شۆڕشی نان وئازادی بەخوێن… عبدالرحمن رەسول

0

شۆڕش واتە ئاڵوگۆڕکردنی سیستەمی دەسەڵاتداری لەکۆمەڵگە هەروەها  هاتنەکایەوەی بارودۆخێک بۆ گۆڕانکاری لەڕوویی سیاسی وکۆمەڵایەتی وفەرەنگی وپەروەردەییەوە. هەروەک لەکۆمەڵگەی ئێراندا لەدوای ساڵی١٣٥٧ هەتاوی بەزۆر هاتنەسەرکاری دەسەڵاتی ئاخوندەکانی ئیسلامی لەئێران، کۆمەڵگەی ئێران جارێکی تر پاشەکشەی کرد لەڕوویی ئازادی و مافەکانی مرۆڤەوە، سەرکوت وئیستبداد بووە پیشەی هەمیشەیی کاربەدەستانی ڕژێمی ئیسلامی لەبەرامبەریشدا خەڵکی ئازادیخوازو یەکسانیخواز وەستایەوە بۆئەوەی ماف وئازادییەکانی خەڵک بەدەست بێت، لەوپێناوەدا زۆرترین قوربانی دراوە، خیابانەکان و زیندانەکان سوورکراوە بەخوێنی ئازادیخواز وسیکۆلار ویەکسانیخوازان. خەبات و تێکۆشان لە پێناو بەدەستهێنانی ماف و ئازادی و هێنانەگۆڕی ئاسایش و ئۆقرەی لە کۆمەڵگەدا، ئەرکێکی پیرۆزە. هەر بۆیە جەماوەری شۆڕشگێڕ و وەزاڵە هاتوی ئێران و کوردستان لە دەستی رژیمی خوێن ڕێژ وفاشیزم و مرۆڤکوژی ئاخوندی و نیزامی جەهل و جینایەتی ویلایەتی فەقیە، لەهەر بوار و دەرفەتێکدا کە هاتۆتە پێش کۆتاییان نەکردوەو وەک مرۆڤێکی  زیندوویی خاوەن ئیرادەی ئازادیخوازی ویەکسانیخوازی و مرۆڤ دۆستی وسیکۆلاریستی دژی ئەم نیزام و دەسەڵاتە بۆگەن  ودژە ئینسانییە ڕاپەڕیون و هەڵوێستی شۆڕشگێرانەیان گرتوە بەردەوام هەبووە ئەگەرچی خوێنیان لەجێگای هەڵوێستە ئینسانی و ئازادیخوازی وشۆڕشگێڕەکانیان داناوە ئەمەش بۆئەوەبووە کەنان و ئازادی بەدەست بهێنن، دوورلەچەوسانەوەو ئازاردان. لە نوێترین راپەرینی خەڵکی ئێران وکوردستان دا كە لە مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٨ دژ بە سیاسەتەكانی رژیمی دەسەڵاتداری ئێران دەستان پێكرد، پایەكانی كۆشكی زوڵم و زۆری ئەو دەسەڵاتەیان لەرزاندو كونترۆڵی بەشێك لە شارەكانیان گرتەدەست و بەو راپەرینە بەرفراوانە دەسەڵاتی ئاخوندەکانیان چەندین هەنگاو لە روخان و لەناوچوون نزیك كردەوە. هەربۆیە ئەم شەپۆلەی ڕاپەرین ڕەگ و ڕیشەی فاشیزمی ئیسلامی هێنایە لەرزین و بەرەو زیاتری ڕووخانی برد. چونکە زۆرێک لەناوچەوشارەکانی ئێران و کوردستانی گرتەوە لەوەڵامی ئەم نارەزایەتی و ڕاپەرینەدا فاشیزمی ئیسلامی کە ویلایەتی  فەقیهی رژیم  زۆر دڕندانەو بەشێوەیەكی هێستریك فەرمانی كوشتنی بەکۆمەڵی خەڵكی وەزاڵە هاتووی ئێرانیداو لە زۆرێك لە شارەكانی ئێران و كوردستان بە دەستڕێژی راستەوخۆ وکۆپتەر جینایەتی گەورەیان خولقاند وزۆر بێ ڕوحمانە و دژە ئینسانییانە کەوتنە لەناوبردنی مرۆڤە ناڕازییەکان، زیاتر لە ١٥٠٠ کەس گیانی خۆیان بەخت کردو بەسەدان كەس بریندار و ژمارەیەكی زۆری دیكەیان راپێچی گرتووخانەكان كرد، هەروەها بەشێک لەتەرمی تێکۆشەرانی زیندانی کراوانی خەڵکی ناڕازی  بەگیان بەخت کراوی لەڕووبار و بەنداو دەریاچەكان دەدۆزایەوەو بەهەزارانیش بێ سەروشوێن كراون. ئەمە نیشانەی هەبوونی دەسەڵات سیستەمی فاشیزمە لەکۆمەڵگەدا،. کەنموونەیەکی کرداری فاشیزمی ئیسلامییە لەکۆمەڵگەی ئێران وکوردستان درێژەی پێدەدرێت لەلایەن ئاخوندەکانی ئیسلامی ئێرانەوە.

