دادگای هەرێم لە نیوان فەنتازیای مەلا مەزهەر و بەهار مونزیردا!*
دادگای هەرێم لە نیوان فەنتازیای مەلا مەزهەر و بەهار مونزیردا!*
سامان کەریم
فیلمێکی سەرنج ڕاکیش، فەنتازیایەکی کۆمەڵایەتی، لە فۆرمی فەنتازیای وێژەییدا”ئەدەبی” نمایشی خۆی دەکات. شاری هەولێر لە بەردەم دادگا و دەرەوەیدا دەکاتە شوێنی نمایشکردنی. شاری هەولێر یەکەمجار نییە دەبێتە شوێنی نمایشی ڕوبەڕوبونەوەی لەم چەشنە. فیلمی ئەمجارە و کۆتایی یەکەمین مانگی ئەمساڵمان، دوو ئەکتەری سەرەکی بەشدارییان تێدا کرد. بەهار مونزیر وەک ئەکتەرێک دیاری ئۆسکاری پێبەخشرا، و ئەکتەرەکەی ترمان مەلا مەزهەر کە بە ناچار بە شداری کردبوو لەم نمایەشدا، لایەنی کەم لەم بەشەی نمایشەدا سەرکەوتوو نەبوو. سەرکەوتوو نەبوو، چونکە مەلا و فیلمی “ژنانیان” نەوتوە، مەگەر لە دونیای ئەودیودا، لەوە زیاتر مەلا مەزهەر و نمایشی یەکسانی و گەڕانەوەی حورمەت بۆ ئینسان، گوجا مەرحەبا. مەلا بە اللەاکبر ناتوانیت دەنگی یەکسانی و ئازادی چەپە بکات. ئەو دەتوانێت بە اللەاکبر خۆی یان خەڵکانی دیکە بتەقێنێتەوە، دروست وەکو تیرۆریستەکان، دەتوانێ سەدان کەس و بگرە زیاتر بەیەک اللە اکبر خەڵتانی خوێن بکات، بەڵام ناتوانیت دەنگی ئەو هەموو ئینسانە ئازادیخوازە کپ و چەپە بکات.