بەرپرسێک خاوەنی ٣٦٠ شوققەی ٥٠٠ هەزار دۆلارییە لە ئەڵمانیا… ناوەکەی لای شێرکۆ جەودەتە!

0

بەرپرسێک خاوەنی ٣٦٠ شوققەی ٥٠٠ هەزار دۆلارییە لە ئەڵمانیا… ناوەکەی لای شێرکۆ جەودەتە!

بەپێی راگەیاندنی شێرکۆ جەودەتی ئەندام پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامی، بەرپرسێکی هەرێم کە لەشاری سلێمان نیشتەجێیە، خاوەنی ٣٦٠ شوققەیە لەکەنار یەکێک لەدەریاکانی ئەڵمانیا.. کە نرخی هەر شوققەیەک برکەی ٥٠٠ هەزار دۆلارە… دیارە ئەوە سەیر نییە کە بەرپرسانی حزبی حکومی خاوەنی ئەو سامانە و زیاتریش بن… بیگومان ژمارەی ئەو بەرپرسانە کە خاوەنی شوققەو ڤێلاو بەنزینخانە و سامانی زۆرو زەوەندی تری نەقدی و غەیرە نەقدین کەم نین و رۆژانە راپۆرتە هەواڵ لەسەر سامانی ئەو بەرپرسانە بڵاودەکرێتەوە… ئەوەی جێگای هەڵوێستەیە، کاکی پەرلەمانتاری ئیسلامی لەخواترس و راستگۆ!! ئامادە نییە ناوی ئەو بەرپرسە حزبییە بدرکێنێ کە خاوەنی ئەم شوقانەی ئەڵمانیایە… ئەم ئەندام پەرلەمانە تەسەلە کەخۆیشی لە داهاتی زۆر زەوەندی دزروای خەڵکی کوردستان موچەی خەیاڵی  ئەندام پەرلەمانیەکەی  لەچاو داهاتی هاوڵاتیەکی سادە  وەردەگرێت…کە خانەنشینیش بوو هەر لەسامانی دزراوی خەڵکی کوردستان دەخوات.. ئەم ئەندام پەرلەمانە ئیسلامییە بە شاردنەوەی ئەم دۆسیەیە پێ بزانێ یان نەزانێ… دەبێتە پشتیوانی ئەو دزانەی ماڵ و مڵکی خەڵکی کوردستانیان تاڵان و هەرزان فرۆش کردووە،ئەمەش نە سەیرە و نە تازە…

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.