر سوکایەتی بەژن، بەزانست، بەداهێنان، بە گۆڕان و بەهەموو سیمایەکی شارستانی و دەستکەوتەکانی، رۆنراوە. دینێکە سیخناغە لە هەڵاواردن، جیاکاری، نابەرابەری، لە ئیغتیسابی ژنان، لە کوشتاری نەیارانییان. مەلا مەزهەر داعشێکی ڕوو هەڵماراوە، و نوینەرایەتی داعشە نابێدار و روو داپۆشراوەکانیش دەکات. هەر ئەوەش وای کردووە کە زوو زوو زومی چاوی ئازادیخوازان و بەشی پێشرەوی کۆمەڵگە بچێتە سەری.
بەڵی مەلا مەزهەر لەژێر گوشاری ژمارەیەک لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و چەند رێکخراوێکی ژنان ناچار کرا بچیتە بەردەم دادگا. ناچارکردنی ئەو بۆچوونی بۆ بەردەم دادگا، گورز و هەنگاوێکی ددان شکێنە لە مەلا مەزهەر و رەوتی داعشی لە کۆمەڵگەی کوردستاندا، هەر بۆیە لەپاڵ ئامادەبوونی مەلا مەزهەر لەبەردەم دادگا، بەپێی بەرنامەو نەخشەیەکی پێشوەختەی بەرنامە بۆ دارێژراو، ژمارەیەک لە دەروێشەکانی مەلا و قوتابیەکانی قوتابخانەی داعش لەبەردەم دادگا بە نەعرەتەی اللە و اکبرەوە، لەلایەکەوە بۆ پشتیوانی لە مەلا مەزهەر و لەلایەکی تریشەوە بۆ ترساندنی دادگا و کۆمەڵگە، کۆبوونەوەیەکی پوچیان وەرێخست.
دەسەڵاتی سیاسیش، کە بێدریغە لە پشتیوانی ئاشکرای کۆنەپەرستی و خێڵی مەلای بەلاشخۆر… دەسەڵاتە داوەرییەکەی کەڕە لەبیستی جنێو و سوکایەتی مەلاکان و لێپرسینەوەیان، بۆیە داوکاری گشتی لە خەڵوەتدایە و مێشیش میوانی نییە لەو هەموو بێرێزی و سوکایەتیەی مەلاکان و مەلا مەزهەرەکان بە ژنان و رەوتی ئازادیخوازی کۆمەڵگەی دەکەن…
بەجیا لەوەی ئاکامی دادگایی مەلا مەزهەر لە کەشی دادگاکانی کوردستانی ژێر دەسەڵاتی سیاسی ئیسلام پەروەردەکراودا، بە کوێ دەگات. راپێچکردنی مەلا مەزهەرەکان بۆ بەردەم دادگا، هەنگاوێکە لەراستای لە قەفەزکرنی ئیسلام و کۆنەپەرستی ئیسلامی و رەوتە سیاسیەکانی داعش ئاسایان و هێزو دەسەڵاتی سیاسی پشت و پەنایان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.