ئەو وتی: Herman Gorter ( هەتا سەرئێسک من باوەڕم به سۆشیالیزمە )

0
ئەو وتی: Herman Gorter
( هەتا سەرئێسک من باوەڕم به سۆشیالیزمە )
 
 
هێرمان خۆرتەر، له 26 نۆڤه‌مبه‌ر ساڵی 1864له باکوری هۆڵنداو له گوندی Wormerveer له دایکبووه .
هێرمان تەمەنی 6 ساڵانبووه باوکی کۆچی دوایی کردووه‌ .دایکی به بێوەژنی ئەرکی بەخێوکردنی دەگرێته ئەستۆی خۆی .دایکی ژورێک به کرێ دەگرێت لە کەسێکی خانەنشین، بۆ ئەوەی تیایدا بژین .هێرمان بۆخوێندن ئه چێتە زانکۆی ئەمستردام ( به شی زمانی کلاسیکی کۆن) له ساڵی دووەمی خوێندنەکەیدا هۆنراوەی { مەی } که هۆنراوەیەکی دوورو و درێژه‌، دەهۆنێتەوەو له نامیلکەیەکدا بڵاوی دەکاتەوه .
ساڵی 1890 کتێبێکی شیعری نایاب به چاپ دەگەیەنێت به ناوی (هۆنراوه).هێرمان یەکێک دەبێت لەشاعیرو نووسەرانی (هەشتاکان). واتا 1880 تاکو 1894ئەم گروپه لە چەند شاعیرو نووسەرێک پێکهاتبوون .کاری ئەوان تازەکردنەوەی شیعری هۆڵندی بوو، تا هەنگاوێک بەرەوپێشە‌وەی بەرن .له ژێر ڕۆشنایی و پشتبەستن به شیعروو ئەدەبی (ئینگلیزی و فەڕەنسی و ستایلیی ڕۆژئاوا). بابەتی سروشت و خۆشە‌ویستی و تاقیکردنەوه له ئەدەبی ڕۆمانتیکدابۆ ئەو گروپه گرنگ بوو .دوای چەند ساڵێک، هێرمان به نزیک بوونەوەی له ئەدەبی ڕیالیستی و سەرقاڵ بوەنەوەی به سیاسەتەوە، باوەڕی بەبزوتنەوەی { هەشتاکان } کەمبووه .بوو به چالاکوانوو هەڵسوڕاوە‌یەکی سۆشیالیستی .
(ژیان و کەسایەتی و کاری سیاسی هێرمان خۆرتەر)
ئەو سەردەمەی که خوێندکار ئەبێت، دۆستایەتی لەگەڵ { Wies Koopmans}پەیدا دەکات و ساڵی ۱۸۹۰ هاوسەرگیری دەکەن .لەگەڵ ئەوەشدا دوو خۆشە‌ویستی دیکەشی هەبووه به ناوەکانی { Ada Prins en Jenne Clinge Doorenbos}. لەگەڵ شیعرنووسیندا هه ڵسوڕاوە‌یەکی سۆشیالیستی بووه ..ناوەڕۆکی هۆنراوەو نوسینەکانی، بەشێوەیەکی سەرەکی باسیان لە مارکسیزم کردووه .له ڕێگەی قه‌سیدەکانیەوه بانگەوازی بۆ مارکسیزم کردووه و نووسینەکانی بە سۆشیالیزم دەوڵەمەند کردووه .له دانیشتنی لەگەڵ ئه ندامی پارتوو ڕێکخراوه سیاسیەکاندا، بەڕاشکاوی قسەیکردووه وکەسێک بووە حەزی به باسوو خواز بووه .وتویەتی من باوەڕم به سۆشیالیزمە { له دڵەوه تا گورچیله ) . *
لەگەڵ { پارتی سۆشیال دیمۆکرات } دا لەکێشەدا بووه
لەبەر دوو هۆ ..
یەکەمیان: لەبەر هەڵوێستی و بیروباوەری قوڵی به مارکسیزم و سۆشیالیزم وئامادەی سازش نەبووه، زۆرتووند بووەو زیاتر خۆی بەکەسێکی ڕاستگۆتر زانیوه .
دووەمیان: کەسێک بووه حەزی بەوەرزشی گۆڵف و هەڵگەڕان بە سەرچیاداو بایەخی زیاتری بە خۆیداوه .. *
ساڵی 1916 خێزانەکەی کۆچی دوایی دەکات ..لەپاش گەڕانەوەی له وڵاتی سویسرا هێرمان خۆرتەر
له ساڵی 1927 کۆچی دوایی دەکات .
 
*( له دڵەوه تا گورچیله‌} لەئەدەبی کۆندا وا وتراوە، هەتا ئێستاش هۆڵندییە‌کان بۆ شتێک که باوەڕی تەواویان بەشتێک بێت بەکاری دەهێنن .. له ئێستادا ئه‌ڵێین تامۆخی سەرئێسک .
 
* لەو سەردەمەی که نووسەر تیایدا ژیاوە‌ لەو جۆرە وەرزشانهزیاتر به پارە بووه .. بۆ جل و بەرگیش باوەڕی بەخۆگۆرین هەبووه ..بۆیه هاوڕێکانی پێیان وابووه ئەوشتانه دوورە لەکەسێکەوه که سۆشیالیست بێت ..ئەوە باوەڕی کۆمۆنیستەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی تر بوو هەتا کۆتایی ساڵانی پێش ۲۰۰۰ سۆفی گەریانە بیریان له کۆمۆنیزم ئەکردەوه ..ئەبوایه { جل و بەرگی تازەت لەبەر نەکردایە و بایەخی زۆرت بەخۆت نەدایه ..ئەمه بیروباوەڕی هەردوو کۆمەڵەی زەحمتکێشانی ئێران و، کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی عێراقیش کەباوەڕیان بە ژنهێنان و سۆزداری نەبوو لەسەرەتای دروستبوونیانەو وه ..دواتر زۆریش لە کۆمۆنیستەکان باوەڕیان به خۆگۆڕین و بایەخدان بەخۆ کەمتربوو. وەرگێڕانی: ئەحمەد جوانکار
 
 
Leave A Reply

Your email address will not be published.