ئەزموونی مێژوویی رابردوو ئەوەمان پێدەڵێ كە هەتا دڕندەیی و خوێنڕێژی وفاشیزمی ئیسلامی لە ڕەفتارە دوور لە ڕێو شوێنە مرۆییەکانی ئەم نیزامە زیاتر بێ، هەستی بەرخودان و شۆڕشگێڕی  و ماف ویستی و فیداکاری بۆ ڕزگاری وهێنانەدی ئازادی و نان لەم خوێنڕشتن و ماڵوێرانی و بێ مافیانەش لەلایەن خەڵکی شۆڕشێگێڕ وئازادیخواز زیاتر پەرەدەگرێ و یەكگرتوویی و هاوکاری جار لەدوای جار زیاتر دەبێ. گەنجان وجەوانانی کوڕ وکچ هێزی شۆڕشگێڕی خۆیان باشتر ڕێکخراو دەکەن وبزووتنەوەی ناڕەزایەتی وڕاپەرین خەڵکی شارەکان باشتر یەکگرتووتر دەبێت بۆ تێکۆشانی هەماهەنگی وهاوپشتیی یەکگرتوویی یەکتری لەنێوان شارەکانی کوردستان وئێراندا. خودی فاشیزمی ئیسلامی ئامانجی لەناوبردنی ئازادی وجوانییەکانی مرۆڤایەتی یە لەکۆمەڵگەدا، ڕاستی ئەوەیە کە ناوەڕۆکی فاشیزمی ئیسلامی واتە ڕەدکردنەوەی ئازادی و گەشەدانی سەرکوت و چەوسانەوە و نایەکسانی ونابەرابەری وزیندان ولەسێدارە وکوشتن وگەشەی هەژاری وبێکاری و بێ خانەولانەییە. بۆقۆناغی ئێستا فاشیزمی ئیسلامی هەمان پێناسەی ئاکاروکردەوەی فاشیزمی نازی و هیتلەری وەرگرتووە، بە کردار پیادەی دەکات ڕۆژانە. فاشیزمی ئیسلامی لە ئێران و تورکیا وعێراق دەوڵەت بەڕێوە دەبات. دیمەنە دڕندەکانی قۆناغی کاتی ناڕەزایەتی وخۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران وکوردستان و عێراق کەباشتر ئەو ڕاستی یە دەردەخات، کەڕاستەوخۆ هێزەکانی سەرکوتگەری فاشیزمی ئیسلامی کە ئازاری خەڵکی خۆپیشاندەر دەدەن وبەرشەق دەدرێن و دەیان خەنە ناوزیندانەکانی ئێران وعێراق .سسیتەمی فاشیزمی ئیسلامی ئێران بەدرێژایی ٤٠ ساڵەی بەوجۆرە ڕەفتاری کردووە بەنەفرەت بن بۆ خۆیان بیروباوەڕیان. پێویستە پشتیوانی شۆڕشی چەوساوەکانی ئێران بکرێت بۆئەوەی هەرچی زووترە ئەو فاشیزمە لەدەسەڵات نەمێنێت .پێویستە خەڵکی عێراق هاوشانی خەڵکی ئێران فاشیزمی ئیسلامی لەکۆمەڵگەدا ڕابماڵێت ئەم چەقوکێش ومافیاو دزو گەندەڵانە بێنێتە خوار لەدەسەڵات، میلیشا چەکدارەکان دوورخاتەوە لەکۆمەڵگە ئەمەش بەنەهێشتنی فاشیزمی ئیسلامی کۆتا دەکرێن. زۆر گرینگ وپێویستە هەماهەنگی وپشتیوانی گەشەی پێبدرێت لەنێوان خەڵکی ناڕازی و ڕاپەریوی ئێران و عێراق بۆئەوەی بەڵای فاشیزمی ئیسلامی لەناوچەکەدا نەمێنێت. لەدوایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٠ دا ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان لەشاری تاران وچەند شارێکی تری ئێران دەستیپێکردۆتەوە. لەچەندین زانکۆ خوێندکاران دەستیان بەناڕەزایەتی کردووە