ئاسایشی پارتی ژمارەیەک لەچەکدارە خۆبەخشەکانی بیانی لەگەڵ یەپەگە دەستگیر دەکات!

0

 

لە دوو هەفتەی رابردوودا پارتی هەریەک لە( کاڵۆم روسس،ئوزگان ئاگر، میرکۆ بۆرنا، باولو ئودولینا، دامین رۆدیغیز، فرناندۆ شانسیز کراسا) لە کاتی گەرانەوەی لە کوردستانەوە بۆ وڵاتی خۆیان لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیر دەکرێن و ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک لە زیندان دەیانهێڵنەوە و پاشان لە ژێر گوشاریکی زۆری نوسەران و دەنگی نارازی و کەس و کاری گیراوەکان، وەرێخسنی کەمپەینێک لەلایەن ژمارەیەک لە هەڵسوراوانی سیاسی و جەماوەری و نوسەر و بەناچاری ئازادییان دەکەن. دیارە هێشتا یەکیک لە شوفێرانەی کە لەگەڵ ئەمانە بوون ئازاد نەکراوە لە زینداندایە. ئەو پۆلە لە ئینسانە خۆبەخشە، لە چەند وڵاتێکی دنیاوە هاتوون بۆ شەر لەدژی داعش و لە ریزەکانی یەپەکەدا بوون. کەچی پارتی کە قەڵسە بەجەنگ لەدژی داعش و دەستگیری کردوون. ئەمە لە کاتێکدایە لاوانی کوردستان لە دەست دەسەڵاتی بۆرژوازی کورد رادەکەن و کوردستان جێ دەهێڵن… کەچی ژمارەیەک لە ئینسانی خۆبەخش و دڵگەرم و بەهۆی راوەستاوی ژنان و پیاوانی کۆبانیەوە، لە دوورترین شوێنەکانی دنیاوە هاتوون بۆ شەری داعش…  جیگای باسە هەموو ئەو پارەو پێداویستیانەی بەو گیراوانە بوو، لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی پارتیەوە دەستیان بەسەردا گیراوە

Leave A Reply

Your email address will not be published.