بۆ پشتیوانی خواستەکانی خەڵکی ناڕازی ئێران. لەخۆپیشاندانەکانی ئەم جارەدا خەڵکی ناڕازی بەیەک دەنگ دەڵێن نابۆ دیکتاتۆرو بڕوخێ ستەم وچەوسانەوە، دروشمی نان، کار، ئازادی، ئیدارەدانی شوورایی بەرزکراتەوە. خۆپیشاندانەکانی ئێران لە۱۱-۱-۲۰۲۰ ڕق و کینەی خەڵکی سەبارەت بە درۆ و دەلەسەی فرماندارانی ئێران، بەتایبەت خامەنەیی لە شاردنەوەی ڕاستییەکان دەربارەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە، بووە ڕژانە سەر شەقامەکان و هێڕشیان کرد سەر حکومەتی ئێران. خۆپیشاندەران وێنەی قاسمی سلێمانییان دڕاندو هیتافی “خامەنەیی تەواو”، “خەجاڵەتی بۆ ئێوە” زۆری تر پرۆتێستەکەیان بەردەوام بوو. هەموو هەوڵێکی ڕژێمی فاشیزمی ئیسلامی کار دەکات بۆ نەمانی ئەو ناڕەزایەتی وخۆپیشاندانانە .بەڵام ئەگەر لەئێستاشدا حکومەت بتوانێت ئەم خۆپیشاندانانە دامرکێنێتەوە ئەوە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرهەڵدەداتەوە. چونکە خەڵک وشیاربۆتەوە سەبارەت ماف و خواستە ئینسانییەکانیان، چیتر ناتوانن بەرگەی ئازارو ئەشکەنجە و چەوسانەوە و لەسێدارەدانەکان ناگرن. ناڕەزایەتی خەڵکی ئێران بۆ نەمانی چەوسانەوە و فاشیزمە لەناڕەزایەتی وخۆپیشاندانی ۱۱-۱-۲۰۲۰ خەڵکی تارانی ئێران وێنەی قاسم سولەیمانی گەورە تیرۆریست و مرۆڤکوژی دڕاند. خەڵکی ناڕازی ئازادیخواز ویەکسانیخوازی تاران بە دروشمی مەرگ بۆ قاسم سولێمانی بەرزکردەوە و وێنەکانیان دڕاند. دوو رۆژە بە دروشمی بێ شەرەف بێ شەرەف لەئێران خۆپیشاندان بەردەوامە خۆپیشاندەرەکان رژانە سەر شەقامەکان و کە هاواریان دەکردو دەیانوت: سەرکردەکانمان جاهیل و سەرچاوەی شەرمەزارین و هەندێکی دیکەش دەیانوت سوپای پاسداران بێ توانا و سەرچاوەی شەرمەزارین بۆ نیشتیمانەکەمان. ئەمەش نیشانەی شکست و ڕوخانی ڕژێمی فاشیزمی ئیسلامی ئێران دەردەخات لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە. کەواتە فاشیزمی ئیسلامی ئێران بەرەو ڕوخان ملدەنێ. بڕوخێ فاشیزمی ئیسلامی ئێران سەرکەوتووبێت تێکۆشانی خەڵکی ناڕازی ئێران بۆ هێنانەدی نان، کار، ئازادی، ئیدارەدانی شوورایی. هەروەهالە ۱۱-۱-۲۰۲۰ سەفیری (باڵوێزی ) بریتانیا لەشاری تارانی ئێران،  دەستبەسەر کراوە…بەڵام دواتر ئازاد کراوە. هەموومان باش دەزانین کەهەرگیز فاشیزم باوەڕی بەئاشتی نییە ، هەتا فاشیزمیش بمێنێت هەبوونی ئاشتی وئارامی بۆ خەڵکی چەوساوەو نەتەوە ژێر دەستەکان خەیاڵاتە. لە ساڵی ١٣٩٨ بەرامبەر بە ٢٠٢٠ لەگەڵ کوژرانی قاسم سولێمان بردنەوەی تەرمەکەی چ لەعێراق چ لە ئێران بەکەرنەڤاڵی ڕەش پۆشی جەماوەری شار بەشار دەیان گێرا خەڵکیان بەزۆر بۆ کۆدەکردەوە، ئەمەش بۆئەوەیە هەتا نیشانی بدەن کە عێراق و ئێران لەژێر دەسەڵاتی ئاخوندەکانی ئیسلامی دایە. گوایە ئەم گەورە تیرۆریستە قارەمانێک بووە لەشەری ڕێکخراوی تیرۆریستی ئیسلامی داعش، بەڵام بۆ خەڵکی عێراق و ئێران وجیهانیش ڕوون ئاشکرایە کە سیستەمی فاشیزمی ئیسلامی ئێران کارگەی بەرهەمهێنانی تیرۆر وتیرۆریستانی ئیسلامی بووە، لەوڵاتانی ناوچەکەدا هەر بۆ ئەومەستەش پارەوپولێکی زۆری تەرخانکردووە بۆ هاوکاریکردنی گرووپ وڕێکخراوە توندڕەوتیرۆریستییەکان، بە درێژایی

 ٤٠ ساڵە هاوکاریی ماددیی ومەعنەوەیان دەکا. خەڵک لەبیری نەچووە ناچێت کەئازیزانیان لەمانگی خەزەڵوەردا لەلایەن چەتە ومافیاکانی ئەم ڕژێمە فاشیزمەوە کوژرابوون، ته‌نانه‌ت ڕێگه‌یان نه‌دا ‌بەئارامیشەوە تەرمەکانیان بەخاک بسپێرن. لەگەڵ کەوتنەخوارەوەی فرۆکە موسافیربەریەکە ئاخوندەکانی ڕژێم دەستیان بەبڵاوکردنەوەی درۆ بڵاوکردنەوە کرد گوایە بەهۆی کەموکوری بواری تەکنیکییەوە بووە، بەڵام بەزوویی درۆکەیان ئاشکرابوو کە زۆر بەداخەوە بەهۆی کەوتنە خوارەوەی تەیارەی موسافیربەری تاران- ئوکراین کە بوو بەهۆی گیان لەدەست دانی ١٧٦ کەس  لەبەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژی یەدا خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمیرکەبیر، شەریف وتاران دەستیان دایە ناڕەزایەتی وخۆپیشاندان، دواتر لەماوەیی زۆر کورتدا شه‌قامه‌كانی ده‌ورووبه‌ری زانكۆكان پڕ بوون له‌جه‌معیه‌ت و هاواریان كرد“به‌سیجی، سپاهی، داعشی ئێمه‌، ئێوه‌ن“، سپاهی حه‌یا كه‌، مه‌مله‌كه‌ت ڕه‌ها كه‌”،“هه‌تا كه‌ی جه‌نایه‌ت، مه‌رگ و نه‌مان بۆ ویلایه‌ت“، به‌من مه‌ڵێ فیتنه‌گێڕ، فیتنه‌ ئه‌تۆی سته‌مكار“.هێرشی گاردی ویژه‌و هاویشتنی گازی فرمێسك ڕێژ ته‌نیا ئاگری ڕق و تووڕه‌یی گه‌شانده‌وە. لەناو ناڕەزایەتییەکاندا کچان وژنان لەڕۆڵی ئەرکی تەوای خەڵکی ئازادیخوازو یەکسانیخوازو سیکۆلاری دونیایە بەهەرجۆرێک دەکرێت هاوکارو پشتیوان بن لەخواست و داواکاری خەڵکی ناڕازی ئێران وعێراق پێویستە لەڕوویی جیهانی و نێودەوڵەتێ وەهەماهەنگی و هاوپشتی گەشەی پێبدرێت بەئامانجی سەرکەوتنی شۆڕش و ڕاپەرینی خەڵکی ناڕازی وڕاپەریوی ئێران و عێراق و سەرجەم ئەودەوڵەت وڵاتانەی کەناڕەزایەتی و ڕاپەرینی جەماوەری هەیە..سەرکەوتنی ئەم ڕاپەرین وشۆڕش ونارەزایەتییانەی خەڵک لەیەکگرتوویی و هاوخەباتی وپشتیوانی و ڕێکخراویی خەڵکی ناڕازی بەچەوسانەوەدایە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.